After some months
دوای چەند مانگێک
•{ڕۆیشتوینەتە وەرزی هاوینەوە،کەش و هەوا گەرم و بێزارکەر بووە
تەنها بەیانیان و ئێواران تا شەو کەمانم ئەژەند،بێگومان نیوەڕۆیان زۆر گەرم بوو نەمئەتوانی کەمانبژەنم}{هەرچۆنێک بێت ئێستا لە ژورەکەم ڕاکشاوم و سەیری سەقفەکە ئەکەم
بیری ماڵەوە ئەکەم،بیری خواردنەکانی دایکم ئەکەم،بیری لێدانەکانی باوکم ئەکەم،بیری ئۆلیڤەر ئەکەم لەهەموو کەسێک زیاتر بیری ئەو ئەکەم،بیری شۆربا بەتامەکەی ئەکەم،بیری شەڕ کردنەکانی ئەکەم،بیری سەرکێشیەکانی ئەکەم}{بیری ئۆلیڤیا و هیۆنگشیک ئەکەم، هیۆنگشیک کوڕی پورە گەورەکەمە،ئۆلیڤیا'ش پێشتر دراوسێمان بوون دواتر ماڵیان ڕۆیشتە کۆشکی شاهانەی بەهۆی ئەوەی باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ شاژنێک کرد بەو شێوەیە لەیەک دابڕانی}
{بیری ئەو کاتانە ئەکەم هەر سێمان بەیەکەوە ئەڕۆیشتینە ناو بازاڕی شارۆچکەکە و کاتی خۆشمان بەسەر ئەبرد ئێستاش وەک یاری مەتەڵ هەریەکە و لە شوێنێک بڵاو بوینەتەوە و دابڕاوین لەیەک
هیچ کەسێک نییە یاریمان پێ بکات تا بەیەکەوە بمان بەستێتەوە}
(ت.ب: مەتەڵ لێرەیا مەبەستم یاری puzzleە 🧩،وێنەیەکە کراوە بەچەند پارچەیەکەوە پێویستە مێکشت بەکار بخەیت و پارچەکان بەیەکەوە ببەستیتەوە تا وێنەکە بەتەواوی ئەگەڕێتەوە باری ئاسای خۆی)
{بیری کەمانە کۆنەکەم ئەکەم کە ئێستا لەسوچێکی ژورەکە دامناوە و کەمانە نوێیەکەم بەکار ئەهێنم
هەستامەوە و قژمم خوراند،ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ باخچەی کۆشکەکە}{بینیم هەمووان شڵەژاون و بەپەلە پەل کارەکانیان ئەکەن
چوومە بەردەم پاسەوانەکە و وتم}: سڵاو برا
پاسەوانەکە: سڵاو
: چ شتێک ڕویداوە وا بەوشێوەیە ڕەفتار ئەکەن؟
پاسەوانەکە: پاشا و شاژن ئەگەڕێنەوە شازادە گاستۆن'یش لەگەڵ خۆیان ئەهێنن
: شازادە گاستۆن؟! واھ شازادەیەکی زۆر میهرەبان و قۆزە
پاسەوانەکە: سەر ڕێگامان مەگرە و ڕێگە بدە کارەکانمان بکەین
{گەڕامەوە ژورەکەم و دووبارە لەسەر جێگاکە ڕاکشام
چەند کۆشکێکی بێزارکەرە،تا لە کۆشک نەژیت هەست بە بێزاریەکەی ناکەیت
خەڵکی پێیان وایە کۆشک و بوون بە شاژن و پاشا شتێکی زۆر بەبەهاو خۆشە بەڵام وانییە}{زۆر بێزارکەرە،زۆر هەست بەتەنهای ئەکەیت،ڕۆژەکانت دووبارەن،بارێکی زۆر لەسەر شانتە،خەمێکی زۆر لەناختدايە
بەردەوام ئەبێت لە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەتدا بیت
پاشایەتی ئەوەیە ئاسوودە بیت،نەک ئەوەی کۆشک و لەشکرت هەبێت}{ئەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە،بگەڕێمەوە شارۆچکەکەم،بگەڕێمەوە ناو خێزان و هاوڕێکانم
بگەڕێمەوە ناو کێڵگە و مەڕ و ماڵات بەخێوبکەم}{دەی تایھیۆنگ خۆت ئەمەت ئەویست،خۆت ئاواتت بەم ژیانە ئەخواست ئێستا ئەوەتا پێی گەیشتیت بەڵام هیچ ئاسوودە و دڵخۆش نیت لەگەڵ ئەم کۆشک و ژیانە
زۆر جار ئەو شتە بەنرخانەی هەمانن لەژیان تا لەدەستیان نەدەیت بەهایان نازانین و ناتوانین قەدریان ڕابگرین{.
.
.
(To be continued)
VOCÊ ESTÁ LENDO
Violinist_کەمانچەژەن
Fanfic«تەنها گوێ لە ئاوازەکانم بگرە،دواتر بکەوە ناو داوی خۆشەویستیمەوە وەک چۆن ڕۆحم کەوتۆتە داوی کەمانێکەوە» «بەڵێن بێت خۆم فێری ژەنینی پیانۆ بکەم تەنها با چاوەکانت جگە لە من هیچ ئاواز ژەنێکی تر نەبینێت،بەڵێن بێت ببمە ژەنەری پیانۆ تەنها و تەنها با گوێیەکا...