تایهیۆنگ له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه نه‌یتوانی خۆی بگرێ بۆیه سه‌ری دوورخسته‌وه وه به پێكه‌نینه‌وه وتی
" تۆ ئه‌زانی زۆر بێشه‌رم و بێ ئه‌ده‌ب و بێ چاو ڕوویت ؟؟ له‌خۆته‌وه من ماچ ئه‌كه‌ی وه بێ شه‌رمانه‌ش داوا ئه‌كه‌ی ماچت كه‌مه‌وه ؟؟ تۆ ته‌واوی مه‌منون به وا لێت نایه‌م و دوورت ناخه‌مه‌وه !! "جۆنگكووك برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" گه‌ر من شه‌رمم هه‌با كه یه‌كه‌م جار پێت وتم منت ناوێ ئه‌وا وازم لێتهێنابوو به‌ڵام خۆت ئه‌بینی ئێستا له‌سه‌رته‌وه‌م و ماچت ئه‌كه‌م بۆیه دڵنیابه كه‌وا نیمه "تایهیۆنگ چاوه‌كانی به بێزاریه‌وه سوڕاند و وتی
" ته‌نها بڕۆ ده‌ره‌وه و كه‌م من بێزار بكه "جۆنگكووك كه گوێی له‌مه بوو سه‌ری خسته كه‌لێنی ملی تایهیۆنگ وه توند باوه‌شی لێداو وتی
" با من لێره بخه‌وم ئه‌مشه‌و ؟ تكایه "تایهیۆنگ كه‌مێك وه‌ستاو بیری كرده‌وه دواتر ئه‌ویش ده‌سته‌كانی به‌كار هێناو جۆنگكووكی له‌باوه‌ش كرد‌و وتی
" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جوانی داوات كرد باشه "جۆنگكووك ماچێكی له ملی تایهیۆنگ كرد وه كه تایهیۆنگ هه‌ستی به‌مه كرد شه‌قێكی له پشتی جۆنگكووكداو وتی
" ده‌مت بوه‌ستێنه و به ئاقڵی بخه‌وه "جۆنگكووك ماچێكی تری له ملی تایهیۆنگ كرد و وتی
" باشه "تایهیۆنگ زانی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌لفایه بێ سووده بۆیه هیچی نه‌وت و چاوه‌كانی داخست و هه‌وڵی دا بخه‌وێت
هه‌رچه‌نده خه‌وتن زه‌حمه‌ته كه به‌م شێوه‌یه جۆنگكووك له ناو باوه‌شی پاڵی داوه‌ته‌وه و سه‌ری نزیك له ملی تایهیۆنگ داناوه‌و هه‌ناسه‌كانی به‌ری ئه‌كه‌وێ
به‌ڵام تایهیۆنگ هه‌ر هه‌وڵی دا مێشكی ئارام بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌لفاكه‌ی ناخی وه خۆشبه‌ختانه توانی ئه‌مه بكات و زۆری نه‌برد توانی خه‌وی لێ بكه‌وێت وه بێگومان جۆنگكووك هه‌ر زۆر زوو تر خه‌وی لێكه‌وتبوو له باوه‌شی هاوه‌ڵه‌كه‌ی ..
وه رۆژی دواتر به‌یانیه‌كه‌ی راستر بڵێم نیوه‌ڕۆكه‌ی تایهیۆنگ سه‌ره‌تا به‌ئاگا هات وه هه‌ر زوو چاوه‌كانی كه‌وته سه‌ر هاوه‌ڵه خه‌وتووه‌كه‌ی كه ته‌نیشتیه‌وه به جوانی خه‌وتبوو
تایهیۆنگ نه‌جوڵا له شوێنی خۆی به‌ڵكو ته‌نها سه‌یری جۆنگكووكی كرد تاوه‌كو سه‌یركردنه‌كه‌ی بوو به داڵغه‌و خه‌یاڵی ڕۆیشته نێو بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه‌وا ئێستا ڕوو ئه‌ده‌ن
YOU ARE READING
Royal blue ~ vk
Werewolfگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023