پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن
بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆشـــ🤍🦋~______________________________
لەسەر جێگاگەت پاێکەوتبوویت و بیرت لەو شتە دەکردەوە کە دوێنێ شەو ڕوویدا. سەرت سوڕما کە زانیت کە بیرت لەوە کردۆتەوە تا خەوتیت و تا ئێستاش کە جل و بەرگت گۆڕی و لەسەر جێگاکەت پاڵکەوتوویت. تۆ ئەزموونی ماچکردنت هەبوو لەو کاتەوەی کە یەکەم خۆشەویستەکەت کە ئێستا پێی دەوترێت خۆشەویستی کۆن.
FLASH BACK LAST NIGHT ~
"هێی...سوپاس بۆ گەیاندنمان بۆ ماڵەوە و دانانی جونوو لەسەر جێگاکەی" وتت کاتێک جیۆنگهانت بۆ دەرەوە بەڕێ کرد دوای ڕۆژێکی پڕ لە کار و ماندووبوون. هەردووکتان وەستان کاتێک دەرگاکەت بۆ کردەوە تا بچێتە دەرەوە. ئەو ڕۆیشت بەڵام ڕووی کردە تۆ تا سەیری تۆ بکات.
"هیچ نییە...ئامادەبە بۆ سبەی. تۆ شتەکانت کۆکردۆتەوە بۆ خۆت و جونوو ڕاستە؟" بە برۆیەکی بەرزەوە لێتی پرسی کاتێک دەستەکانی لە گیرفانیدا بوون
"ئۆه بەڵێ...1 هەفتە ڕاستە؟" پرسیت
"بەڵێ 1 هەفتە. ئەوە ئەوەندە کاتەیە کە داوام لێت کرد وەک خۆشەویستم ڕەفتار بکەیت ن/ت" وتی و وشەکانی وای لەدڵت کرد کەمێک قورس بێت بەڵام شانت هەڵکێشا.
جیۆنگهان کە ئەو قسانەی کرد هەستی بە دڵتەنگی کرد. ئەو نەیدەویست هەفتەکە بەو ئاسانییە و خێرا کۆتایی بێت. ئازارت پێگەیشت نەتزانی بۆچی. جیۆنگهان تۆی دەویست و نەیدەزانی بۆچی.
" سبەی دەتبینمەوە" تۆ وتت ویستت ئەو کەشوهەوایە نائاساییەی نێوان هەردووکتان ببڕیت. جیۆنگهان ئاهێکی هەڵکێشا و زەردەخەنەیەکی نەرمی پێت بەخشی.
"بەڵێ" وتی بەڵام هەردووکتان چاوتان لەسەر چاوی یەکتر بوو. هەردووکتان لەناوچاوی یەکتر نوقم بوون و نەیاندەویست بیشکێنن. جیۆنگهان ئاهێکێ کێشا و لێوی خۆی گاز گرت. پەیوەندی چاوی لەگەڵت شکاند کاتێک چاوت تروکاند. قژی پاڵنا بۆ دواوە.
"نەفرەت" وتی کاتێک لەناکاو کەمەرتی گرت. بە خێرایی دەستی خستە سەر چەناگەت لە ژێر گوێچکەکەت. دەستێکی لەسەر کەمەرت و زیاتر تۆی نزیک کردەوە لەخۆی. جەستەتان بەیەکتر کەوت، دەستەکانت لەسەر سنگی نیشتەوە بەهۆی ئەو جوڵە لەناکاوە
لێوەکانی لەسەر لێوت دانا کاتێک چاوەکانی داخست. شۆک بوویت کە چاوەکانت بە فراوانی کراوە. تۆ هەوڵتدا دووری بخەیتەوە بەڵام گرتنەکەی توندتر کرد. تۆ مشتت لە سنگی دا بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەبوو. دەستی کرد بە جوڵاندنی لێوەکانی. تۆ نەتدەزانی بۆچی بەڵام تۆ لەناویاندا نوقم بوویت.
YOU ARE READING
ꜱɪɴɢʟᴇ ᴍᴏᴍ ||ʏᴏᴏɴ ᴊᴇᴏɴɢʜᴀɴ✔️
Romance" ئەو شایەنی ئەوە نیە فرمێسڪی بۆ بڕێژیت" "خۆشەویستە ڪۆنەڪەم باوڪی ڪوڕەڪەمە" "ئەو ماچی ڪردم؟" "تەنها بۆیەڪ هەفتە وای دابنێ خۆشەویستیمیت" "خۆشمدەوێی" _____________________ هـــاوڕێـــیـــانـــ ئـــەوە چـــیرۆڪـــێـــڪـــی نـــوێـــیـــە لـــەســـەر یـ...