لیڤیا : سوپاس کاکە بەڵام دەتەوێ چی بکەی؟

سێهون : تۆڵە دەکەینەوە!! ( بە بزەوە)

لیڤیا برۆی گرژ کرد بە تێنەگەیشتنەوە سێری کرد

سێهون : ڕاستە دەستپێکی ناخۆشیەکان ئۆشین بوو وە جیۆن تۆڵەی خوشکەکەی کردەوە بەڵام نەدەبوایە بەو شێوەیە تۆ بخاتە نێو ئازارەوە  لەکۆتایدا ئەو ئۆشینی کوشت بەڵام زۆر ئازاری تۆی دا کەواتە ئێمەش تۆڵە دەکەینەوە

سێهون موبایلەکەی بە دەستەوە گرت دوای ماوەیەک خستیە نێو دەستەکانی لیڤیا تا سێری وێنەکان بکات لیڤیا بە سەرسوڕماوی سێری دانە بە دانەی ئەو وێنانەی دەکرد ئەوە ژمارەیەکی زۆر وێنە بوون کە سێهون و ئاشی گرتبوویان ئەو کاتەی خۆشەویست بوون!

لەهەندێک وێنەدا تەنانەت ماچی یەکتریان کردووە و ئاشی لەباوەشی سێهون دایە ئەوە ئەو وێنانەن کە بەیەکەوە گرتبوویان.. سێهون ئەو وێنانەی نەسڕیەوە تەنها لە بەشێکی تایبەتی موبایلەکەی دا هەڵیگرت بەهۆی ئەوەی ئاشی یەکەم خۆشەویستی بوو زۆر ساتی جوانی لەگەڵ تۆمار کردبوو بەڵام ئاشی تەنها کچێکی بێ ئابڕوو و فێڵباز بوو!

لیڤیا : ئەمانە چین کاکە؟

سێهون : تۆڵە دەکەینەوە بە ئابڕووی جیۆن! وێنەکان بڵاو دەکەینەوە بەتەواوی وڵاتدا تا بزانن هاوسەری ملیاردێر و کەسایەتی گەورە جیۆن جۆنگکووک چ ئافرەتێکی بەڕەڵا بووە، هەمووان بە ئەشقە گەورەکەی نێوان ئاشی و جۆنگکووکیان دەزانی بەڵام ئایا ئاشی ئافرەتێکی پاک بووە؟ یاخود کچێک بوو کە لەگەڵ کوڕاندا بووە جەستەی خۆی پێیان داوە... بەڕای تۆ ئەمەش کار ناکاتە سەر ناوبانگی جیۆن خوشکەکەم؟ خەڵکی دەڵێن بەداخەوە بۆ جیۆن جۆنگکووک لەنێو ئەو هەموو ئافرەتە خانەدان و ناوبانگەدا هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک کردووە کە یاری دەستی کوڕان بووە! ( بە گاڵتەجاڕی وتی کاتێک بزەی شەیتانی لەسەر لێوەکانی هەبوون)

لیڤیا : وااا کاکە تۆ بەڕاستی وادەکەیت؟ ( بە شۆکەوە)

سێهون : بەڵێ وەک وتم هەموو شتێک بۆتۆ دەکەم

لیڤیا : سوپاس بۆ بوونت تەنها ڕۆژێکە لەنێو ژیانمی بەڵام ئەوە گەورەترین دیاری خودایە کە پێی دام هەبوونی برایەکی باش کە هەمیشە لەپشت خوشکەکەی بێت.. بەڕاستی سوپاسی تۆ دەکەم سێهون ( بە چاوی فرمێسکاوی)

سێهون پێکەنی و لیڤیای ڕاکێشایە نێو باوەشی گریانەکەی لیڤیا زیاتر بوو!

ئاخر ئەو هەموو ژیانی بە ئاواتی باوەشێکی لەو شێوەیە بوو کە پڕ بێت لە هەست و سۆز لە خۆشەویستی لە متمانە بەڵام نەیبوو!

ئێستاکە کە براکەی لێرەیە بەتەواوی هەستی خۆشی سەر دڵی گرتووە

چونکە ئەو جیاواز بوو بەڕاستی جیاواز بوو لە ئۆشین! یەکێکیان ژیانی خوشکەکەی لەناوبرد.. وە ئەوی دیکەیان ژیانێک بۆ خوشکەکەی درووست دەکات!
.
.
.
.
.
.
.
پێشکەشکار : دوای چەندین مانگ بەسەر مردنی هاوسەری جیۆن جۆنگکووک چەند هەواڵ و زانیاریەک لەسەر ژیان و کەسایەتی ڕاستەقینەی هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە، جیۆن ئاشی ئەو خاتوونەی بووە هاوسەری جیۆن جۆنگکووک و ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرا هەموان بە خاتوونێکی باش و سەرکەوتوو ناویان دەبرد بەڵام چی ئەگەر ژیانە ڕاستەقینەکەی بخەینە ڕوو!..لەنێو ماڵێکدا لەگەڵ دایک و باوکیدا دەژی بەڵام ئاشی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕە دراوسێکەیان دادەنێت تەنها بۆ کات بەسەر بردن و پەیوەندی سەرجێی، کوڕەکە لە پەیامەکەدا دەڵێت "من بەڕاستی خۆشم ویست بەڵام ئەو تەنها سۆزانیەک بوو کە شوێن ئارەزووەکانی کەوت " پاشان دووبارە دەڵێت " ئاشی لەگەڵ زۆربەی کوڕان پەیوەندی هەبوو ئەو کچێکی دەستی کوڕان بوو کە بەکاریان دەهێنا" دواتر دایک و باوکی حاشای لێ دەکەن و دەریدەکەن لە ماڵەکەدا دێتە سیئۆل و لە لقی کۆمپانیای جیۆنەکان دەست بە کار دەکات تا ئەوەی جیۆن جۆنگکووک دەخاتە داوی خۆیەوە و دەبێتە هاوسەری، لە دواتردا لەلایەن ئەو کوڕەوە هەموو وێنەکان دانراون وەک بەڵگەیەک کە بەڕاستی ئاشی پەیوەندی هەبووە، ئەمەش ژیان نامەی جیۆن ئاشیە ئەو کەسەی کە هەمووان بە ژنێکی پاک ناویان دەبرد بەڵام ئەو بەتەواوی پێچەوانە بوو!.

Crazy On The Street Where stories live. Discover now