یازدەیـــەم

Start from the beginning
                                    

زۆیا.ش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەڪرد..

.



بە ڕوخسارێڪی سەر سوڕمانەوە سەیری ئەو شێفەی بەرامبەری دەکات...

باوڕناکات زۆر لێزانانە خواردن ئامادە دەکات..
مەگەر پیاو نابێت تەنها کاری دەرەوە بزانێت؟! ئەی بۆچی ئەو خواردن دەزانێت لەکاتێکدا کاری ئافرەتانە؟!

قۆڵی بلوزەکەی هەڵڪرد بوو وای ڪرد و تاتۆ نەبینراوەکانی بەجوانی ببیندرێ ئەمەش شتێڪی نوێ بوو بۆ ئەو کیژۆڵەیە...

زۆر بە لێزانانە خەریکی درووست ڪردنی خواردن بوو..

جۆنگڪووك" بۆچی ئاوا شۆک بوویتە؟! پیاوت نەبینیوە خواردن دروست بکات؟!"
خەریڪی بڕینی سەوزەڪەی بوو..

زۆیا" نەخێر، لەلای ئێمە هەر پێویست بوە ئافرەت خواردن دوورست بکات و پیاوەکان نا!!"
بە نزمی وتی...

وەستا و سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی ئەو ببینێت کەوا چۆن بە سەرنجەوە سەیری دەکات.

جۆنگڪووك" واتا لە لای ئێوە نابێت پیاو کاری ناو ماڵ بکات؟!"
بە زانخوازیەوە پرسی..

زۆیا" نەخێر، باوڪم هەمووکات دەی وت پیاو نابێت کاری ناوماڵ بکات ئەمە مانای ئەوەیە پیاوێڪی بێکەڵکە کەوا بەگوێی ژنەکەی دەکات، پیاو دەبێت توند بێت و تەنها فەرمان لەوە دەربچێت و ئافرەتیش فەرمان لەوەوە وەربگرێت!!"
بە شێوەیەڪی جوان بۆی ڕون ڪردەوە...

ئاهێڪی بێزاری دایەوە و دەستی ڪردەوە بە کارەکەی..

جۆنگڪووك" وای لەو بیرڪردنەوەیە گەمژەیە!!"
لە ژێر لێوەیەوە وتی..

زۆیا" چیت وت؟!"
بە زانخوازیەوە سەیری ڪرد..

جۆنگڪووك سەرنجێڪی ئەوی دا و وتی..

جۆنگڪووك" ئێ وتم لێرە یاسا بێڪەڵکەڪانی باوکت کار ناکات، لێرە پیاویش دەتوانێت خواردن دروست بکات"
بە شێوەیەكی شیرین پێی وت...

وای ڪرد ساتێک پێڪەنین لێوانی ئەو کیژۆڵەی بەرامبەری بگرێتەوە..

لەگەڵ گوێبیست بوونی دەنگی سەیری ڪرد و لەکارەکەی وەتسا..
بەڵام زۆیا خێرا پێکەنینەڪەی وەستاند کاتێک بەشێوەیەڪی بەرزیش پێنەکەنی..

جۆنگڪووك" بۆچی وەستای؟!"
بە سەرنجەوە وتی..

زۆیا" لە چی؟!"
بە گرژی وتی..

جۆنگڪووك" پێکەنینت؟!"

زۆیا" بۆچی؟!"

جۆنگڪووك" چی بۆچی؟! مەگەر پێکەنینەڪەت ئاوازێک نیە؟! هەم مەوەستە لە دوورست ڪردنی ئەم ڕوڪەشە چونکە نامەوێت ونی بکەیت"
چاوەڪانی لەسەر ئەو تیژ ڪردبوویەوە کاتێک قسەکانی ئاراستە دەكرد..

زۆیا ساتێک هەستی بە لەرزینی دڵی ڪرد، وە ڕەنگی سوور تەواوی ڕوخساری گرتەوە...

دەی خۆ هەرگیز گوێی لەو وشانە نەبووە، لەوانەیە بۆ هەندێ کەس وشەکان ئاسایی بن بەڵام بۆ کەسێکی وەک ئەو کەوا هەرگیز گوێبیستی ئەو وشە جوانانە نەبووە

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now