بەخێرایی دەستە پڕ تاتۆکانی برد بۆ ملی و بەتووندی گرتی کاتێک هەستی بە تووڕەیی کرد لە ناخیدا بەهۆی قسەکانی لیڤیاوە

جۆنگکووک : تۆ چ بەڵایەکی تا بە من بڵێی حەقت نەبێ بەسەر منداڵەکانمەوە تۆ تەنها هەتیوێکی پیسی... دڵنیات دەکەمەوە هەر کاتێک گەڕاینەوە بۆ کۆریا یەکەم کاری من هێنانی ئیان و ئیلانە بۆلای خۆم ( بە تووڕەیی وتی کاتێک زیاتر دەستەکانی تووندتر کرد لەسەر ملی)

لە کۆتایدا دەستی دوورخستەوە کاتێک هەستی بە بێ هەناسەیی لیڤیا کرد کە خەریک بوو لەژێر دەستەکانی دا بمرێت..

بەخراپی دەستی کرد بە کۆکە و هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی تا ئاسایی بێتەوە، سەری بەرز کردەوە و بە چاوە پڕ ڕقەکانی سێری جیۆنی کرد کە فرمێسکیان تیادا کۆبۆتەوە

لیڤیا : ناتوانی.. ناهێڵم ئەوانم لێ دوور بخەیتەوە نەخێر من بێ ئەوان ناژیم تێدەگەی ناژیم

جۆنگکووک : گرنگ نیە بەلامەوە ئەوە دەکەم کە خۆم دەمەوێت ( بە ساردی)

لیڤیا : باشە، هەر وەک چۆن لە خودا پاڕامەوە کە تۆڵەی منت لێ بکاتەوە بۆ ئەو زۆرداریانەی لە منت کرد کاتێک خۆت پێ بە دەسەڵات بوو خۆت پێ بەهێز بوو بەڵام خودا تۆڵەی منی لێ کردیتەوە کاتێک هەموو جیهان تۆی بە لاوازی و بێهێزی بینی وەک منداڵێک دەگریایت و لەخۆت دەدا ئێستاش لە خودا دەپاڕێمەوە دووبارە کە ژیانت لێ تاڵ بکات هەرگیز دڵخۆش نەبیت غەزەبی خودات بەسەرا ببارێ جیۆن چاوەڕێ بە دەبینم چۆن دەشکێی و دەکەویتە سەر چۆک لێم دەپارێیتەوە بەڵام زۆر درەنگ دەبێت باش بزانە.

قسەکانی تەواو کرد و بەخێرایی ڕۆشتە دەرەوە لە شوێنێکی دیکە دانیشت و فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە، چی بکات ژیان هێندە زاڵمە لەگەڵی خۆزگە دەخوازێت ئازارەکانی ژیانی مرۆڤێک بوایە تا بەدەستەکانی خۆی بیکوژێت و ڕزگاری بێت ئاخر زۆری چەشت بەرگەی گرت چیتر ناتوانێت ئەو هەموو خەمە هەڵبگرێت بیری منداڵەکانی دەکات دەترسێت کە جیۆن ئەوانی لێ دووربخاتەوە و هەرگیز نەیان بینێتەوە.. لەلایەکی دیکەوە هیوا دەخوازێت ب.جۆنگ باش بێت و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بێت تاوەکو زوو بڕواتە نێو باوەشە ئارام بەخشەکەی و هەموو خەمەکانی دڵی بڕۆن کاتێک لەنێو باوەشی باوکی دایە...

.
.
.
.
.
.
.
.

لەپێش ژووری نەشتەرگەری دانیشتووە و خولەک بە خولەک دەژمێرێت تا یەکێک بێتە دەرەوە و هەواڵێکی باشی پێ بدات کاتێک دەستەکانی دەلەرزن لەترسی ئەوەی کە چیتر باوکی نەبینێتەوە

دوای گەیشتنیان ب.جۆنگیان بردە ژووری نەشتەرگەری کاتێک هەموو شتێک ئامادە کرابوو ئێستا سێ کاتژمێر تێپەڕیوە و هێشتا هیچ هەواڵێک نیە

ڕووخساری لەنێو دەستەکانی شاردەوە و فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە کاتێک قاچەکانی دەلەرزین

Crazy On The Street Where stories live. Discover now