<<pt.27>>

2K 226 740
                                    

     






























سەرەتـا ڤـۆت بكـە

























لێتـس گـۆو



























هایرین:یایا چیبوە ناوت...چیبوە هم بۆچی دەگری شتێكی خراپ ڕویداوە؟؟

ناوت:خۆزگە شتێكی خراپ بوایە ئەمە زۆر لە خراپیش خراپترە
(وتم بە هەنسكەوە... بۆیە چونكە من هەرگیز نەمتوانیوە خەم لەدڵم هەڵگرم هەمو كات بۆ دایكم یا هایرینم باس دەكرد وە ئێستاش ئەم ئازارە گەورەیەم لەدڵە بچوكەمم پێ هەڵناگیرێ هەرنەبێ پێویستە بۆ هایرینی باسكەم هەرهیچیش نەبێ تۆزێك پێی باشتر دەبم)

هایڕین:دەی كەواتە چیە ئەم شتەی لە خراپیش خراپترە؟
(وتی بە هێمنی و دەستەكانی گرتم)

ناوت:ئـ ئەو...(هەنسێكم دایەوە چاوم خستە سەر ئەرزەكە) دەستدرێژی..كردمە سەر(لە كۆتای قسەكەمدا دوبارە فرمسێكەكانم كوڵمەكانمی تەڕ كردەوەو تێبینی هایرینم كرد كە چۆن شۆكـ بووە لەهەمان كاتیشا تێنەگەشتن بەڕوخساریەوە دیارە).

هایرین: بـ بۆستە(برۆكانی گرژ كرد)... مەبەستت كێیە لە ئەو؟
(فرمێسكەكانن سڕی و سێری چاوەكانیم كرد بەتەواوی توڕەی دایگرتم هەر كاتیك كە بیرمەكەوێتەوە ئەو بێ نرخە هۆكاری ئەوەیە لەو حاڵەیا بم)

ناوت:هەر ئەو مەبەستم جۆنگكوكی نەفرەتی
)لەگەڵ قسەكەم هایرین چاوەكانی تا دوائاست گەورە بوون بێگومان هیچ ئێستا دڵنیام وائەزانێ ڕاستیەكە ناڵێم)

هایرین:تكایە بڵێ ئەوە تەنیا گاڵتەیەكە...

ناوت:هەرگیز چونكە ئەوە ڕاستیەكەیەتی!

هایرین: هەرگیز نابێ...ئاخر هەر ئەو(قسەكەیم پێ بڕی بێگومان چونكە ئەزانم ئەیەوێ چی بڵێت)

ناوت: بەڵێ هەر ئەو بوو كە سوێندیان دەخوارد فریشتەیەكە لەئاسمانەوە هاتووە هەر ئەوبوو كەوا دایكم لەمن زیاتر شانازی پێوە ئەكرد هەر ئەوبوو كەوا باوكم لە یۆنجون زیاتر متمانەی پێبو هەر ئەو بوو كەوا دڵە گەمژەكەم شوێنێكی گەورەی بۆ كردەوە... بەڵێ هەر ئەو هیچە بوو كە هەرگیز نەدەبوایە لێی نزیك بكەومەوە!
(بەهۆی توڕەیە زۆرەكەمەوە بەرگەم نەگرتم و گریام بەڵێ وەك هەمیشە كە توڕەییەكەم دەبێتە گریان هاهـ بەقەد جۆنگكوك ڕقم لێیەتی)

هایرین:ئارام بەوە... دڵنیام هیچ مەبەستێكی خراپی نەبووە
(زۆر بەهێمنی وتی باوەڕپێنەكراوە! بەڕاستی خەریكە شێت دەبم ئایا ئەوەندە سەختە تێگەشتن لێم؟)

&lt;&lt;ڪوڕە دراوسێڪەمان&gt;&gt;Where stories live. Discover now