✫ئـەویـنـ پـێـڪ هـاتـووە لـە یـەڪ ڕۆحـ لـە دوو جـەسـتـە✫
.
.
.
______________________________________تایهۆنگ تەواوی ڕۆژەکە بیری لەوە دەکردەوە ئاخۆ چۆن مێرابێل بداتەوە دەستی ئەوان ئەو وەک ڕۆحی خۆی مێرابێلی خۆشدەوێ بەڵام ناچارە ئەو شتانەی ڕودەدا قبوڵی بکات
هیچ شتێک لە دەستی ئەو نەماوە دووای دومانگی تر مێرابێل بە هیچ شێوەیەک لای تایهۆنگ نامێنت بۆ هەمیشە ئەمە وای لە تایهۆنگ کردوە ڕێچکەیەکی تر بگرێتە بەر بۆ خۆشەویستەکەی بەڵام دەترسێ زیاتر لێی دوربخەنەوە
"دەتوانم بزانم تەواوی ڕۆژ بیرت لە چی دەکردەوە؟"
"بیرم لەوە دەکردەوە ئاخۆ تۆ ببەمە چ شوێنێک کەوا حەزی پێدەکەیت"
"ئم پێموانیە ڕاستیەکە بڵێیت"
"چۆن هەستت کرد؟"
"بە ڕوخسارتدا دیارە زۆر نیگەرانیت"
"بە باشی کەسەکان ناخوێنیتەوە دەی بابڕۆینە دەرەوە"
"باشە بەڵام بۆ کوێ دەڕۆین؟"
"دواتر دەزانی خاتوونەکەم خێرابە"
ئەوان بەڕێکەوتن دوای نیوو کاتژمێر گەیشت بە شوێنێکی دڵڕفێن و نایاب
"باخچەی گوڵ؟"
"بەدڵتە؟"
"تۆ بەجدیتە بەدڵم بێت من دەمرم بۆ گوڵەکان"
CITEȘTI
The man of darkness
Mister / Thrillerئەو کچەی هەمیشە لە کاتە ناخۆش و سەختەکانی ڕوو لە تاریکی دەکا بەڵام ئاخۆ لەو تاریکایەدا چی شتێک ڕوو دەدا کێ ئەو کچە ماچدەکا و هەمیشە لە نزیک گوێیەکانی دەچرپێنێ بە وشە زێڕینەکانی نوسەر:ئێڵیے