دوو٢

69 14 3
                                    







دەست پێکردنــــــــــــ~







.......................








مات یارمەتی ئەمیسیای دا بۆ ئەوەی کەل و پەلەکانی بیکاتە ناو سەیارەکەوە پاشان کە تەواو بوون ڕۆیشتنە لای بیانکا.





"گیانەکەم ئاگات لەخۆت بێ باشە..." وای دەوت کاتێک بە توندی لە باوەشی کرد ، پاشان باوەشەکی پچڕاند و سەیری کرد"خەمت نەبێ یەک و دوو ئەبینینەوە" ئەمیستا وتی.






بیانکا زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد کە ددانەکانی بە دیار کەوتن پاشان بۆ کۆتا جار باوەشی لیداوە، قژی ماچ کرد ماڵ ئاوایان لەیەک و دوو کرد
پاشان هەردووکیان سواری ئۆتمبێلەکە بوون و مات دەستی کرد بە لێ خووڕین.










.....................









لەناو ئۆتۆمبێلەکە بێدەنگیەکی زۆر هەبوو کە ئەوەش وای لە ئەمیسیا کرد دڵخۆش بێت! چونکە ئەو حەزی لە بێدەنگیە ئەو کەسێکی گۆشەگیرە و زۆر تێکەڵی خەڵکی نابێ هەر بۆیەش هیچ هاوڕێیەکی نیە لەبەر شەرمنیەکەی وگۆشەگیریەکەی......






مات پێچەوانەی ئەمیسیا زۆر بێزارببوو بە بێدەنگی ناو ئۆتۆمبێلەکە وە هەستی دەکرد کە ئەمیسیا کەسێکی زۆر گۆشەگیرە تێکەڵی خەڵک نابێ چونکە لەتەواوی ڕێگاکەدا هیچ قسەیەکی نەکردوە هەر سەیری دەرەوە دەکات.....مات بیری دەکردەوە کە گفتوگۆی لەگەڵ بکات دەربارەی ئەو و ژیانی خۆی و ئەمشتانە.


ئەو ویستی ئەمیسیا هەست بە نامورتاحی نەکات.




"ئمممم باشە خاتوونی بەڕیز خۆی بە من ناناسێنێت؟"مات بە زەردەخەنەوە وای دەوت وە بە هێمنیەوە بۆ ئەوەی هەست بە نائارامی نەکات، ئەمیسیا یەکسەر بە شۆکەوە سەیری کرد کە ئاوا لە ناکاو پرسیاری کرد بۆیە بۆ چەند چرکەیەک تەنها سەیری کرد کە چۆن چاوی لەسەر ڕێگاکەیە"ئـ....ئێێ من....من ناوم ئەمیسیایە."






«ئاههههههه گەمژە،باشە ئەمیسیای گەمژە بۆچی ئاوا دەشڵەژێی ئەو تەنها پرسیاری کرد!»
لەناو دڵی خۆی وای بە خۆی دەوت""






"همممم.....ناوێکی زۆر جوانت هەیە،منیش ماتم زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینت"وای دەوت کاتێک ددانەکانی بە دیار کەوتن وە بە ئاوێنەی سەیارەی پێشەوە سەیری دەکرد.








"من ئیتر لێرەوە پاسەوانی تایبەتی تۆم خاتوونی بەڕیز، هەست بە ئازادی بکە دەتوانی داوای هەرشتێک بکەی کە تۆ دەتەوێت یاخووت ئارەزووی بۆ دەکەی" مات زۆر بە دڵڕفێنیەوە وای وت،چاوەکانی لەسەر ڕێگاکە بوو
ئەمیسیا کەمێک شڵەژا نەیدەزانی چی بکات یاخود چی بڵێت"ئـ....سوپاس بۆ گرینگی پێدانەکەت"زەردەخەنەیەکی بە زۆری کرد نەی دەزانی چۆن وەڵامی بداتەوە ئەترسا ئەو بەهەڵە لە قسەکەی تێبگات! یاخوود وا بزانێت ئەو کەسێکی ڕەقە بۆیە ئەترسا لەوەی هەرشتێک کە لەدەمی دەهاتە دەرەوە
"نایەوێت کچی جوان"مات پێدەکەنی هەوڵی دەدا قسەی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی شەرمینیەکەی لابچێت.








