پـــێنـــج٥

44 10 4
                                    








دەســـــپێـــکردنــــ~




«دانیشتن لەگەڵ ئەوان»



................








کاتژمێر ٦:٣٣خولەک بوو لەسەر کورسیەکەی ژوورەوە دانیشت بوو سەیری دەرەوەی دەکرد بە پەنجەرەکەوە دەرەوە هێواش هێواش بەرەو تاریکی دەچوو،ژوورەکەی هێمن و بێدەنگ بوو هیچ دەنگێک لە ژوورەکە نەدەهات تەنها دەنگی ئاگردانەکە نەبێت تا دەنگی زەنگێک هات ئەویش دەنگی مۆبایلەکەی ئەمیسیا بوو..







ئەمیسیا بەخێرای ڕۆیشتە لائ جانتاکەی، ئەو جانتایەی کە زۆر بۆ ئەمیسیا گرینگە هەمیشە بۆ هەموو شوێنێک لەگەڵ خۆی دەبات








مۆبایلەکەی هێنایە دەرەوە لەناو جانتاکەی سەیری کرد پوری تی بیانکا زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی دروست بوو"سڵاو.."دەهات و دەڕۆیشت لە ژوورەکەی"سڵاو گیانەکەم....چۆنی؟" دەنگێکی زۆر کزی هەبوو وەکو ئەوەی زۆر دەمێکە گریابێت!وە ئەوەش وای لە ئەمیسیا کرد زۆر نیگەران بێت"باشم ئەی تۆ زۆر باش دیار نیت..؟"بە نیگەرانیەوە وای پێ وت دانیشت لەسەر کورسیەکەو سەیری دەرەوەی کرد بینی باران دەبارێت"من باشم گیانەکەم خەمت نەبێ....چی دەکەی؟"ئەمیسیا برۆکانی گرژ کرد دەیزانی دووبارە درۆ دەکات "هیچ ناکەم تەنها لە ژوورەکەم دانیشتووم سەیری دەرەوە دەکەم ئەی تۆ؟" بە دەنگێکی زۆر هێمنەوە وای وت"من هەروەها تەنها دانیشتووم" دەنگێکی زۆر کزی هەبوو ئەمیسیا دەیزانی شتێک لەئارا دا هەیە بەڵام هیچی نەدەوت بێدەنگ بوو"ئهمــــ....." نەیدەزانی چی بڵێت..."ئەمیسیا ؟..."ناوی ئەوی هێنا وەکو ئەوەی دەیویست پرسیارێکی لێ بکات"بەڵێ..؟!"بیانکا کەمێک بێدەنگ بوو وەکو ئەوەی نەیدەویست ئەو پرسیارەی لێ بکات بەڵام هەر کردی"ئەوت بینی؟"
ئەمیسیا تێنەگەیشت لە پرسیارەکەی ئەو مەبەستی کێ بوو"کێ؟تۆ مەبەست کێیە؟" ئەمیسیا پرسیاری لێ کرد،بیانکا ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام لەناکاو کەسێک لە دەرگاکەی دا....






"ئێ..پورێ گیان ئێستا دەبێت دای خەم دەبێت بڕۆم"ئەمیسیا بەخێرای وای وت و ڕۆیشتە لای دەرگاکە"باشە کچی خۆم زوو زوو تەلەفۆنم بۆ بکە..ئاگات لەخۆت بێ باشە"بیانکا بە شڵژانەوە وای وت هێشتا دەنگە کزەکەی مابوە"باشە وا دەکەم خوات لەگەڵ" بەخێرای وای وت دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا"خوات لەگەڵ" بەخێرای دای خست پاشان دەرگاکەی کردەوە.






کاتێک دەرگاکەی کردەوە بینی لیسایە، ئەمیسیا بە هێمنی چاوەکانی داخس و هەوایەکی هەڵمژی دایەوە ئەو ترسا چونکە وای زانی کەسێکی ترە.






