part37

149 25 435
                                    

ئەوە ئێستا دامنا چونکە گوڵەک داوایکرد بەس ئەوجارە هەر برێن دانێ دانانێم وە زۆریش توڕەمە دەرێم ڤۆتی بکەن وەبی چیڕۆکەکە تەواوبی هەتا چیڕۆکەچیدی دابنێم بەس ئەنگۆ قەت بەقسەم ناکەن یەعنی چیە ئەگەر ڤۆتی بکەن وەڵا نامرن بەخواای

گەڕامەوە ژوورەکەم پێخەفێکم هێناو پێمدادا تا سەرمای نەبێت دواتر ڕۆشتمە خوارەوە دایکمو باوکمو لەوەندم بینی کەوا نان دەخۆن ویستم گرینگیان پێنەدەمو بڕۆم بەڵام باوکم بانگمی کرد

"لۆ نایێی نانی بخۆی؟"گوتی بێئەوەی سەیرم بکات

"پێم ناخورێ"بە ساردیەوە گوتم

"سەرو لموزت لۆ ئەوها پێک دادایە"بە کەمێک توڕەییەوە گوتی

"هیچ عەیبم نیە"بە ساردی گوتم ویستم بڕۆم بەڵام بەوکم تا هێزی هەبوو مستێکی لە مێزەکەدا وایکرد ڕاچڵەکم

"بێتەربیەت ئەوها قسەی لەگەر بابت دەکەی"بە توڕەییەوە گوتی بەسە چیتر بێدەنگ نابم دەبێت بزانم بۆچی من دەدات بەو کوڕە بەو تەمەنەمەوە

"ئەی دەتەوێ کو قسەت لەگەر بکەم هاهـ بەبێئەوەی ئیزن لەمن وەربگری بە مێردت دام ڕای منت وەرنەگرت دەشتەوێ بە ئوسڵوبەوە قسەت لەگەر بکەم"بەهاوارەوە گوتم فرمێسکەکانم هەڕەشەی هاتنە خوارەوەیان دەکرد بەڵام ڕێگریم دەکرد بەوکم بە توڕەییەوە بەرەو ڕوم هات تاگرتی زللەیەکی بەبنا گوێم دا کەوتمە سەر زەویەکە و دەستم بە ڕومەتمەوەگرت نەمتوانی فرمێسکەکانم بگەڕێنمەوە و بەسەر ڕومەتەکانمدا هاتە خوارەوە بەڵام خێرا سڕیم و سەیری ئەو پیاوەم کرد کەوا پێی دەڵێم باوک

"جیژی سەی بەونەوعە ئوسڵوبەی قسەی لەگەر من دەکەی هیچ ئیستیفادەکت لەبۆمن نیە هیچ شتەکت لۆمن نەکردیە چ دەبی ئەگەر ئەوشتەی لۆ بابت بکەی ها شتەچی هەندە قورسە؟ دوایەکەش پیاوەکە پیرە دوسێ ڕۆژیدی دەمریو لەکۆرمان دەبیتەوە هەینێ هەموو سەروەتو سامانەکەی دەکەتە دەستت چت دەوێ لەوەندەی زیاتر"باوکم بە هاوارەوە گوتی شۆکبووم کاتێک گوتی پیاوەکە پیرە وـواتا من دەدات بە پیاوە پیرەکە من وامزانی کوڕەکەیە بەڵام... فرمێسک دووبارە ڕێچکەی خۆی گرت سەیری کاکە لەوەندم کرد فرمێسکی دەڕشتو سەری شۆڕ کردبویەوە دایکیشم هەمان شێوە بە توڕەییەوە هەڵسامەوە ویستم بڕۆمە دەرەوە بەڵام قۆڵم گیرا لەلایەن باوکماوە

"دەچیەچێ؟"برۆیەکی بەرز کردەوە

"وابزانم لەجلکم دیارە کە دەچمە چێندەر"بە توڕەییەکی لەڕادە بەدەر گوتم

"وەرە بڕۆ ژۆری چیدی ناچیەوە مەکتەبێ دەی ئەتو مێردی دەکەی"گوتی و پەڵکێشی ژوورەوەی کردم توڕەییەکەم زیاتربوو واتایچیە ناچیت من هەر دەچم

