⊱20⊰

238 53 128
                                    

پـێـویـسـتـ نـاکـاتـ دڵـ تـەنـگـ بـیـتـ بـۆ ژیـانـ
چـونـکـه ژیـانـ ڕۆژێـكـ لـەگـەڵـ تـۆیـه ڕۆژێـكـ دووژمـنـیـے تـۆیـه
.
.
.
______________________________________


"تایهۆنگ تۆ لێرە باشیت وایە؟"

"تۆ خەمی منت نەبێ خاتوونەکەم من لێرە باشم"

"هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئازادبوون؟"

"هم هەیە بەڵام سودی نییە"

"چ ڕێگایەک وە بۆ سودی نییە؟"

"ڕێگاکە ئەوەیە پێویستە پارە بدەین وە هەردوو لا سکاڵاکان هەڵبوەشێننەوە منیش هەرگیز ڕازی نابم بەوەی سکاڵاکەم هەڵبوەشێنمەوە"

"تەتانەت ئەگەر لەبەر منیش بێ؟"

"بابەتەکە بەم شێوەیە نییە من دەمەوێت ئەوان سزای خۆیان وەربگرن باشە هەرگیز پرسیارت لە خۆت کردووە کێ باوکتی کوشتووە؟"

"لویس لامبرێت وایە؟"

"نەخێر جەیمس لامبرێت دەزانم ئێرە شوێنی ئەوە نییە ئەو شتانەت پێبڵێم بەڵام ناچارم"

"دەزانم وە تایهۆنگ من هەموو ڕابردوو دەزانم"

"چۆن؟"

تایهۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە و بە پرسیارەوە سەیری مێرابێلی کرد

"ئۆشنین هەمووی بۆم باسکرد"

"من دەمەویست ئەو کەسە بم هەموویت بۆ باسبکەم"

تایهۆنگ بەبێزاری پاڵی بە کورسیەکەی داوە مێرابیلیش بە بزەیەکی نەرم دەستی تایهۆنگی گرت

"من ئامادەم دووبارە ڕابردوو بزانم ئەم جارە لەلایەن تۆوە"

"سودی چییە تۆ هەمووی دەزانی ئێستا"

"بەڵام دەتوانم لەبیری بکەم"

"دەزانی من زۆرم خۆشدەوێیت؟"

"دەزانم لەبەر من دەتوانی قوربانی بە گیانیشت بدەیت"

"دەمەوێیت لە داهاتوو کاتێک لێرە دەرچووم هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان هەبێ"

"منداڵ؟"

"بەڵێ بۆچی ڕوت گرژکرد؟"

The man of darknessWhere stories live. Discover now