ئـەکتیڤ بـن گەر نا ڕەشـی ئەکەمەوە
- - -
چاوەکانی هەردووکیان فراوان بوون
جۆنگکووک هەڵسایەوە لەکاتێکا ماری ئەلەرزی لە ترسا
" خێرا بڕۆ لێرە"
جۆنگکووک وتی بەتوندی
" چی؟ ئەی تۆ چی؟"
ماری بە گێژیی وتی
" من باشەبم دەی بڕۆ یان یا بۆستە وەرە لەگەڵـم"
دەستی ماری گرت و بردیە ژوورێکی نهێنی لەناو کتێب خانەکە" لێرە بمێنەوە تا ئەگەڕێمەوە کەمێکی تر دێمەوە بۆ لات باشە"
ژوورەکە تاریک بوو وە ماری ترسی لە تاریکی هەیـە
" بەڵام مـن من ئـ ئەترسـم"
بەلەرزەوە وتی
" خەمت نەبێ زوو دێمەوە لات "
دەرگایەکەی بەسەر ماری دا داخست
بەترسەوە سەیری دەوروو بەری ئەکرد
ژوورەکه زۆر تاریک بوو
بەهێوواشی چوە ژێر مێزێکی گەورەو قاچەکانی لە باوەش گرت
جۆنگکووک قوڕگی پاک کردووە و سەیری شاژنی دایکی ئەکرد
" چیبووە شاژنی دایک ؟"
" کوڕم هاتووم لەسەر بابەتی شاژنی بچوک قسە بکەین خۆتەزانیت تۆ تەمەنت پێگەیشتووە و وە شانشینەکەمان پێویستی بە شاژن هەیە "
قسەکانی بەهێمنی ئەکرد
جۆنگکوک چاوەکانی بادا لە بێزاری دا
" من هاوسەرگیری ناکەم خەمت نەبێ شانشینەکەم هیچی لێنایەت بێ شاژن"
بە تووندی وتی شاژن دەستەکانی تووند کرد
" بۆچی ها چیتر تاکەی ئەتەوێت لەگەڵ کەنیزەکەکاندا بیت ها بۆچی نابیتە پاشایەکی ڕەوان "
بەتوڕەی وتی جۆنگکووک چاوەکانی داخست بۆئەوەی توڕەی کۆنتڕۆڵ بکات و هێمن ببێتەوە
" تاکەی ئەتەوێت سەری باوکە چارە ڕەشەکەت شۆڕ بکـەیت"
وتی و لە ژوورەکە چووە دەرەوە بێئەوەی چاوەڕێی وڵامی جۆنگکـووک بـکات
YOU ARE READING
༼ شانشینی یەکـەم ༽(ڕاگیراوە)
Short Storyشانشینی یـەکەم " ئازارم چەشت لات تایهیۆنگ من بوکەڵەی تۆ نیم " " چیئەکەیت بیـکە" " تۆ لەشانشینی دوومەوە هاتوویت؟!" " دوورخراوەتەوە" " ڕقم لە کیم تایهۆنگـە" " بەڵام ئامۆزای جیۆن جۆنگکووکـە!!" " هەرگیز ناگەڕێمەوە شانشینی دووەم" " شاژنی تازە جیۆن ماری" ...