چاوەڪانم داخست...
خۆزگەم دەخواست ئەوە نەبێت کە بیری لێدەکەمەوە...

ئاوڕی دواوەم دایەوە...
چاوەڪانم ڪردەوە...

بەڵام...
ئەوە خۆی،نیە...
ئەو ڪارلۆس نەبوو...
ئەو..
ئەو ئەو پیاوە.ی ئێوارەڪە بوو...
ئەو یەڪێك بوو لە ڪوڕەڪانی هاوبەشەڪەی باوڪم!!

بەڵام ئەو چی دەڪات لێرە؟...

" تـ تۆ؟!.."
بە تۆنێڪی نزمەوە وتم...
بەڵام

جۆنگڪووك" وەرە بۆ ئێرە"
بە دەنگە گڕەڪەی وتی و قۆڵی ڕاڪێشام بەدوای خۆیدا...

ئەو چیدەڪات؟..
یانیش من دەباتەوە لای ڪارلۆس...

ن نەخێر نابێت نابێت...

" هێی بەرمبدە بۆ ڪوێم دەبەی"
قۆڵم لە نێو دەستەڪانی دەر هێنا و دوو هەنگاو ڕۆشتمە دواوە...

جۆنگڪووك" ناتبەم بۆ لای ئەو تەنها وەرە"
بە دەنگێڪ پڕ لە متمانەوە وتی...

بەڵام چۆن متمانەی پێ بکەم...
ئەو هاوبەشی کاری باوڪمە...

بەرەو ڕوم هات...
دەتوانم بڵێم بەڕاستی زۆر لێمەوە نزیك بوو...
دەمتوانی زۆر بە باشی هەست بە ئۆقیانوسە ڕەشەڪەی نێو چاوەڪانی بکەم...

تۆ ڪێی؟...

هەستم بە گەرمی دەستم ڪرد...
بێگومان ئەو گرتبووی...
بەدوای خۆی ڕایڪێشام...
نازانم بۆچی ڕێگریم لێ نەڪرد...

خۆم لە ژوورێڪ دۆزیەوە...
ڪەوا بەوە دەچوو ژووری پشڪنین بێت...
بەهۆی زۆری ئامێرەڪانی پزیشڪی..

سەیری ئەوم ڪرد...
هێشتا نازانم بۆچی بەدوام ڪەوتوە هەم چۆن منی ناسیەوە یان چی دەڪات لێرە!!

هەزاران پرسیار لەم مێشڪە من دەخولایەوە...

هەموو لەشم دەلەرزی..
تەنها با من نەدا بە ئەوان...
نامەوێت بگەڕێمەوە!!

ئێمە بێدەنگ بووین...
تا..
ئەو بوە هۆی تێك شڪاندنی بێدەنگیەڪە..

جۆنگڪووك" بۆچی لەوان ڕادەکەی؟!"
بە دەنگە گڕە پیاوانەڪەی لێی پرسیم...

چۆن دەزانێت؟!
چۆن من دەناسێت؟..
ئاخر چۆن منی ناسیەوە...

" ت تۆ باسی چی دەکەی بەڕێزم من لە هیچ تێناگەم من پێویستە بڕۆم!!"
خۆم لە گەوجی دا و ویستم بڕۆم...

بەڵام دوبارە منی گرت...
ئەمجارە منی پاڵدا ئەمەش وای ڪرد پشتم بەر دەرگاڪە بڪەوێت...
ئەمە چی لە من دەوێت...
ناتوانم بەسەر ترسەکەم زاڵ بم لە بەرامبەر هەر یەڪێك لەو ڪەسانەی نزیڪی باوكمن..
چونڪه وەك وتم ئەو تەنها مرۆڤی وەك خۆی دەدۆزێتەوە!!

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now