PART 4

393 50 56
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈≈≈

تای:لەوانەیە خێزانی کیم لەدەرەوە زۆر بەختەوەر و دڵخۆش دەربکەون بەڵام لەناوەوە وانین باشە کێشەکەی من دایکم و باوکم نین ئەوان باشترینی منن لەدوای داپیرەمەوە وە مامە دانتێش زۆر باشە بەڵام مامەکەی ترم و مامۆژنەکانم تەنها چاویان لە ماڵ و موڵکەکەی داپیرەمە و دڵنیام زۆریشیان پێخۆشە کە بەمزوانە دەمرێت وە من سێ ئامۆزام هەیە بەڵام ئەوی تریان لەدەرەوەی وڵاتە بۆ خوێندن و دووانیان لێرەن بەڵام چ ئامۆزایەکن سەرەڕای ئەوەی هاوسەریان هەیە و کاتەکانیان لەگەڵ ئەواندا بەسەر دەبەن زۆر خوێڕیشن و بەردەوام چاویان لەسەر ئافرەتی ترە وە باسی هاوسەرەکانیان هەر ناکەم ئەوان ڕێک وەکو سۆزانیەک مامەڵە دەکەن

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دواتر بەجدیەوە گوتی

تای:بۆیە داوات لێدەکەم هەرگیز نزیکیان نەبیتەوە بە هیچ جۆرێک

ئاریوم:ب..باشە واو بەڕاستی خێزانەکەت ترسناکن

کەئەوەم گوت ئەویش بەبێزاری سەیری کردم و چاوی لێم سوڕاند

تای:جارێ چیت دیوە....بەهارحاڵ تۆش پێویستە باسی خۆتم بۆ بکەیت تا بەباشی بتناسم خۆ تۆ کەسێکی ناودار نیت تا لە گوگڵ بەدوای زانیاریتدا بگەڕێم تۆ تەنها کچێکی هەژاریت

ڕستەی دووەمی بەڕاستی دڵی شکاندم و دەمویست بگریم بەڵام ڕێگەم بە زاڵبوونی ئەو هەستەم نەدا و زەردەخەنەیەکم کرد و گوتم

ئاریوم:باشە باشە من ناوم هوانگ ئاریومە و تەمەنم ۲۰ساڵە وە لە کافتریایەک کار دەکەم بەڵام لەم دوایانەدا لە دوکانێکیش کار دەکەم وە هەروەها من هیچ خێزانێکم نییە و لە هەتیوخانە گەورە بووم وە هەروەها ئەو کچەی ئەو ڕۆژە بینیت نزیکترین هاوڕێمە و ناوی میرایە جگە لەو هاوڕێی ترم نییە



تای:ئەی چی دەربارەی....

ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات و خێرا ئەو پرسیارەم کرد کە ماوەیەکە لە مێشکمدا چەقیوە

ئاریوم:ئێ تای زۆرێک دەنگۆ هەن دەڵێن کە تۆ تەمەنت ۱۹ ساڵە و تۆ درۆت کردووە لە تەمەنتدا بۆ ئەوەی زووتر ببیتە جێگری کۆمپانیاکەی باوکت و داپیرەت

کەئەوەم گوت ئەو دەستی کرد بە پێکەنین ئەوە بۆچی پێدەکەنێت خۆ هیچ شتێکی پێکەنیناویم نەگوتووە

تای:یا ههه هەر بەڕاستی دەنگۆی وا هەیە.....ئحم ئەی باشە بەڕای تۆ تەمەنم چەندە

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now