ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات بەشڵەژاویەوە گوتم

ئاریوم:ئایا وەرگیراوم خاتوو جۆ؟

ئەویش زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد

جۆیـــ:بەڵێ تۆ وەرگیراویت وە کاتی کارکردنیشت لە ئێستاوە تاوەکو کاتژمێر ۱۲ی شەوە ئەو کاتە کوڕێک دێتە ئێرە ئەویش کارمەندە بەڵام کاتژمێر ۱۲ی شەو بۆ ۷ی بەیانی کاردەکات وە بیریشم نەچێت هەر ئەو بەڕێوبەری ئێرەیە

ئاریوم:واتا ئێستا دەست بە کارەکانم بکەم؟

بەشۆکەوە گوتم هەرگیز شوێنی کاری لەمشێوەیەم نەبینیوە واتا هەموو ئەوانەی تر دەیانگوت بەیانی بچمەوە یاخود هەفتەیەکی تر بچمەوە بەڵام لێرە لەئێستاوە دەتوانم کار بکەم

جۆیــــ:بەڵێ بێگومان وە هەروەها من ناوتم نەزانی....ناوت چییە؟

ئاریوم:من ناوم هوانگ ئاریومە وە تەمەنیشم ۲۰ ساڵە وە جگە لەم کارەش لە کافتریایەک کاردەکەم بەڵام چونکە مووچەکەی زۆرنیە و بەشی تەواوی پێداویستیەکانم ناکات بۆیە هاتمە ئێرە کار بکەم


جۆیـــ:باشە ئاریوم من پەیوەندی بە بەڕێوبەرەوە دەکەم و پێی دەڵێم کە کارمەندێکی نوێم بۆ هێناویت و پێویستە ‌مووچەیەکی باشی پێبدەیت....دەی بەهارحاڵ من دەڕۆم بای ئاریوم

بەپێکەنینەوە گوتی و ڕۆشتە دەرەوە ئایخوایە واتا کارم دەست کەوت ئای هیوادارم مووچەکەی باش بێت دەی با ئێستا دەست بکەمەوە بە کارکردن

ئاریوم:ئم...با ئەم ڕەفەیە بسڕین

ئەوەم گوت و ڕۆشتمە لای ئەو ڕەفەیەی کە جۆیــــ خەریکی سڕینی بوو وە دەستم کردەوە بە سڕینی

≍≍≍≍≍≍


وا کاتژمێرێکی ڕێکە لەبەردەم ئەو ژوورەیا وەستاوین کە داپیرەمی لێیە باوکم و مامم بەخەمباری لە سوچێکدا دانیشتوون دایکیشم ڕۆشت تا کەمێک ئاویان بۆ بهێنێت




دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆتایدا دەرگای ژوورەکە کرایەوە و پزیشکێک هاتە دەرەوە ئێمەش خێرا ڕۆشتینە بەردەمی

ب.تای:تکایە بەڕێز پزیشک پێمبڵێ دایکم چۆنە؟

پزیشکەکە:بەداخەوە کە ئەمە دەڵێم بەڵام ئەو خاتوونەی ژوورەوە کاتێکی زۆری نەماوە لە ژیان و دەمرێت


شۆک بووم نا نابێت داپیرەم جێمبهێڵێت

م.دانتێ:ئەی چارەسەر چییە تکایە پێمان بڵێ؟

 HEARTLESS/K.THOù les histoires vivent. Découvrez maintenant