پـــــەڕەی یـەکـــەمـــ

420 38 7
                                    



بەچاوی پڕ فرمێسکەوە چوومە ژوورەکەم بۆ ئەوەنە ئەم شکێننەوە
چیم کردوە ئاخـر؟
زارا:کچێ بوەستەە!!
ن/ت:زارا تکایە بەتەنیا جێم بێڵە!
زارا:نەخۆی تاڵە چۆن ئاوا جێت ئەهێڵم گوێ بە قسەکانیان مەدە ئەوان هەروان وا ئەزانن کە ئافرەت ئامێرە بەدڵی خۆیان هەڵسووکەوتت پێ بکەنـ.
ن/ت:باشە بۆوان ها؟ئێمە هەست و سۆزمان نیە مەگەر؟
زارا:ن/ت گیانی من ئێمە لە لادێیا ئەژین بەتەمای چیت؟
ن/ت:ڕاستەکەیت بیرکردنەوەکانیان هی سەردەمی مەخۆلەکانە.!!
زارا:بڕۆین بۆ ناو باخەکە.؟
ن/ت ئەبێتـ!
بەیەکەوە چووین بۆناو بااخەکە هەرچەنە دایم پێمان ئەوترێ نابێ کچ زوو زوو بڕواتە دەرەوە
سەرچەفەکەمان ڕاخست و دانیشتین
زارا:ئاگات لەهەواڵەکانــە؟
ن/ت:نەخێر چی بووە؟
زارا: بە ناو هەموو گوندەکە بڵاوبووەتەوە چۆن نەتزانیوە؟
ن/ت:ئۆف ئیتر بینەو بەردەی بۆ مەکە بیڵێ و تەواو!
زارا:بیستوومە گەورەترین بازرگانی کۆریا هاتووەتە لادێکە!
ن/ت:گەورەترین بازرگان چیەکا لای ئەم لادێ دواکەوتووە!
زارا:ئەڵێن کە ئەیەوێت مەشروع بکاتەوە کوڕانی ئێرە بخاتە سەر ئیشی خۆیانـ!
ن/ت:ئــم ئەمە کێ بێت ئەوەنە کەسێکی باشە!
زارا:جیۆن جونگکوک!
ن/ت:گاڵتەم لەگەڵ ئەکەیت؟
زارا:نەخێر منیش یەکەم جار شۆک بووم!
ن/ت:بەشکوم ڕێگای ڕاستی دۆزیبێتەوە!
زارا:بەشکومـ!
هەردووکمان پێکەنین
ئێمە چەن دڵمان پاکە ئەسڵەن چەن بەهێزین دوای ئەو هەموو قسە ناخۆشانە دوای ئەو هەمووقسە شکێنێرانە هەر پيئەکەنینـ!
ن/ت:زارا.!
زارا: گیانم؟
ن/ت:ئەها ساڵی ڕابردوو ڕەسمێکمان گرت تۆ وتت بالای من بێ؟
زارا:ئێهــ!
ن/ت:با ماوەیەکیش لای من بێ!
زارا:باشە با بڕۆین بۆ ماڵی ئێمە بیهێنینـ!
بەڕێکەوتین بۆ ماڵی زارا گەشتین هەرخۆی زۆر دوور نیە
دایکی زارا:بەخێربێنەوە هەست ناکەن کاتەکەی درەنگ بووە
زارا:دایکە تکایە با دەست نەکەینەوە بە کردنەوەی ئەو بابەتە!
زارا دەستی گرتم و بردمیە ژوورەکەی
زارا:ن/ت باش ئاگەداری ببە خوا ئەزانێت کەی ڕەسمێک ئەگرینەوە.!
ن/ت:باشە جوان ئاگەداری ئەبمــ!
.
.
.
لەڕێگا بووم ئەچوومەوە ماڵەوە
چەند ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهام بینی کە لەدووری یەک کیلۆمەتر بیریقەی ئەدایەوە زۆر ترسام دایکم دایم پێم ئەڵێت کە لە خەڵکی بێگانە دوور بم جا چ بگات بە خەڵکی شار ڕۆشتنەکەم خێراکرد تا گەیشتمەوە ماڵ
دایکم:سێر سێر کچەکەت بکە بەم زەردایی خۆر ئاوا بوونە دێتەوە ماڵ خوا ئەزانێت لای چ هەتیوێک بووە!!
باوکم:کچێ تۆ ئەتەوێت سەرشۆڕمان بکەیت لای خزموکەسمان؟؟
ن/ت:باوکە باوڕبکە لای زارا بووم دایکەە خۆتۆ بینیت کە بەیەکەوە چووینەدەرەوە!
دایکم:بۆ ئێمە گەمژەین نازانین کە کچی ئەم سەردەمە چۆنن قابیلە زارا زۆر شەریف بێت!!
باوکم هاتوو قژمی گرت و فڕێیدامە سەر عەرزەکە قسەیەکی کرد کەوای کرد شۆک ببم پێی!!