"خاتوون خۆت ئامادە بکە خاتوو کامبێڵ دەیەوێت بتبینێت.."لیسا بە ئارامیەوە وای وت،لیسا ئەوهیچ هەستێکت لەسەر دەموچاوی نەئەبینی یاخووت هیچ کەسایەتیەک"ئـ...باشە یەک دەقە"بە شڵەژانەوە وای وت، ئەو زۆر ترسا کە وای وت ئەو دەچێت داپیرەی دەبینێت بۆ یەکەم جار بۆ ماوەی چەندەها ساڵ!"باشە خاتوون من لێرە چاوەڕێ دەبم تا تۆ خۆت ئامادە دەکەی" دیسان بە هێمنیەوە و بە ئارامیەوە،ئەو دەنگێکی ناسکی هەبوو"باشە.." بە خێرای وای وت ڕۆیشتە دەستشۆرەکە دەموچاوی شۆری پاشان ڕۆیشت قژی بە خیرای شانە کرد و وەک کلکی ئەسپی بەست پاشان ڕۆیشتە لای شوێنی جلوبەرگەکەی سەیری کرد چەند پاک داندراوە ئەو کاتێک لەماڵی پوری بوو زۆرینەی جار شوێنی جلوبەرگەکەی پەرشوبڵاو بوو.






تەنورەیەکی ڕەشی لەبەر کرد لەگەل بلوزێکی قاوەی کە بە مل بوو وە لەگەڵ کۆلۆنێکی سپی ..







............................







ڕۆیشتە لای دەرگاکەی و دەستی دانا سەر دەستکی دەرگاکا بە دوودڵیەوە دەرگاکەی کردەوە بینی لیسا لەوێ وەستاوە ڕۆیشتە لای ئەو"من ئامادەم.."
بە کزی وای وت بەڵام لیسا گوێی لێ، ئەو هیچی نەوت تەنها دەستی کرد بە ڕۆیشتن...






بە ڕێڕەوێک دا ڕۆیشتن دا گەیشتنە لای پەیژەیەکی گەورە...وا پێ دەچوو کە ئەم پەیژەیە دەیبردیە بۆ نهۆمی دووەم،کاتێک ڕۆیشتنە نهۆمی دووەم ئەمیسیا هەرسەری لە خوارەوە بوو زۆر دەترسا زۆر شڵەژا بوو زۆر دوودڵ بوو ئەو نەیدەویست ئەو ببینێت ئەو دەیویست بەخێرای هەر لەوێ ڕابکات!بەڵام بە داخەوە ناچار بوو بیبینێت..





سەری بەرز کردەوە، شۆک بوو کە نهۆمی دووەم زۆر لە نهۆمی یەکەم جوانترە! ئەمیسیا بیری دەکردەوە کە دەبێت نهۆمەکانی تر چۆن بن!؟
چەندەها وێنەی کەسایەتیە کۆنەکان لەسەر دیوارەکان دا هەبوو و لەگەڵ چەندان ژوور پێک هاتبوو.





لیسا و ئەمیسیا  بە ڕێرەوەکە دا دەڕۆێشتن نزیکی ژوورێک بوونەوە کە دەرگاکەی زۆر گەورە بوو جیاواز بوو لەوانەی تر ڕووناکی دەبینی کە دەهاتە دەرەوە.





پاشان دەرگاکە کرایەوە دوو کچ هاتنە دەرەوە،هەردووکیان بە خزمەتکار دەچوون،کاتێک ئەمیسیایان بینی زۆر سەیر بوون!؟ زۆر بەسەیری سەیری ئەمیسیایان دەکرد نزیکی یەک بوون لەبن گوێی یەک و دوو قسەیان دەکرد دەنگی پستە پستیان دەهاتە لای ئەمیسیا زۆر شڵەژاو و شەرمی کردەوە کەمێک نە لاچاوی سەیری ئەو هەردوو خزمەتکارانەی کرد بینی هێشتا سەیری ئەو دەکەن؟! ئەمیسیا بەخێرای سەیری پێشەخۆی کرد،ڕۆیشتنە لای دەرگاکە...





ئەمیسیا زۆر دەترسا زۆر شلەژاو بوو زۆر شەرمی دەکرد وا هەستی دەکرد دڵی لەناو سنگی خەریکە دێتە دەرەوە، بۆ ماوەی چەندەها ساڵ ئەو دووبارە ئەو دەبینێتەوە!





بیری دەکردەوە باشە داپیرەی هەستی دەبێت چۆن بێت چی دەکات باشە لە باوەشی دەکات یان پێی دەڵێت بیری کردوە یاخوود دەبێت چ کاردانەوەیەکی هەبێت کاتێک نەوە بچووکەکەی بۆ یەکەم جار دوای چەندین ساڵ دەبینێتەوە!؟





لیسا نزیکی دەرگاکەی بۆیەوە کردیەوە









.......................


بەردەوام دەبێت.

تـــاریــــکی شــــەوWhere stories live. Discover now