چـــــوار٤

56 12 22
                                    





دەســـــپێکردنــــ~



«کۆشکەکە»



.......................





"بەخێر بێیت خاتوو تۆماس"هەردووکیان پێکەوە وایان وت "سوپاس..."بە شەرمەوە وتی کاتێک کەمێک دەنگی نزم کردەوە پاشان مات هاتە لای ئەوان جانتاو شتی ئەمیستا لەدەست بوو"هاهـــ هاتن دەی لیزا وەرە یارمەتیم بدە ئەم کەلوپەلانە بیبەینە ژوورەکەی خاتوو ئەمیسیا وە تۆش لیسا خاتوونی بچووک لەگەڵ خۆت بیبە بۆ لای ژوورەکەی ڕێگاکەی پێ نیشان بدە"مات بەخێرای وای وت جانتاو شتەکانی دایە دەست لیزا و ڕۆیشت تا ئەوانی تر بێنێت کە بەجێ ماون لە ناو سەیارەکە"ئـ...پێویست ناکا ئاوا خۆتان ماندوو بکەن من خۆم کەلوپەلەکانم دەبەمە ژوورەکەم"بە هێمنیو دەنگێکی نزم وای وت ئەو نەیدەویست ئاوا خۆیان ماندوو بکەن"خاتوونی بچووک تکایە قسەی وا مەکە دەی لەگەڵ لیسا بڕۆ تا ژوورەکەت پێ نیشان بدات ئێمە خۆمان ئەم کارە دەکەین" بەدەنگێکی پیاوانە وەڵامی ئەمیسیای دایەوە ،ئەو هیچی نەوت تەنها بە بەڵی سەری هەژاند و لەگەڵ ئەو ئافرەتە گەنجە ڕۆیشت کە ناوی لیسا بوو......





...................




(باسی ناوەوەی کۆشکەکە)






بە درگا گەورەکە ڕۆیشتە ژورەوەی کۆشکەکە،کاتێک هاتە ناو کۆشکەکە زۆر شۆک بوو شوێنێکی تا بڵێی گەورە بوو هەموو دیوارەکان و دیکۆرەکان و ئەرزەکە ڕەش بوون لەگەڵ چەند نەخشەیەکی سپی و ڕەساسی و زێڕین ....خشڵی سوور بە دیوارەکان وەبوو وە لەگەڵ گڵۆپێکی زۆر گەورەی شاهانەی لەسەر سەخفەکە هەڵواسرا بوو لە هۆڵەگەورەکە
چەند وێنەیەکی کۆنی کەسایەتی ئەو ماڵە یاخوود بڵێین ئەم کۆشکە بە دیوارەکان وەبوو وە دوو پەیژەی گەورە و درێژ لە ڕاست و چەپی ماڵەکەدا هەبوو کە دەیبردیتە نهۆمی دووەم ...






هۆڵە کراوەکە چەند قەنەفەیەکی ڕەساسی لەوێ داندرا بوو ئینجا لە هۆڵەکە دوو ڕێرەو هەن لە ڕاست و چەپ لای ڕاست ڕیڕەوێکە کە دەدبات بۆ ژووری نانخواردن کە مێزێکی زۆر گەورە داندراوە و لەگەڵ چەند ژووری بچووکی کەش لای چەپ شوێنی چێشتخانەیە، چێشتخانەیەکی زۆر گەورە و لەگەڵ چەندین ژووری تر وەکو ژووری خزمەتکارەکان و پاسەوانەکان.......






(بۆ نهۆمەکانی تر دوای ئەزانن....)









....................






ئەو زۆر سەرسام بوو بەم کۆشکە بەتایبەتی ناوەوەی ....لیسا ڕۆیشتە سەر پەیژەکان خۆی سوڕاندەوە بۆ لای ئەمیسیا سەیری کرد کە چۆن دەمی کراوەتەوە و سەرسام بووە بەم شوێنە گەورەیە....ئمممم چاوەڕێی چی دەکەی ئەو یەکەم جارە کۆشک ببینێت بە تایبەتی کۆشکی ئەم خێزانە!بێگومان سەرسام دەبێت






تـــاریــــکی شــــەوOnde as histórias ganham vida. Descobre agora