باوکم:ئەزانی منتۆم هەڵگرتووەتەوە؟ بۆ کاتێکی ئاوا ئەم ویست گەورە ببیت و بتکەم بە سۆزانیی!!
هەستم بە هیچ نەئەکرد چی بکەم خوایە من چەن ساڵە بەم پیاوە ئەڵێم باوکە کەچی باوکی ڕاستیم نیە وەلە هەمووی گرنگتر ئەیەوێت ببم بە سۆزانیی!!
ن/ت:باوکە تۆ ئێستا باسی شەڕەفت ئەکرد بۆم..
پێکەنینی بەدەنگی بەرز
باوکم:هههههه بەڵێ باسم کرد بۆت بەڵام دیارە تۆ لەسەرەتاوە شەڕەفت نەبووە
سێرێکی دایکمم کرد بەچاوێک کە بەزەیی بێتەوە پیامدا دڵم پڕ بوو قوڕگم پڕ گریان بوو فرمێسک بەچاوەکانمدا ئەهاتە خوارەوە
ن/ت:دایکە دایکە گیان تۆ پشتم تێمەکە توخوا زۆر پێویستم بەتۆیە
ئاخر تۆش ئافرەتیی لە هەستم تێئەگەیت..
دایکم(بۆساتێک ن/ت هاتە پێش چاوەکانم ئەو کاتانەی کە بەزۆر باوەشی پیائەکردم و ماچی ئەکردم بەڵام من هەر پاڵم پێوەئەناو دوورم ئەخستەوە هەرچەنە دڵم ئەلەرزی و پێم خۆش بوو بەڵام هەر دڵڕەقیم ئەنواند باشە ن/ت لەگەڵ کچی ڕاستی چ فەرقێکی هەیە کاتێ ئەومان هەڵگرتەوە تەمەنی تەنها سێ ڕۆژ بوو منیش تاززە مناڵێکم لەبارچوو بوو بۆیە شیری مناڵەکەمم ئەدا بە ن/ت
درۆناکەم ن/ت بوو بەهۆکاری لەبیرکردنی مناڵە ون بووەکەم بەڵام من لەگەڵ هان بڕیارێکی پیسماندا ئەویش ئەوە بوو کە ن/ت گەورە  بوو بیکەین بە سۆزانی و پارەی پێ پەیا بکەین ئاخر هان هەرخۆی  یەکێکە لەو جۆرەکەسە پیسانەوە کە خەریکی قومار و باڕو ئەم شتانەیە بەهەفتە ئەڕۆشت بۆ ناو شار  بۆیە من زۆرترین کاتەکانم لەگەڵ ن/ت بەسەربردووە)
ن/ت
باوەشم کردبوو بە قاچی دایکمدا بەڵام ئەیش بێ هیوای کردم بەو لەقە لەناکەوەی کە بۆ سکمی هەڵدا
دایکم: بڕۆ ژوورەکەت بەیانی کارمان زۆر ئەبێتــ
ن/ت:بەڵام دایکە...
قژمی گرتموو بردمیە بەردەرگای ژوورەکەم و فڕێیدامە ژوورەکەم ویستم هەڵسمەوە بەڵام دەرگاکەی بە کلیل داخست
ن/ت:دایکەگیان لێتئەپاڕێمەوە ئەوەم لەگەڵ مەکە ئەودەرگا بکەرەوە!!
باوکم:زۆر لەوە دڵڕەقتری کەبیرم لێئەکردەوە!
بەپێکەنینە پیسەکانی وتی
دایکم:بابڕۆین بخەوین بەیانی کارمان زۆر ئەبێت(بەپەڕی ساردیمەوە گوتم)
.
.
.
کاتژمێر سێ شەوە خەوم لێنەکەوتووە لەترسا تەقەی کردنەوەی دەرگا هات زیاتر ترساندمی
دایکم خۆی کرد بە ژوورا 
دایکم:خێرا هەڵبستەو لێرە بڕۆ
بەساردی وتی من بەتێنەگەیشتنەوە لێیم ڕووانی
دایکم:لەگەڵ تۆمە.!
ن/ت:بچمە کوێ؟
دایکم:هەرکوێیەک بێت نابێ بۆ بەیانی لەماڵ بیت.!
ئەسڵەن نازانم دایکم یارمەتیم ئەدا یان چی
ن/ت:دایکە بەڕوونتر قسەبکە تکایە.!
دایکم:ئێوارە بۆیە بەزۆر تۆم هێنا بۆ ئێرە بۆئەوەی هان زوو خەوی لێبکەوێت و تۆ ڕزگار بکەم لەو دۆزاخەی کە تێیگدایتـ!
ن/ت:هەر بەڕاست تۆ یارمەتی من ئەدەیت؟
دایکم:گرناتەوێت ببیت بەخۆراکی سەگاکان لێرە بڕۆ باشە ئەگەریش ناتەوێت لێرە بە!
ن/ت:نا دایکە گیان یارمەتیم بدە
دایکم هێندەک پارەی هێنا وتی:
دایکم:پێش دوو ساڵ لەمەوبەر من هەتا ئێستاهەندێک  پارەم کۆکردووەتەوە بەهیوام بەشت بکات
چاوەکانم پڕ پڕ بوون
ن/ت:زۆر سپاس دایە گیان ئەم چاکەیەت لەبیر ناکەم.!
دایکم:دەی هەندێ لەوکەلو پەلانەی گرنگە بۆت بیهێنە و بڕۆ!
بەخێرایی هەندێ کەلو پەلم هێنا و خستمەناو جانتای شانیەکەم دایکم سندوقێکی بچوکی هێنا وتی خواردنی تێدایە
لەبەردەرگا بووین دنیا  ئێشتا تاریک بوو
ن/ت:زۆر سپاس دایکە زۆرم خۆش ئەوێیتـ.
دایکم بۆ یەکەم جار لەبەردەممدا گریا باوەشمان کرد بەیەکدا
دایکم:دەی بڕۆ تا هان هەڵەنستاوە لە خەو
ن/ت:خوات لەگەڵ!
لەو ماڵە دەرچوو بە کۆمەڵێ یادگاری ناخۆش و ترسو دڵەڕاوکێ
دڵم بۆدایکم ئەسوتێ کە لەگەڵ پیاوێکی لەوجۆرە ئەژیت
نازانم بۆ کوێ بڕۆم بچمە کوێ ئەبێت خۆم بگەیەنمە شار لەوێ ژیانێکی نوێ  دەست پێ بکەم ڕۆشتمە لای دەریاچەکەی نزیک ماڵمان نەموێرا زۆر دوور بکەومەوە جونکە ئێشتا دنیا تاریکە  لەوێ دانیشتم هەتا تۆزێک دنیا ڕووناکی کرد ئیتر ویستن بچم بۆ لای باسەکان بەڵام سێ ئافرەت ڕێگایان لێگرتم کەنزیک بونەوە لێم ویستم بڕۆم بەڵام دانەیەکیان قۆڵی گرتم ستایلی لە کوڕی ئەکرد وتی
کچ١:مەترسێ کچم منیش وەک تۆ کچم
کچ٢:گیانەکەم دەرکراوی؟
ن/ت:بەئێوە چی؟
کچ٣:دیارە تۆش وەک ئێمە بەدوای شوێنێکی گەرم وسەلامەت ئەگەڕێیت؟
سەرم بەبەڵێ جوڵاند
کچ١:ئەتوانیت لەگەڵ ئێمە بەیت بۆ شار ئەتەوێت؟
ن/ت:ئەکرێت؟
کچ٢دەستی بۆتۆقەڕاکێشا و وتی
کچ٢:ناوی من سەماتایە.
منیش تۆقەکەم لەگەڵی گۆڕیەوە
کچ٣ دەستی بۆتۆقە ڕاکێشا وتئ
کچ٣:منیش ناوم ناریایە
تۆقەکەم لەگەڵی گۆڕیەوەو زەردەخەنەم کرد
کچ١ئەویش بەهامان شێوەی ئەوان خۆی ناساند وتی ناوم نانایە
ن/ت:خۆشحاڵ بووم بەناسینتان
دوای ماوەیەک سەر ئۆتۆمبێلێک کەوتین سەماتا لێی ئەخوڕی
لای بەنزینخانەیەک وەستاین من وتم ئەڕۆم بۆ دەست شۆرەکە ئەوانیش وتیان زوو وەرە ڕۆشتم بۆ دەست شۆرەکە هاتمەدەر گۆێم لەناریا بوو کە قسەی ئەکرد بە مۆبایل منیش ویستم گوێ لێ نەگرم جونکە کارێکی ناشرینە بەڵام واستام کاتێ گوێم لەناوی خۆمم بوو
ناریا:ناوی ن/تە لۆکە دەستی لێنەدراوە وەک مانگ ئەگەشێتەوە ....بەڵێ لەگەڵ خۆمان ئەیهێنین.....جارێ نازانێت بەڵام دیارە دەرکراوە ڕازی ئەبێت..باشە خوات لەگەڵ
زۆر توڕە بووم بەبێدەنگی ڕۆشتم لە ناو ئۆتۆمبێلەکە جانتای شانیەکەم هێنا ئۆتۆمبێلێکیش هاتە ناو بانزینخانەکە چاوەڕێ بوو ئۆتۆمبێلەکەی ئێمەتەواو بێت
نانا:ن/ت بۆکوێ؟
ن/ت:ئەگەر من بمویستایە ئەوکارانە بکەم لەماڵی باوکم ڕام نەئەکرد
نانا:بۆ خۆت قورس ئەکەی تەنها یەکەم جار قورسەبێت دواتر ڕادێیت
ن/ت:قۆڵم بەردەە نامەوێت لەگەڵتان بێم
بەهەر سێ کچەکەوە ئەیان ویست بمخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکە
بەڵام کوڕی ناو ئۆتۆمبێلەکەی تر دابەزی وتی
؟؟؟:ئەوە چی ڕوودەدات؟؟

{*بنەماڵەی جیۆنـ*}Where stories live. Discover now