و ڕۆشتە سەر هێنری و تا هێزی هەبوو لێی دەداا..
لێدەدا بۆ ئەوەی توڕەیەڪەی لێی بەتاڵ بکاتەوە...
لێی دەدا کەوا چۆن کەمێک پێش ئێستا لەو کچە داماوەی دەدا...

لێی دەدا بۆ ئەوەی هەمان ئازاری زۆیا بچێژت..

جۆنگڪووك"چۆن دەتوانی لە ئافرەتێك بدەی کەوا هیچ زیانی بۆ تۆ نیە ناپیاو!!"
دوبارە لێی دا...

ڕوخساری هێنری ببوو بە گۆمێك خوێن...

جۆنگڪووك دواجار لێیدا و ڪەمێك لێی دوور ڪەوتەوە....

هێنری"ئەو بێ ئابڕووە ڕای ڪردوە لەگەڵ سەگێڪی وەك تۆ و ناوبانگی خێزانەکەمی لەکەدار ڪردووە"
بە توڕەی وتی..

جۆنگڪووك" ناوبانگی خێزانەکەت هااا!! خێزانە نەفرەتیەڪەت هااا!!"
دوبارە لێیدا سێ بارە...

زۆیا" جۆنگڪووك بوەستە!!"
تا توانی هاواری ڪرد...

جۆنگڪووك وەستا لە لێدانی و سەیری زۆیا.ی ڪرد ڪەوا بە چاوە پڕەکانی و شێوە شێواوەکەی لێی دەڕوانێت...

لەوکاتە جین و تایهۆنگ هاتن...

جۆنگڪووك لەسەری هەڵسا...
بەڵام خێرا بە قاچێڪی شەقێڪی لە سکی دا...

خوێن لە نێو دەمی هێنری هاتە دەرەوە...

جۆنگڪووك" چێژ لە ئازارەکە ببینە هێشتا ماوە نەفرەتی!!"
دوبارە شەقێڪی تری لێدا...
وە ویستی دوبارە لێ بدات بەڵام خێرا قۆڵی گیرا...

سەیری ڪرد جین.ی لەبەردەم خۆی بینی...

جین" بەسە وازی لێبێنە زۆیا بەرە لێرە"
بە هێمنی وتی و ئاماژەیەی بە زۆیا ڪرد...

جۆنگڪووك سەیری زۆیا ڪرد ڪەوا چۆن سەری نزم ڪردۆتەوە و دەلەرزێت..

دوبارە گریانە بە ئازارەکەی لە نێو گوێیەڪانی دەنگی دەدایەوە...

جۆنگڪووك" من هێشتا ت..."
قسەکەی پێ بڕدرا...

جین" زۆیا بەرە جۆنگڪووك!! من ئەو چارەدەکەم تا جیمین و پۆلیسەکان دەگەن!!"
بە توندی وتی وەك فەرمانێك...

جۆنگڪووك بەتوڕەیەوە سەیری هێنری ڪرد و دواتر قۆڵی لە نێو قۆڵی جین دەرهێنا و بەرەو زۆیا ڕۆشت..

دڵی خورپەی ڪرد ڪاتێك ئەو ڕوخسارە بێگەردەی بینی ڪەوا بۆتە شوێنی لێدان و شین بۆتەوە...

دەستەڪانی توند ڪرد ...

چاوەڪانی بۆ نەختێك داخست...

هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و چاڪەتەڪەی بەری داڪەند و بە ئەوی دادا...
لەوکاتە زۆیا ڕاچەڵەڪی و سەری بەرز ڪردەوە و بە چاوە پڕەکانی سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" من تۆ لێرە دەبەم باشە تەنها بەرگە بگرە"
بە نەرمی وتی ....

زۆیا" ئازارم زۆرە!!"
بە زمانە پچڕ پچڕەکەی وتی و دوبارە دەستی ڪردەوە بە گریان...

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now