<<pt.8>>

2.7K 354 220
                                    

سەرەتا ڤۆت!




لێتس گۆوو دەزانم زۆرتان مەراقکرد😔😂


تایهیۆنگ:ئــم باشە ناوی سـونگمینە

هەمویان:چی تۆ هاوڕەگەزخواری؟
(بە شۆکێکی زۆرەوە وتیان)



گاڵتە دەکەم ڕاست نیە‌😂!

تایهیۆنگ:ئــم ناوی تینایە

دوبارە هەمویان شۆک بون

بەڵام لەگەڵ ئەم قسەیە ناوت هەستی کرد کەوا دڵی ئەسوتێ لەو کاتەدا دەیویست ببێتە ئاو و بچێتە ناخی زەوی تەنیا نەیدەویست زیندوو بێت و وەک پەیکەرێک لەشوێنی خۆی ڕەق بوبو بڕوای نەدەکرد تینای بەدڵ بێت

تیناش شۆک بوبو چونکە نەیدەزانی تایهیۆنگ هەستی بۆی هەیە

هایرینیش هەستی کرد کەوا ناوت ئێستا حاڵی زۆر خراپە بۆیە وتی

هایرین:ئای کچێ ناوت بیرم چوو وا کاتژمێر پێنجە پێویستە بڕۆین و هەم بۆ کویزەکەی زەیانی پێویستە بخوێنن

یۆنجون:بۆکوێ؟

هایرین:بۆ مۆڵ ئەو دوکانەی ئەمانەوێ جلی لێبکڕین کاتژمێرێکی تر دائەخرێت بۆیە پێویستە زوو بڕۆین

تایهیۆنگ:چۆن ئەبێت خۆ دوکانەکان کاتژمێر 11 دائەخرێن

هایرین:جا نازانم ناوت خێرا بڕۆین

ناوتیش وەک بێهۆشێک وابوو

هایرینیش خێرا هەستا و ناوتی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا

یونجون:بوەستە با بتانگەیەنم

هایرین:نانا خۆمان ئەڕۆین

یۆنجون:چۆنەبێت

هایرین:ئەبێت ئەبێت دەی بای کاتێکی خۆش بەسەر بەرن

تایهیۆنگ:بایی بەباشی سەعی بکەن بۆ کویزەکەی بەیانی

هایرینتاکسیەکی گرت و تەواوی کاتەکە ناوت هیچ قسەیەکی نەکرد تەنیا دەیویست پڕ بەدڵ بگریت و خۆی نەگرت و فرمێسکەکانی کەوتن

هایرینیش فرمێسکەکەی بۆ سڕی باوەشی لێدا

گەیشتنەوە بەردەم ماڵی خ.جیۆن و بۆیە نەچونەوە ماڵی ناوت چونکە دایکو باوکی لەوێ نین و هایرین لە دەرگای داو خزمەتکارەکە کردیەوە چونە ژورەوە و ناوتی بردە سەرەوە و ناوت ڕۆیشتە ژوورەکەی خۆی هایرینیش چووە خوارەوەو یەکسەر جۆنگکوک هاتەوە

&lt;&lt;ڪوڕە دراوسێڪەمان&gt;&gt;Where stories live. Discover now