چووم و تای'م بینی و سڵاومان لەیەک کرد و دانیشتین لە تەنیشت یەکەوە
"لوسین ، پێم وابێت ئەو کەسەی کە هەوڵی کوشتنی دایک و باوکی دەدا شوێنەکەی ئەوانی دۆزیوەتەوە "
تای وتی
ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی چاوەکانم فراوان ببن و دڵم لاواز ببێت"چـ چی ؟ چۆن ئەوان لە کوێن دەمەوێت بیانبینم تکایە "
ڕاستەوخۆ پرسیم و فرمێسک بە چاوەکانما دەهاتنە خوارەوە"ئارام بەرەوە لوسین ئەوان باش دەبن ، بەڵێن دەدەم"
دەستی هێنا بە شانما بۆ ئارامکردنەوەم"تکایە تای با ئەوان باش بن ، من کەسم نییە جگە لە ئەوان "
"ئەوان باشدەبن لوسین ، باوکت پاسەوانێکی زۆری لە لایە کە پارێزگارییان لێ دەکات ، تەنها دەبێت هەوڵ بدەم بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەی تەواو بۆ گرتنی تاوانبارەکە ، چونکە هیچ بەڵگەیێکمان لا نییە کە یاسا قبوڵی بکات بۆ دەزگیرکردنی"
"وە ویستم پێت بڵێم کە ئاگاداری خۆتبیت و هەوڵ مەدە ببیت بە هاوڕێی هەموو کەسێک هەرکارتێک چوویت بۆ زانکۆ"
" سوپاس تای ، زۆر سوپاس "
تای فرمێسکەکانی سڕیم و لە ئامێزی گرتم
منیش بەبێ دوودڵی لە ئامێزم گرتەوە
بۆ ساتێک لەناو باوەشە گەرمەکەیدا مامەوە تا گوێبیستی دەنگێک بووین" تای!!! خیانەتکاری گەمژە "
کچێکی زۆر جوان بە توڕەییەوە وتی و بەرەوڕومان هاتقژێکی زەردی هەبوو و باڵایێکی بەرز و پێستێکی سپی و دوو ڕوومەتی پەمەیی و دوو چاوی پڕ برژانگ
تای سێری کرد و بە زەردەخەنەوە بەرەولای چوو و توند لە ئامێزی گرت
ئەو زۆر جوان بوو
و بێگومان جوانیەکەی تای لە گووماندا نییە کە تا ئێستا کەسم نەدیوە لەم شارەدا هێندە دەمووچاوێکی تەواو جوان و بێ کەمووکوڕی هەبێت"گەمژە چۆن دەتوانم خیانەت لە تۆ بکەم ، ئەو وەک خوشکێکی بچووک وایە" تای بە کچەکەی وت و ڕاستەوخۆ دەمووچاوی کچەکە گەشایەوە و هات و لە ئامێزی گرتم
" سڵاو کچە جوانەکە ، من خۆشەویست و خاوەنی دڵی تایهیۆنگم ،
ناوم جیۆن مینجی یە ، بەم زووانە دەبم بە کیم مینجی "قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد و بە زەردەخەنەوە
کەواتە تایهیۆنگیش خۆشەویستی هەیەپێکەنیم بە قسەکانی ئەو ، هەموو ساتەناخۆشەکانم لەبیر کرد کە کەمێک لەمەوپێش لەگەڵ تایهیۆنگ باسمان دەکردن
لەو سەیرکردنانەم دەڕووانی کە تای بە مینجی دەدا
خۆشەویستیێکی زۆری تێدا دەبینرا" لوسین با بە تەواوی ئەوت پێ بناسێنم ، ئەو خوشکی جۆنگکووکە تازە گەڕاوەتەوە لە ئەمریکا ، ئەو خوێندنەکەی لەوێ تەواو کرد و بە هەمان شێوەی من ئەویش پارێزەرە ئێستا "
YOU ARE READING
"Come with me"
Romanceلەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا ئەمە خۆشەویستی یەک لایەنە؟ تەنانەت پێشم نەوتووە « خۆشمدەوێیت» Come with me #1- kurdish✨ #1-kurdishstory✨
«پــەڕەی پانزەیەم»
Start from the beginning