جۆنگڪووك" ئەو ڪۆشڪەی ڪەوا زۆرێك لە خەڵڪی بە بەهەشت دەی بینن بۆ ئەو زیندان بوە!! ئەو ڪەسانەی لە تەمەنی ئەودا بوونە ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێڪانیان دڵخۆش دەبوون و ڪاتیان بەسەر دەبرد بەڵام ئەو لەو ڪۆشڪە ئازار دەدرا!!"
سەیری ئەرزەڪەی دەڪرد..

جییۆڵ" ئەمانە چ جۆرە مرۆڤێك بوونە!!"
بە شۆڪەوە وتی...

جۆنگڪووك" ئایە هیچ ڪامتان هەستان بە شێوازی ڕەفتاری وێڵسن نەڪرد بۆ زۆیا!! یاخود شوێنی سوتانی مەچەڪی و قۆڵی یان شوێنی لێدان لەسەر ملی؟!"
سەیری ئەوانی ڪرد بەڵام چاوەڪانی تەنها توڕەی بەدی دەڪرا...

ناینا" من هەستم پێ ڪرد هەتا بە جییۆڵ.م وت بەڵام وتی لەوانەیە بە هەڵە هەستت ڪردبێت،ئەو لە باوڪی دەترسا!!"
بە نزمی وتی دەی ویست بیری بێتەوە....

ناینا" هەروەها ڪاتێك من پشڪنینم بۆی ڪرد برینی ملی و مەچەڪیم بینی!! ئای لەم زاڵمە چۆن توانیویەتی وا لە گیانی خۆی بڪات"
بە خەمباری وتی و سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" ئێستا ئێوە پێم بڵێن من هەڵەم ڪرد ئەوم هێنا بۆ ئێرە؟!"
سەیری باوڪی ڪرد...

نەختێك بێدەنگی...

ڪوانگ هەڵسا بەدەم بیرڪردنەوە بەڕێڪەوت...
بەڵام پێش ئەوە ...

ڪوانگ" خودای گەورە ئێمەی هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی ئەو بپارێزین!! ئەو وەك ئامانەتێك وایە بۆ ئێمە..پێویستە پارێزگاری لێ بکەین!! ئەو لێرە دەبێت تا چارەیەڪی بۆ دەدۆزینەوە بۆ ئەوی لەوان دوور بێت"
بە هێمنی وتی و زەردەخەنەیەڪی نەرمی بۆ جۆنگڪووك ڪرد و دەستی خستە سەر شانی...
" شانازیت پێوە دەڪەم جۆنگڪووك"
بە هێمنی وتی...

جۆنگڪووك" سوپاس باوڪە"
خێرا لە باوشی گرت...

جین"ئێمە پاڪەتی مۆزین؟!"
بە گرژی...

تایهۆنگ" نا گیانەڪەم سەهۆڵین!!"
بە هەمان ڕوڪەش...

ڪوانگ باوشەڪەی جیاڪردەوە و سەیری ئەو دوانەی ڪرد ڪەوا چۆن غیرەدەڪەن...

ڕۆشتە نێوەندیان و دەستی لەسەر شانی هەردووڪیان دانا...

ڪوانگ"ئێوە ڪوڕە شێرەڪانی جیۆن!! چۆن دەتوانم جیاوازیتان لەنێوان بکەم؟! وەرن بۆ ئێرە گەمژەینە!!"
بە پێڪەنینەوە لە باوشی گرتن...

هەردووڪیان پێڪەنین...

تایهۆنگ" بەڵام باوڪە شێر گیاندارە هاا؟!"
بە گاڵتەوە...

ڪوانگ خێر مستێڪی لە پشتی دا...
هەموویان دەستیان ڪرد بە پێڪەنین...

٭

قاچەڪانی لە باوش گرتبوو و سەری خستبووە سەر چۆڪی ....
هێشتان نەیدەتوانی نەگری...
بیرڪردنەوە لەو ئازارانە دەی ڪوژێت...
وە ترس لەوەی بیدۆزنەوە یاخود ئازار بەوانەی ئەو خانووە بگەیێنن خراپتری دەڪات..

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now