{لەناکاو لوکە هاواری کرد ئێمەش ڕاچڵەکین و سەیری لوکەمان کرد
بەتۆنێکی گرژ وتم}: کوڕە بۆچی هاوار ئەکەیت؟
لوکە: ئەو دووانە خەریکە سەری یەک ئەخۆن ئێوەش باسی فیۆنا و گاستۆن ئەکەن
: ئای باشە تەواو پێویست بە هاوار کردن ناکات
{دواتر ئۆلیڤەر وتی}
ئۆلیڤەر: هاوڕێیان من ئەڕۆم تکایە زۆرم لێ مەکەن ناتوانم لێرە بم بەتایبەت ئەگەر ئەو کچە لێرە بێت
{زلەیەکم کێشا بە قۆڵی ئۆلیڤەردا و وتم}
: سوێند بەخوا هەڵدەستم و ڕوخسارت شین دەکەمەوە بە ئاقڵی دابنیشە
{دوای ماوەیەکی زۆر قسە و گاڵتەو یاریمان کرد توانیمان ئۆلیڤەر و یاما ئاشت بکەینەوە دواتریش شەو داهات بۆیە ڕۆیشتینە سەربانی ماڵ ئێمە،هەمووان لەژێر ڕوناکی مانگ و پرشنگی ئەستێرەکان ڕاکشابووین بەبێ وتنی هیچ وشەیەک سەیری ئاسمانی پڕ ئەستێرەمان ئەکرد}
{لەناکاو لوکە وتی}
لوکە: ئەرێ کوڕە تایهیۆنگ تۆ هەر خۆت ویستووتە ببیتە کەمانچەژەن یانیش تەنها چارەنووس وای لێت کرد؟
{بەتۆنێکی ئاسای وتم}
: هەمیشە ویستوومە ببمە جوتیار لەگەڵ داپیرەم بەڵام کاتێک ١٠ ساڵان بووم ئەو کۆچی دوای کرد بۆیە منیش وازم لەو خەونە هێنا،لەناکاو حەزم چوویە سەر کەمان خۆمم فێر کرد و ئالوودەی بووم ئیتر بەم شێوەیەی کە ئێستا ئەیبینیت بوومەتە کەمانچەژەن
ئەی تۆ؟لوکە: من خەونم نییە تەنها ویستوومە شازادەی خەونەکانم بدۆزمەوە و هیچی تر
: ئای خوایە گیان پێت ناخۆش نەبێت بەڵام تۆ زۆر سەر ژنانیت ها
لوکە: بێ ڕەوشت
{هەمووان پێکەنین دواتر وتم}
: خۆ درۆ ناکەم
لوکە: بێزارکەر
: ئۆلیڤەر دەی تۆش باسی ئەوە بکە کە خەونت چییە
ئۆلیڤەر: تاکە خەونی من ئەوەی بگەمەوە بە ئۆلیڤیا
: دەمت دابخە بێتام تۆش وەک لوکە سەر ژنانیت
{دووبارە پێکەنین دواتر وتم}
: ئەی تۆ یاما
یاما: وەک هەمیشە ویستوومە ببمە ڕەسام بەڵام ئیتر نەبوو
: ئەی تۆ لیلی
لیلی: منیش حەز ئەکەم ببمە پارێزەر
: ئای خوایە گیان خەونی لیلی لە هی هەر سێکمان باشتر و سەرنج ڕاکێشترە
یاما: هەر خۆی لیلی هەمیشە وابووە هەمیشەش تایبەتە بۆ ئێمە
لیلی: ئای کچێ بوەستە لەو قسە کردنانە شەرم ئەکەم ها
یاما: ئای شیرینەکەم من ئەو شەرمەت ئەخۆم بەخوا
{بزە کەوتە سەر زارم دواتر دەستەکانم بەرەو ئاسمان بەرز کردەوە و وتم}
: من ئەبمە کەمانچەژەنێکی ناودار و لێ هاتوو
{ئۆلیڤەر بەتۆنێکی بەرز وتی}
ئۆلیڤەر: منیش دەگەڕێم و ئۆلیڤیا دەدۆزمەوە
{لوکەش بەدەنگی بەرز وتی}
لوکە: هەروەها منیش شازادەی خەونەکانم ئەدۆزمەوە
{دواتر یاماش بەدەنگی بەرز وتی}
یاما: منیش ئەبمە ڕەسامێکی سەرکەوتوو
{لیلی بەدەنگی بەرز وتی}
لیلی: منیش ئەبمە پارێزەرێکی لێهاتوو
{سەیری هەموویانم کرد و وتم}
: دەی با بەڵێن بەیەکتری بدەین و تێبکۆشین بۆ خەونەکانمان
{دەستی یەکمان گرت و پێکەوە وتمان}
: بەڵێن بێت
{دواتر یەکمان لەباوش گرت،چەند شتێکی جوانە هاوڕێی لەم شێوەیەت هەبێت،چەند ئاسوودە بەخشە چەند هاوڕێیەکت هەبێت کە پێکەوە هەموو کارێک بکەن،بۆ خەونەکانتان هەوڵبدەن،لە خۆشی و ناخۆشی پێکەوە بن}
.....
.
.
.
<To be continued>
ВЫ ЧИТАЕТЕ
Violinist_کەمانچەژەن
Фанфик«تەنها گوێ لە ئاوازەکانم بگرە،دواتر بکەوە ناو داوی خۆشەویستیمەوە وەک چۆن ڕۆحم کەوتۆتە داوی کەمانێکەوە» «بەڵێن بێت خۆم فێری ژەنینی پیانۆ بکەم تەنها با چاوەکانت جگە لە من هیچ ئاواز ژەنێکی تر نەبینێت،بەڵێن بێت ببمە ژەنەری پیانۆ تەنها و تەنها با گوێیەکا...