"ناچی مەعنای چیە ئەمن دەچمە مەکتەبێ ئەگەر هەر چیەچی بکەی هەردەچم بەزۆری بەمێردم دەدەی دەشتەوێ بشمهینیە دەرێ؟"بە هاوارەوە گوتم بەڵام باوکم قژمی گرت لە ئازاردا ناڵاندم و دەستم خستە سەر دەستی تا هەرنەبێ ئازارەکەی کەمبێتەوە چونکە دڵنیام ناتوانم دەستی لاببەم

"کە گۆتم ناچی یەعنی ناچی تێگەیشتی"بە توڕەییەوە گوتی و لەکۆتاییدا هاواریکرد

"نەخێر تێنەگەیشتم ناشمەوێ تێبگەم ئەخە بەتو چ نەوعە بابەچی بابی وەچی تو بەس لۆ مردنێ باشن لۆ ئەوەی باشن لەناوەندی شاری لەسێدارەتدەن"بە بوێریەوە گوتم بەڵام هەڵەمکرد هەڵەیەکی گەورەش باوکم منی بەقژ بردە ژوورەکەم هاوارم دەکرد وازم لێبێنێ بەڵام بێسود بوو دایکم و کاکە لەوەند هەوڵیان دەدا باوکم هێور بکەنەوە بەڵام هاواریکرد بەسەریاناو گوتی کەوا بەدوای نەکەون منی بردە ژوورەکەم وایکرد ئەلێناش هەرڵسێت کە لەبەردەم دەرگاکە خەوی لێکەوتبوو بە ترسەوە ڕایکردە لای کاکە لەوەند و خۆی خستە نێو باوشی باوکم منی فڕێداو بەر بێدەکە کەوتم باوکم دەرگاکەی قوفڵ کرد ترس کەوتە ناخم بەترسەوە سەیری باوکمم دەکرد بەرەو ڕوم هاتو قژمی گرتەوە

"چیژی سەو بەرازی بەونەوعەی قسەی لەگەرمن دەکەی ئیلا دەبی ئارت بکەم ئەتوش بە لێدان نەبی ئاقر نابی"بە تورەییوە گوتی و دەستی کرد بە لێدانم بە هەموو هێزی لەقەی لە سکم دەدا هاوارم لێ بەرز دەبویەوە دایکم و لەوەند لەدەرگایان دەدا و دەیانگوت بیکەوەو وازم لێبێنێ بەڵام ئەو پیاوەی بەردەمم چاوی کوێر بوە هەر بەڕاست ئەوە باوکمە واتا باوک ئاوایە هەموو باوکیک وایە یان بەس باوکی من گەر هەموو باوکێک وابێت ئەوا من نەفرەت لە هەموو پیاوەکان دەکەم سوێندبێت هاوسەرگیری نەکەم تەنیا گەر لەگەڵ مەیتەکەم هاوسەرگیری بکەن دوای لێدانێکی زۆر هەستم بە بێهۆشبون دەکرد خەڵتانی خوێن بوبوم دواجار باوکمم بینی کەوا ڕۆیشتە دەرەوە و دایکم و کاکە لەوەند هاتنە لام هیچیترم بیر نیە

کاتێ هۆشم هاتەوە لەسەر جێگاکەم بووم جلەکەم گۆڕدرابوو لەخوێن باک کرابوومەوە ویستم هەڵسم بەڵام ئەلێنا لەنێو باوشم خەوتبوو زەردەخەنەیەکی شکاوم کرد فرمێسک ڕێچکەی خۆی گرتەوە چیدەبوو گەر ڕۆژەکان وا نەڕۆشتنایە چی دەبوو گەر لە خێزانێکی تر بوومایە چیدەبوو گەر ئەوە باوکم نەبوایە خۆزگە باوکم نەدەبوو هەست دەکەم هەموو پیاوەکان وان بەردەوام خۆیان دەسەپێنن بەسەر ئافرەت نەفرەت لەو پیاوانە دەمەوێت ببم بە پارێزەر تاوەکو هەموو ئەو پیاوانت سزا بدەم کەوا خۆیان بەسەر ئافرەتەکانیان دەسەپێنن کە باسی ڕەوشت دەکرێت دەڵێن بۆ ئافرەت گرنگە وەک بڵێی پیاو پێویستی پێ نەبێ

