{لوکە بەسەرسوڕمانەوە هەستایەوە و سەیری کردم دواتر وتی}
لوکە: کچی تر؟ بەڵام ئەو لەلای من وتی ڤیڤی خۆشئەوێت
{منیش هەستامەوە و سەیرم کرد دواتر بەسەرسوڕمانەوە وتم}
: ڤیڤی خۆشدەوێت؟
لوکە: بەڵێ خۆی ئەمەی پێ وتم
: هەی گەمژە بۆچی زووتر ئەمە ناڵێیت خۆ ئەم ماوەیە ڤیڤی خۆی کوشت بەگریان
لوکە: ئای چوزانم ڤیڤی کەین'ی خۆشەوێت
{دانەیەکم کێشا بەقۆڵیدا و وتم}
لیلی: بەمنداڵی چەند جار وتی کەین'ی خۆشەوێت؟ خۆم چەند جارم پێ وتوویت
ئای سوێن بەخوا تۆ قژی من سپی ئەکەیتلوکە: بەڕاست واتان وتووە؟ بیرم نایەتەوە
: یەک دانەت لێبەم بیرت بخەمەوە؟
لوکە: ئەھ برا لێدانی تێکەوت
تەواو تەواو ئارام بەوە بریزەکەم: جا تۆ ئارامی من ئەهێڵیت...هەستە هەستە بابڕۆین ئەو هەواڵە بە ڤیڤی بڵێین
لوکە: تکایە با بەیانی بێت خەوم یەت
لیلی: کوڕە هەستە کچەکە خەریکە شێت ئەبێت ئەمیش ئەڵێ بەیانی
{قۆڵیم گرت و بەدوای خۆمدا بردم بۆ ماڵ ڤیڤی
لەپەنجەرەی ژورەکەی ڤیڤی'مدا کەمێک چاوەڕێمان کرد دووبارە لێم دایەوە
دواتر ڤیڤی پەنجەرەکەی کردەوە بەڵام ڕوخساری باش دەرنەئەکەوت}{ڕاستەوخۆ بەتۆنێکی خەمخۆریەوە وتم}
: ڤیڤی شتێک ڕویداوە؟
{بەتۆنێکی لەرزیو وتی}
ڤیڤی: باوکم ئەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەم
{چاوەکانم دەرپەڕین،واتا چی هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئامۆزاکەی؟ تاکەی ئافرەت بێەش ئەبێت لە مافەکانی؟ تاکەی وەک کۆیلەیەک مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت؟}
{بەتۆنێکی توڕە بونەوە وتم}
: باوکت نوستووە؟
{دووبارە ڤیڤی بەتۆنێکی لەرزیو وتی}
ڤیڤی: قسەی لەگەڵ مەکە دواتر مێشکی باوکی تۆش ئەوانەوە
تازە من ڕازی بووم لیلی وادیارە چارەنووس ئەمەی بۆ من داناوە{بەهەمان تۆنی توڕە بونەوە وتم}
: بەڵام کەین'یش تۆی خۆشەوێت
{لەگەڵ وتنی ئەو ڕستەیە فرمێسکەکانی ڤیڤی دەستیان کرد بە کەوتنە خوارەوە
منیش ڕاستەوخۆ لەباوشم گرت،تەواوی شەوەکە لەگەڵ لوکە دڵنەوایمان ئەدایەوە و بەدوای چارەسەرێک ئەگەڕاین}{زۆر جار خۆزگە ئەخوازم ئەشق و هاوسەرگیری بوونی نەبوایە تەنها خوا بۆ ژیان کردن دروستی بکردینایەو هیچی تر،بیربکەوە ئەگەر ژیان بەوشێوەیە بوایە ئەبێت پەنج جوان بێت،ئەبێت چەند ئارام و خۆشبەخت بژین}
{بەڵام خوای گەورە لەخۆڕا بەهەشتی دروست نەکردووە،ئەگەر ژیانیش بەوشێوەیە بوایە بەهەشت بوونی نەئەبوو،هەرچۆنێک بێت تا ورد ببمەوە لە ژیان مێشکم بەرگەی ناگرێت و وا ئەکاتێ ئازارێکی تووند بۆ مێشکم بێت}
.
.
.
{To be continued}
YOU ARE READING
Violinist_کەمانچەژەن
Fanfiction«تەنها گوێ لە ئاوازەکانم بگرە،دواتر بکەوە ناو داوی خۆشەویستیمەوە وەک چۆن ڕۆحم کەوتۆتە داوی کەمانێکەوە» «بەڵێن بێت خۆم فێری ژەنینی پیانۆ بکەم تەنها با چاوەکانت جگە لە من هیچ ئاواز ژەنێکی تر نەبینێت،بەڵێن بێت ببمە ژەنەری پیانۆ تەنها و تەنها با گوێیەکا...