"کچی جوان دەزانم زۆر شتێکی قوڕسە پورت بەجێبهێڵیت بەڵام خەم مەخۆ ڕا دێی لەگەڵ ئەوەی زۆر خۆت تێکەڵی خێزانەکە نەکەی!؟"مات زەردەخەنەیەکی گەورەی دەکرد،ئەمیسیا برۆکانی گرژ کرد تێنەگەیشت لە قسەکانی زۆر پێی سەیر بوو باشە ئەو باسی چی دەکات"ببورە بەڕیزم دەتوانی ڕوونتر قسە بکەی من هیچ لە مەبەستەکەت نەگەیشتم؟!" ئەمیسیا بە دەموچاوێکی پرسیاریەوە سەیری دەکرد، مات هیچی نەکرد تەنها کەمێک وەستا لە قسە کردن دوای ئەوە وتی"دەزانی چی واز لەوە بێنە دواتر خۆت دەزانی باسی چی دەکەم، با واز لەوە بێنین......." ئەمیسیا بێدەنگ بوو هیچی نەوت ماتیش هەر زەردەخەنەی دەکرد .


«گەمژە...... باشە قسە بێ مانایە چبوو کە وتت، ویستم ئەو هەست بە نائارامی نەکات کەچی من خراپترم کرد»مات بە توڕەیەوە بە خۆی دەوت.




"تەمەنت چەنە کچی جوان؟؟" هەوڵی دەدا بابەتەکە بگۆڕێت"شانزە من تەمەنم شانزە ساڵە" بەبێ هەستی وەڵامی داوە"واو ئێم تۆ هێشتا زۆر بچووکی....." زۆر شۆک بوو کاتێک تەمەنی خۆی وت...




«ئای خوایە بەزەیم پێی دادێتەوە مناڵی بچووک»!؟
لەناو دڵی خۆی .









ئەمیسیا کاتێک تەمەنی ٦ ساڵان بوو دایک و باوکی لەدەسدا(تائێستا نەزاندراوە چۆن) بۆیە لەلای داپیرەی مایەوە بۆ ماوەی ساڵێک پاشان داپیرەی بۆ چەند مەبەستێک ڕادەستی پوری کرد بیانکا...
ئەمیسیا زۆر داپیرەی خۆش ناوێت چونکە ئەوندەی ماوەی و ئەوندەی بەبیری بێتەوە کە ئەو کەسێکی زۆر ڕەق ترسناک بوو وە زۆر کەسێکی نامۆ و جدی بوو...وە هەمیشە پاڵەپەستۆی دەخستە سەر ئەمیسیا!





ئەندامی خێزانەکەی....ئەوان دەجار لە داپیرەی ترسناکترن وە زۆرررر نامۆ و سەیرن بەتایبەی یەکێک یان کە ئەوندەی بەبیری بێت ئەوان زۆر خۆیان تێکەڵی ئەمیسیا نەدەکرد یاخوود باشتر بڵێین بۆ یەکجاریش بێت قسەیان نەکردووە لەگەڵی ....لەڕاستیدا ئەمیسیا ئەم شتەی زۆر پێ باش بوو وە هەمیشە سوپاسی خودای دەکرد کە ئەوان تەنانەت سەیری ئەویان نەدەکرد!؟چونکە ئەمیسیا زۆر ڕقی لەئەوان بوو تەنانەت داپیرەی.
کاتێک ئەمیسیا هاتە لای پوری بیانکا زۆر دڵخۆش بوو ئەو تاکە کەس بوو کە ئەمیسیا زۆر تایبەت و گرینگ بوو لەلای....



وە ئێساش دووبارە ئەم خێزانە دەبینێتەوە....لەڕاستیدا ئەو ئێستا زۆر شڵەژاوە چونکە دوای چەندین ساڵ ئەو خێزانە دەبینێتەوە وە نازانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات لەلای ئەوان....لەلایێکەوە کەمێک عەز دەکات ئەوان ببینێتەوە سەڕەڕای ئەوەی پێشتر زۆر ڕقی لەوان بوو ....ئەو تەنها دەیەوێت بزانێت ئێستا کەمێک گۆڕاون یاخود ئێستا چیان بەسەر دا هاتووە.








ئەمیسیا خەیاڵی ڕۆیشت بوو تا ئەو کاتەی مات شتێکی وت؟!









..............................








بەردەوامە دەبێت.

تـــاریــــکی شــــەوحيث تعيش القصص. اكتشف الآن