خ.پارک:"تۆ لەوانەیە لەوێ هاوڕێ بدۆزیتەوە .. و هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە و کەسێکت خۆش بوێت ، دڵنیابەرەوە لەوەی کە کەسێکی باش هەڵبژێریت ، کەسێک بێت دڵخۆشت بکات "
خەمبار بووم بەم وشانەی دایکم ، چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک دووبارە
- " نەخێر دایکە ، من چاوەڕێ دەکەم هەتا تۆ دێیت و کەسێکم بۆ هەڵدەبژێریت"
خ.پارک:"ئایی نەخێر لوسین ، من دەمەوێت کە گەڕامەوە نەوەکانم ببینم
ئێمە هەردووکمان بەم قسەیە پێکەنین ، و کات درەنگی کرد نەم هێشت دایکم بچێتە ژوورەکەی ، ئێمە لە تەنیشت یەکەوە خەوتین
Namjoon pov
کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ لایداوە و من لەبەر دەم ماڵی بەڕیز پارک وەستاوم چاوەڕێم تاوەکو ماڵئاوایی لە لوسین ئەکەن و لەگەڵ خۆم ئەیهێنم بۆناو شار
لوسین:" ماڵئاوا باوکە " بە گریانەوە وتی و باوکی لە ئامێزی گرت
دواتر بەرەو دایکی چوو و هەردووکیان زۆر گریانب.پارک:" بەرێز نامجوون ، کچەکەم ببە بۆ ماڵەکەی خۆم و دڵنیا بەرەوە کە پاسەوان و خزمەتکارەکان باش دەبن لەگەڵی ، و تکایە لەگەڵ هاوسەرەکەت زوو زوو سەردانی بکەن بۆیی بێزار نەبێت ، و ئاگاداری هاوڕێکانی زانکۆی بە تکایە "
ئەو ئەمانەی هەمووی بەسەر یەکەوە وت و جانتایێکی پڕ لە پارەی پێدام بۆ ئەوەی بیکەمە حسابە بانکیەکەیەوە
کاتێک بارودۆخی لوسین'م بۆ هاوسەرەکەم ڕوون کردەوە ئەو زۆر بێتاقەت بوو بۆی و پێی گوتم کە با بێت بۆ ماڵەکەمان ، بەڵام بەڕیز پارک وتی کە ماڵەکەی بۆ ئامادە کردووە .
من ساڵێک دەبێت هاوسەرگیریم کردووە ، هاوسەرەکەم ناوی 'سۆ هی 'یە ئەو زۆر باش و دڵ نەرمە و بەیەکەوە زۆر دڵخۆشین ..Lusin pov
ئێستا لە ئۆتۆمبێلەکەی بەڕیز نامجوونام ، پێم وابێت ٤ کاتژمێر دەبێت بە ڕێگاوەین و ئەو وتی کە ئەوەنەمان نەماوە بگەینە سیئۆل ،
سەرم نابوو بە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە و بیرم لە دایک و باوکم دە کردەوە
تا نامجوون قسەی کرد و منی لە بیر کردنەوەکانم دەرهێنا
VOCÊ ESTÁ LENDO
"Come with me"
Romanceلەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا ئەمە خۆشەویستی یەک لایەنە؟ تەنانەت پێشم نەوتووە « خۆشمدەوێیت» Come with me #1- kurdish✨ #1-kurdishstory✨
«پەڕەی چــوارەم»
Começar do início