دەیــــــــەمـــــ١٠

51 8 22
                                    












دەسپێکردنـــــ~







...........................................................









"دەی خاتوون وەرە ژوورەوە"بە دەنگێکی هێمن وای وت، ئەمیسیاش خۆی بەزۆری کۆنترۆڵ کردبوو بۆ ئەوەی کە نەشڵەژێت¡ڕۆیشتە ژوورەوە










کاتێک ئەمیسیا هاتە ژوورەوە کچێک کە قژێکی ڕەشی کورتی هەبوو لە لای چەپی مێزەکە دانیشت بوو کاتێک ئەوی بینی سەری سوڕما..پێکەنینێکی شەیتانانەی کرد و وتی"ئۆهـــۆ هههههە سەیرکە کێ لێریە" زەردەخەنەیەکی کرد، کاتێک ئەو کچە وای وت هەموو ئەو کەسانەی سەر مێزەکە چاویان کەوتە سەر ئەو تەنانەت خاتوو کامبێڵیش
"دەمێکە تۆمان نەبینەوە هاهـ کچێ" دووبارە ئەم کچە دەمی کردەوە و دەستی کرد بە قسە کردن کە ئەوەش وای لە ئەمیسیا کرد هەست بە بێزاریەک بکات..ئەمیسیا بە شێوازی قسەکانی زانیەوە ئەوە کێە.







Amicia's POV









ئای خوایە گیان ئەم کچە هەر وەک و خۆی ماوەتەوە هیچ نەگۆڕاوە! ئەمە
کارۆڵینە....هەر وەک و جاران قسەی زیادە دەکات،سەیرە زۆر دەمێکە یەکودوومان نەبینیەوە چۆن ئاوا زوو منی ناسیەوە!؟










کامبێل هەستا سەر پێو هاتە لام دەستی لەسەر شانم دانا"دەی وەرە ئێرە دانیشە" بەدوای کەوتم ڕۆیشتمە لای ئەولای ڕاستی مێزەکە لەنزیک ئەو دانیشتمە سەر ئەسکەمیلەکە(کورسیەکە).








زۆر هەست بە شەرمی دەکەم نازانم چی بکەم سەرم کەمێک دانەواندبۆیەوە و نەم دەتوانی چاوەکانم بەرز بکەمەوە و سەیری ئەوان بکەم دڵم بە خێرای لێ ئەدا!کەسێک دەستی کرد بە قسە کردن







"واو! کەواتە ئەوە خۆیەتی زۆر گۆڕاویت" سەرم بەرز کردەوە بزانم خاوەنی قسەکەرەکە کێ بوو،بینیم کوڕێکی چاوشینێکی جوان بوو لەگەڵ قژێکی زەرد و پێستێکی سافی هەبوو ئەو زەردەخەنەیەکی بۆم کرد بەڕاستی بیرم دەکردەوە ئاخۆ ئەمە کێ بێت زۆر بەبیرم نایێتەوە..."ههههه ڕاست دەکەی کاتێک هاتە ژوورەوە شۆک بووم هەر بەڕاست ئەوە خۆتی کچێ" کوڕێک دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵی ئەو قژێکی ڕەشی هەبوو لەگەڵ چاوێکی سەوز...وابزانم ئەوم لە بیرە"ئای کوڕینە بۆچی وا گەورەتان کردووە سەیری کەن هههههە هەر مشکە ترسنۆکەکەی جارانە" کچێک بە بێ شەرمی دەستی کرد بە قسە کردن ئەو لەتەنیشت کارۆلین بوو....ئەوە بەجدی ئەو قسانە دەکات خوایە گیان دەمەوێت دەم بکەمەوە بەڵام ناتوانم چۆن ئەم کچەیە زۆر لەکوڕە چاو سەوزەکە دەچوو ئای خوایە!






ئێستا زانیمەوە هەردووکیان کێن جەیک و ئیلیانایە
دووانەن بۆیە لە یەک ئەچن







" ههههههە ئۆو ئیلیانا ئاوا قسەی لەگەڵ مەکە سەیری کە ئەم بچکۆڵەیە لەوانیە ئێمە نەناسێتەوە بۆیە ئاوا حەپەساوە" سەیری دەکردم لێوی خوارەی شۆڕ کردبۆیەوە وەک و ئەوەی لەگەڵ منداڵێک قسەبکات هەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنین گاڵتەیان پێم دەکرد...







زۆر زۆر توڕە بووم بەجۆرێک کە دەمویست هەڵستم بچم سەروو قژیان دەربێنم خوایەگیان من وام دەزانی ئەم دڕندانە تەنانەت بۆ کەمێکیش بێت گۆڕا بن بەڵام بەداخەوە هەر وەک جاران ماون...ویستم قسە بکەم بەڵام









"کچینە بەسی کەن هێشتا ئەم کچەیە هەر قسە لەدەمی نەهاتۆتە دەرەوە ئێوە وا دەکەن بەسی کەن تکایە"دەنگی بەرز کردەوە لێیان توڕە بوو.... برۆکانی گرژ کرد کاتێک هەستی کرد کەسێک لێرە نیە"ئەی ئەو لەکوێە بۆچی هێشتا نەهاتووە؟؟" سەیری کوڕە چاو شینەکەی کرد کوڕەکە زانی پرسیارەکە لەو کراوە"هاهـــ  نازانم وتی هەنێک کارم هەیە کەمێکی تر دێم" کامبێل ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام کەسێک لە دەرگاگە هاتە ژوورەوە بە خێرای







" بموورن دەزانم کەمێک درەنگ هاتم کەمێک کارم هەبوو"








Continues...

تـــاریــــکی شــــەوWaar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu