part25

136 30 0
                                    

هەلاو گایس ئەوڕۆ عوتڵە بوو لۆیه گۆتم پاڕتی دانێم

ئەوجە ڤۆتو کۆمێنتی لەبیر مەکەن

لۆناو چیڕۆک

"بڕۆ یارمەتی لیانابدە لەگەڵ دایکم"بە ساردی گوتیو ڕۆشتە ژوورەکەی خ.هان خێرا ڕۆشتە دەرەوە

pov leana:

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم خ.پاڕک هات یارمەتیدام جیمینیش گوێی پێم نەداو ڕۆشت ئاهـ بێهەست خ.پاڕک قۆڵمی گرتو هەنگاومنا سەرم بەرز کردەوەو سەیری خانوەکەم کرد واهـ ئەوە خانو نیە ئەوە کۆشکە لەلای دەرگاکە خ.هانم بینی کەوا بەرەو ڕومان دێت هەرکە گەیشت پێمان وەکو ڕێزێک خۆی بۆ خ.پاڕک دانەواند

"بەخێر بێیتەوە خانمەکەم"بە ڕێزەوە گوتی

"سوپاس هانگبول"خ.پاڕک بە زەردەخەنەوە گوتی خ.هان ڕویکردەمن

"لیانا کچەکەم ئێستا چۆنی"بە خەمخۆریەوە گوتی

"باشم خەمیمنت نەبێ"بە زەردەخەنەوە گوتم و ئەویش هات تا یارمەتیم بدا"پێویست ناکا ئەزێت دەبێ بۆت"گوتم

"ئەوە چ قسەیەکە"بە زەردەخەنەوە گوتی منیش پێکەنیم سەیری خ.پاڕکم کرد ئەویش زەردەخەنەی دەکرد دوەتر ڕۆشتینە ژوورەوە لەوێ پومی هاتو بە خ.پاڕکی گوت کە ئەو یارمەتیم ئەدات وە خ.پاڕکیش ڕازیبوو و ڕۆشتە سەرەوە وابزانم ڕۆشتە لای جیمین خ.هانو پومی یارمەتیاندام تا ژوورەکەم لەسەر بێدەکە دانیشتم

"هەرشتێکت ویست پێمانیبڵێ"پومی گوتی منیش زەردەخەنەم کردو سەرم بە بەڵێ جوڵاند ئەوانیش ڕۆشتن ئەوان زۆر باشن هەر بەڕاست کەسی باش ماوە من نەمزانیوە من تەنیا لەنێو کەسە خراپەکان ژیاوم نازانم کەسی باش چۆنە ئەسڵەن نازانم چۆن بەباشی مامەڵە دەکرێت ئالەمن هەست دەکەم بۆنم لێدێت بێگومان چۆن بۆنم لێنایەت نزیۆی حەفتەیەکە خۆم نەشۆردوە بەزۆر خۆمگەیاندە گەرماوەکە دەرگاکەم قفڵ کرد نامەوێ کەس بێزارم بکات تەنها دەمەوێ چێژ لە خۆشۆردنەکەم وەرگرم ئاوی بانیۆکەم کردەوەو ڕۆشتمە نێویەوە دەستم کرد بە خۆشۆردن دوای ئەوەی کە تەواوبووم لە بانیۆکە هاتمە دەرەوە لەئاوێنەکەی ئەوبەرەوە خۆم بینی هیچ شۆک نەبووم ڕاستە هەموو سوچێکی جەستەم برینە بەڵام ئەمە یەکەم جارم نیە ڕۆبەکەم لەبەرکردو ڕۆشتمە دەرەوە وابزانم باشتر بووم جەستەم کەمێک نەرم بۆتەوە وە قاچیشم زۆر باشبوە برینەکەی نەماوە تەنها کەمێک ئازاریهەیە لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە چاوم بە ژوورەکە خشاند سنیەک خواردنم بینی لەسەر مێزەکە لەوانەیە خ.هان هێنابێتی یان پوومی سەیری کاتژمێرم کرد 12:20خولەک بوو واهـ یانی من دوو کاتژمێرە لەگەرماوم ڕۆشتمە ژووری خۆگۆڕین جلێکم کردە بەرم چومە دەرەوەی ژووری خۆگۆڕین ڕۆشتم خواردنەکەم هێناو لەسەر بێدەکە دامنا ئاهـ ئەوە سەوزەواتی زیاترە زەردەخەنەمکرد من حەزم لە سەوزەوات نیە بەڵام دەیخۆم دەستم کرد بە خواردنی هەرکە تەواوبووم سنیەکەم هەڵگرتو بەرەو چێشتخانە بەڕێکەوتم لەوێ خ.پاڕکم بینی کەوا لەگەڵ خ.هان قسەیان دەکردو پێدەکەنین منیش ڕۆشتمە ژوورەوەو سڵاوم کرد ئەوانیش وەڵامیان دامەوە منیش سنیەکەم لەسەر مەخسەڵەکە دانا لەوکاتە خ.پاڕک قسەیکرد

