« 13 »

158 64 133
                                    

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن
بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆشـــ🤍🦋~

______________________________

"برسیتە?" جیۆنگهان پرسی و سەیرت کرد

‏"بێگومان برسیمە. تا ئێستا بە گەدەی بەتاڵ چوویت بۆ ژوانێک؟" تۆ بە جدی پرسیت

"ئێییی باشە تش!" وتی لەکاتێکدا پێدەکەنی بە ڕەفتارە نوێکەت کە هەرگیز نەیبینیوە. بەردەوامە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەکاتێکدا وەستا لە کافێیەک. و چاوەکانت درەوشانەوە بەبینینی بەچکە سەگ جیۆنگهان ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت کاتێک سەیری تۆی دەکرد دوای ئەوەی پشتێنەکەی کردەوە.

"زۆر کیوتن!" تۆ وتت کاتێک پشتێنی سەلامەتیت کردەوە لە دەستت کرد بە دەرچوون.

"چاوەڕوان بە!" هاوارێکی کرد و وای لێکردیت بوەستیت. بە سەرلێشێواوی سەیریت کرد. لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بەپەلە هاتە لای دیوی تۆ و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆت کردەوە. تۆ بە پێکەنینەوە هاتیتە دەرەوە.

"دەزانی من خۆم دەتوانم ئەوە بکەم ڕاستە؟" تۆ پرسیارت لێ کرد و قۆڵەکانت بڕی و زەردەخەنەت بۆی کرد

"دەزانم، ویستم شیرین بم " ئەو وتی

"کیوت!" تۆ وتت لەکاتێکدا ڕوومەتەکانیت ڕاکێشا و وات لێکرد سوور بێتەوە.

"ئەوە مەکە. تۆ من سەرلێشێواو دەکەیت. دەبێت من ئەوکەسە بم ئاوا بکەم" ئەو وتی زیاتر وای لێکردیت پێکەنیت

"و چۆن ئەوە دەکەیت؟" تۆ بە زەردەخەنەی لالێوی پرسیت

"ئایا تۆ چاڵنجی من دەکەیت؟" بە مەیلەوە بۆ پێشەوە هات یەک جوڵە . دڵت بەرەو شێت بوون دەچوو. گازت لەلێوت گرت و سەیری خوارەوەت کرد

"سەیری چاوم بکە شازادە" وتی نەتدەزانی بۆچی بەڵام ئەوەی وتی وای لێکردیت لە چرکەیەکدا گوێڕایەڵی بیت. بۆ ساتێک سەیری یەکتریتان دەکرد بەڵام ئەو دەستی کرد بە پێکەنین و دوورکەوتەوە. لە شەرمەزاریدا سوور بوویتەوە.

"سەیری خۆت بکە سووربویتەوە " وتی بە زەردەخەنەوە سەیری تۆی دەکرد بەڵام بەردەوام بوو لە پێکەنین

"بەردەوام بە لە پێکەنین و من سەرلێشێواو نیم" تۆ وتت بە ڕۆیشتن کاتێک ئەویش دەستی کرد بە ڕۆیشتن هەروەها.

"ئەوە بە دەموچاوت بڵێ" ئەو بە گاڵتەجاڕیەوە وتی کاتێک تۆ شەقت لە قۆڵی دا

"دان بەوەدا بنێ. تۆ پێت وابوو ماچت دەکەم" جیۆنگهان وتی کاتێک ڕووبەڕووی بویتەوە

"کێ دەیەوێت ماچت بکات؟ من پێم باشترە زەوی ماچ بکەم" تۆ وتت لەکاتێکدا بەردەوام بوویت لە ڕۆیشتن

"ئۆھ بەڕاستی؟" جیۆنگهان وتی بە چاڵنجکردنی تۆ

"بەڵێ بەڕاستی" تۆ پێت وت. تۆی سوڕاندەوە و لێوەکانی لەسەر لێوەکانی تۆدا دانا ماچت کردەوە بەڵام دواتر ئەوەی وتت هاتە مێشکت. تۆ پاڵت پێواوە.

ꜱɪɴɢʟᴇ ᴍᴏᴍ ||ʏᴏᴏɴ ᴊᴇᴏɴɢʜᴀɴ✔️Where stories live. Discover now