✫لـێـخـۆشـبـوونـ شـیـریـنـتـریـنـ تـۆڵـەیـە✫
.
.
.
______________________________________"باشە زیاتر بۆتی ڕوندەکەمە بەتەواوی دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو"
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
{ڕابردوو}خێزانی لامبرێت گەورەترین خێزانی فەڕەنسایە
گەورەی خێزان لویس لامبرێته پیاوێکی دڵڕەق و خۆبەزلزان و توڕە هیچ گرنگی بە کوڕی دووەمی نادات تەنها کوڕی یەکەمی نەبێ هاوسەرەکەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لە دەستداوە لویس دوای ئەو هیچ هاوسەرگیریەکی نەکردووە چونکه هاوسەرەکەی زۆر خۆشویستووە جەیمس و لوکاس دوو کوڕەکەی لویس لامبرێتن جەیمس هەمیشە وەک باوکی بووە توڕە و دڵڕەق بەڵام لوکاس وەک دایکی میهرەبان و دڵ باشە هەر بۆیە لویس هیچ گرنگی بە لوکاس نەداوە وە سیلڤی تاکە کچی لویسە کەوا هەمان شێوەیە لەگەڵ جەیمس و لویس دڵڕەق و خۆبەزلزانسیلڤی بەهۆی ئەوەی تاکە کچی لویس بووە ژیانێکی خۆشی هەبوو هەرچی بگوتبا لویس بۆی ئەنجامدەدا بەڵام تاکە شت نەیدەهێشت ئەوەبوو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلێکس دوپۆنت بکات
سیلڤی لە قۆناغی ئامادەی ئەلێکسی ناسیووە و خۆشیویستووە چەندین جار هەوڵی ڕاکردنیان داوه بەڵام سەرکەوتوو نەبوونە
لیۆ لامبرێت کەوا دەکاتە کوڕی برای لویس لامبرێت
لویس هیچ پەیوەندی لەگەڵ براکەیدا نەبووە وە ئامادەش نەبووە لە پرسەکەی بە هیچ شێوەیەک بەڵام بە ناچاری لیۆی هێناوەتە لای خۆی و لەبەر قسەی کۆمەڵگا بڕیاری داوە هاوسەرگیری لە نێوان لیۆ و سیلڤی ڕێکبخات
سیلڤی دژی بڕیاری باوکی وەستایەوە بەڵام هیچ گوێی بۆ نەگیراوە و ناچارکراوە بەزۆری هاوسەرگیری لەگەڵ لیۆ بکات
لیۆ لەسەرەتاکاندا ڕقی لە سیلڤی بوو بەڵام دواتر هەستی بەرامبەری جوڵا وە کەوتە داوی خۆشەوێستی ئەو
لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکە سیلڤی هەوڵی خۆ کوشتنی دا بەڵام لویس پێی زانی و سزای دا بەوەی چیتر پەیوەندی بە تاکە کچەکەیەوە نەمێنێت و ڕادەستی لیۆی بکات بۆ هەتاهەتایە
لەدوای ئەو ڕوداوانە شەوێک سیلڤی لە یانەی شەوانە گەڕایەوە بە ڕادەیەکی زۆر خواردنەوەی خواردبوو
وە لیۆ تازە لە کار گەڕابوویەوە سیلڤی بەزۆری خواردنەوەی دا بە لیۆ لە کاتێکدا خۆشی سەرخۆشبوو بۆیە ئەو شەوە ئەوان پێکەوە بوون
هەر مانگێک دوای ئەو شەوە سیلڤی بۆی دەرکەوتبوو کەوا دووگیانە بڕیاری دا منداڵەکەی نەهێنێتە ژیانەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/354448818-288-k147153.jpg)
YOU ARE READING
The man of darkness
Mystery / Thrillerئەو کچەی هەمیشە لە کاتە ناخۆش و سەختەکانی ڕوو لە تاریکی دەکا بەڵام ئاخۆ لەو تاریکایەدا چی شتێک ڕوو دەدا کێ ئەو کچە ماچدەکا و هەمیشە لە نزیک گوێیەکانی دەچرپێنێ بە وشە زێڕینەکانی نوسەر:ئێڵیے