"کچەکەم بۆچی قژت وشک نەکردەوە نەخۆش دەکەوی"بە خەمخۆریەوە گوتی

"حەزمکرد خۆی وشک بێتەوە بۆیە واجێمهێشت"بە زەردەخەنەوە گوتمو بەرەولایان ڕۆشتم

"ئای نابێت تۆ نەخۆش دەکەوی دەی وەرە خۆم بۆتی وشک بکەم"بە میهرەبانیەوە گوتی

"نا سوپاس دەبێتە ئەزیەت بۆت"گوتم

"نا گیانەکەم تۆ وەک کچی من وایت دەی وەرە"بە زەردەخەنەوە پەڵکێشی ژوورەکەمی کردم منی لەسەر کورسیەکە دانا و شانەکەی هەڵگرت

"واهـ قژت چەندە جوانە چەند دەبێت نەتبڕیوە؟"بە سەرسامیەوە گوتی

"نزیکی 9ساڵ دەبێ"بە زەردەخەنەوە گوتم

"ئەوە ماوەیەکی زۆرە بەڕاستی قژت زۆر جوانە"بە زەردەخەنەوە دەستی کرد بە شانەکردنی قژم منیش سۆپاسم کرد بە شەرمەوە ئەو زۆر بە نەرمی قژمی شانە دەکرد وەک دایکێک وابوو هەتا دایکیشم وایبۆ نەکردووم فرمێسکێک لە چاوەکانم هاتنە خوارەوە خێرا سڕیم باشبوو ئەو ئاگادار نەبوو دوای شانەکەردن وشک کەرەوەکەی هەڵکردو قژمی وشک کردەوە دای ماوەیەکی زۆر تەواو بوو و وشک کەرەوەکەی داناو کەمێک لە قژی پێشەوەمیبردو لەدواوە بە تەوقەیەکی قڵدێرە بەستی وە دووتاڵی بەسەر ڕوخسارم هێنا خوارەوە

بەمشێوەیە

منیش سوپاسێکم کردو بەیەکەوە ڕۆشتینە دەرەوە هەرکە دەرگای ژوورەکەم داخیس دەرگای ژووری جیمین کرایەوە جیمینی دەرخست ئەویش هەرکە جاوی بە ئێمە کەوت وەستا سەرەتاسەیری خ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

منیش سوپاسێکم کردو بەیەکەوە ڕۆشتینە دەرەوە هەرکە دەرگای ژوورەکەم داخیس دەرگای ژووری جیمین کرایەوە جیمینی دەرخست ئەویش هەرکە جاوی بە ئێمە کەوت وەستا سەرەتاسەیری خ.پاڕکی کرد دواتر من

"ئەو خواردنەت خوارد کە دایکم بۆتی ئامادە کرد؟"جیمین گوتی بێ ئەوەی لە شوێنی خۆی بجوڵێب منیش برۆم گرژ کرد ئەو خوارنەکەی ئامادە کدبوو سەیری خ.پاڕکم کرد

"تۆ ئامادەت کدبوو؟"بە سەیری گوتم

"بەڵێ گوتم با بوکەکەشم خواردنەکانم تاقی بکاتەوە"بە زەردەخەنە گوتی وایکرد ڕوخسارم سوربێتەوە سەیری جیمینم کرد زەردەخەنە دەکات و بە شەیتانیەوە سەیرم دەکات خێرا سەیری خوارەوەم کرد گوێم لە دەنگی خ.پاڕک بوو کە پێکەنی

"بەڵێ کوڕەکەم هەمووی خوارد هەتا یەک پارچەشی نەهێشتبویەوە"خ.پاڕک گوتی بە پێکەنینەوە

"وادیارە دەستاوی خەسوی پێ خۆشبوە"جیمین بە شەیتانیەوە گوتی خێرا سەرم بەرز کردەوە گەمژە گوتم خ.پاڕک کێشەنیە ئەو بەتەمەنە بۆیە ڕێزی لێدەگرم بەڵام تۆ گەمژە




بەڕاستی هەر ئەوەندە مەجالەم هەبوو داکم هەروەچی زانی عوتڵەیە ڕێک نانی پێمانکرد ئایهاواااااار لۆیە هەر ئەوەندەم پێکرا

ئەوجە ڤۆتو کۆمێنتی لەبیر مەکەن پۆدویۆ

_______________________________________🖤⚡

کۆیلەی پاڕک جیمین(بەردەوامە)🔞Where stories live. Discover now