هـەشـتـەم

Start from the beginning
                                    

چاوەکانم خولاندەوە و سەیری مۆبایلەکەم کردەوە بەڵام زوو پێکەنیم و نووساندم بە گوێمەوە

دانی:هێی گوێت لێبوو چیم پێی گوت؟

جۆنگکوک:ئۆی خوایە دان ناتوانم هەناسە بدەم، کەی ئەوەندە بە جوانی وەڵامی کەسانی ترت داوەتەوە.. ئافەرین

بە توندی پێئەکەنی و منیش پێکەنیم، بەڵێ هەر زوو بەنامە پێیم وتبوو گوێ بگرێت و تەلەفۆنێکم بۆی کرد..

دانی:گەمژە من هەمیشە باش بووم بەڵام نامەوێ قسەکانم لە هەموو کەسێک بە فیڕۆ بدەم

جۆنگکوک:باشە.. خەریکی چیت؟

دانی:هیچ شتێک، لە ڕاستیدا پێش ئەوەی ئەو مێروولە سوورە بێتە ژورەکەم خەریکی ڕێکخستنەوەی ژورەکە بووم بەڵام تەواوبووم

ئەو دووبارە پێکەنی

جۆنگکوک:نازناوێکی شازە، مێروولەی سوور

دانی:.. چی دەربارەی تۆ بە چی خەریکیت؟

جۆنگکوک:ئێستا لە گەرماو هاتمە دەرەوە، ئەرکی ماڵەوەی وانەی ئینگلیزیت کردووە؟

دانی:نەخێر هێشتا نا بەیانی ئەنجامی دەدەم.. پێت چۆنە بڕۆینە دەرەوە بەیانی؟

جۆنگکوک:منیش دەمویست شتێکی وابکەین بەڵام باوکم لەسەر خوانی ئێوارە وتی بەیانی کۆبونەوەیەکی خێزانی ئەنجام دەدرێت لە ماڵی باپیرەمدا

بە دەنگێکی بێهیوایی قسەی بۆ کردم

دانی:کێشە نیە جۆنی کاتێکی خۆش بەسەر بەرە

جۆنگکوک:تشش، لە ڕاستیدا من دەمەوێ بمرم بەڵام ڕوخساری هیچ یەکێکیان نەبینم.. بە تایبەت کچە پورە لووت سەیرەکەم..

پێکەنینێکم کرد

دانی:هێی بەم شێوەیە مەبە ئەوان خێزانی تۆن

جۆنگکوک:هەموو خێزانەکەش بە نەفرەت بێت جگە لە دایکم و باپیرەم، باوەڕ ناکەی بەیانی بە چی مەبەستێکی نەفرەتی کۆدەبینەوە..

زانیم مەبەستی باوکی دایکیەتی

دانی:باشە واز لە نەفرەت کردن بهێنە، دەزانیت دوو مانگ کاتم هەیە ئەبێت هەتیوخانە جێبێڵم.. بەڕای تۆ چیبکەم باشە؟ نازانم بڕۆم بۆ کوێ

جۆنگکوک:هێی خەم مەخۆ من هەوڵ دەدەم لە ماڵەکەی خۆمان بتهێڵمەوە

دانی:هەرگیز، وەک ئەوەی نەزانم باوکت ڕێگا نادات جۆن.. بیر لەوە مەکەوە و وازی لێبێنە باشە

"ـبــــەڵــێــنــے تــــۆ" J.JKWhere stories live. Discover now