هەفتەیەک بەسەر ئەوڕۆژەدا ڕۆشت من بەردەوام دەمگوت کەوا ڕازی نابم بەڵام باوکم سور بوو لەسەر ئەوەی کە من بەو پیاوە پیرە بدات ڕۆژێکیان پیاوەکە هات من لە ژوورەکەم بووم نەمدەویست بڕۆمە خوارەوە دایکم هات گوتی پیاوەکە داوای تۆ دەکات من بە توڕەییو هاوارەوە گوتم نامەوێ بیبینم دیاربوو کە گوێیان لێ بوو بۆیە پیاوەکە هات من زۆر بە توڕەییەوە سەیری دەکردم پیاوەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری باوکمی کرد

"ئەوکچە ڕازی نەبوو؟"بە گرژیەوە گوتی باوکم شڵەژا بوەستە واتا ئەوپیاوە تەنها پرسیاری کردبوو واتا گەر من ڕازی نەبومایە ئەوا منی نەدەویست؟ باوکم لەبری من گوتوبوی کەوا ڕازیم وە ڕای منیشی پێ نەگوتبوو؟ بە شۆکەوە لەهەمان کاتدا بە گرژیەوە هەڵسامەوە سەیری باوکم و ئەو پیاوەم دەکرد کە تائێستاش نازانم ناوی چیە

"نـ نا بەس شەرمێ دەکا"باوکم بە شڵەژانەوە گوتی و زەردەخەنەی دەکرد پیاوەکە سەیرمی کرد نەخێر من ڕازی نیم وە خۆشم بێدەنگ ناکەم سەیری دایکمم کرد سەری بە نەخێر دەجوڵاند نا دایکە من نامەوێ هاوسەرگیری بکەم بەتایبەت بە پێیاوێکی پیر خێرا گوتم

"نەخێر ئەمن نامەوێ مێردی بەتو بکەم ئەسڵەن ئەتوەچی پیر دوسێ ڕۆژیدی دەکەویە سەرجێی ناتانی قسەش بکەی بەتەمای کچەچی چاردە سار بینی ئەسڵەن کو چاوو ڕوت هەیە بێیە ئێرە"هەموویم بە توڕەییەوە گوت پیاوەکە تاسابوو سەیری باوکمی کرد بە توڕەییەوە

"حەکیم ئەتو گۆتت کچەکە ڕازیە پێمگۆتی ڕای ویت وەرگرتیە گۆتت ئا بەس کا؟ ئەوکچە وادەرێ ئەمن نامەوێ مێردتت پێ بکەم"پیاوەکە بە توڕەییەوە گوتی ترسێکی زۆر لە چاوەکانی باوکم بەدی دەکرا

"نـ نا ئەتو بە غەرەت تێگەیشتی ئەوها نیە......"قسەکەی بڕدرا لەلایەن ئەو پیاوە

"بەسە ئەو ڕێککەوتنەی کردبوومان هەروەشاوە نێیەوە کنم برێی دەمەوێ ڕێککەوتنت لەگەربکەم"بە هواوارو توڕەییەوە گوتی کاکە لەوەند هاتو لام وەستا ئەو پیاوە ڕۆیشت باوکم بە توڕەییەوە سەیرمی کرد دواتر بەدوای دا ڕۆیشت دایکم بە توڕەییەوە هاتەلام

"ئەوە ئەتو شێتی دەرێ زۆرت حەزلێیە بمری نازانی بابت شێتە لۆ وەتکرد ها"دایکم بە گریانو هاوارەوە گوتی منیش دەستم کرد بە گریان ئاخر چی بکەم ناتوانم هاوسەرکیری لەگەڵ پیاوێکی پیر بکەم ناتوانم نا کاکە لەوەند ڕومەتەکانمی گرت

"خەمت نەبی ناهێلم هیچت لێبکا"بە گرینگی پێدانەوە گوتی منیش سەرم بە بەڵی جوڵاند لەوکاتە باوکم هاتە ژوورەوە بە ترسەوە سەیرم کرد باوکم زور توڕەیە






ڤۆتوکۆمێنت بکەن تکایەەەەەەەەەەەە

40ڤۆت
300کۆمێنت

کۆیلەی پاڕک جیمین(بەردەوامە)🔞Where stories live. Discover now