part27

123 21 58
                                    

ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن ئەوجە مەرێن دونیا لۆ قسەی ناکا بەس دەرێ ڤۆتو کۆمێنتی لەبیر مەکەن چونکە ماکو مەجال بەخۆموا بەعەجەلە پاڕتەکەی دەنوسم هەتا زوو دانێم هەندە بێمەجالم

ئەجە لۆناو چێڕۆک

"من باشم وابزانم ڕوخسارم کەمێک سوتاوە"خ.هان گوتی دەستی لەسەر ڕوخساری لابرد

"پەیوەندی بە دکتۆری خێزانەکەمان بکە بابێت چارەسەری بکات وە تا دوو ڕۆژ پشوبدە و مەیە بۆ کار"جیمین ئەوەی بە ساردی گوتو ڕۆشتە سەرەوە لیانا بەمە کەمێک توڕە بوو چونکە خ.هان سوتاوە کەچی هەر گرینگیشی پێنەدا

"دایکە ئازاریهەیە؟"بە قوڕگی پڕ گریانەوە گوتی خ.هانیش سەری بە بەڵێ جوڵاند دواتر پومی لەگەڵ لیانا بردیان بۆ ژوورەکەی دواتر دکتۆرەکە هاتو چارەسەریکردو دوای ئەوە خ.هان لەگەڵ پومی گەڕانەوە ماڵەوە پومیش ڕۆشت تا ئاگاداری دایکی بێت لیاناش گەڕایەوە چێشتخانەکەو دەستی کردەوەبە ئامادەکردنی خواردنەکە لەگەڵ ناریا چونکە لیانا نازانێ خواردنی کۆری دروست بکات بۆیە دەبێت کەسێک پێیبڵێت کە چیبکات لیانا تەنها کەمێک خواردنی کوردی دەزانێت ئەوانیش دواتر دەیزانن دوای ئەوەی لیانا تەواوبوو لە دروستکردنی خواردنەکە خەریکی ڕازاندنەوەی مێزەکەبوو لەگەڵ ناریاو داسوم لەوکاتە جیمین هاتە ئەوێ

"جۆنگکووک و تایهیۆنگیش دێن"بە ساردیەوە گوتی

pov leana:

ئێستا ئەوە ئەمڕۆ بۆ وا دموچاوی داوە بە یەکا تا دوێنێ دەیگوت خۆشمدەوێی ئێستاش ئاوا ڕەفتار دەکا دەمزانی گەمژەیەکەو تەواو دەیەوێ من ڕازێ بکات دوو قاپیترم زیادکرد لەگەڵ دوو مڵاکو دوو گڵاس دوای کەمێک دەنگی دەرگا هات گوتم من دەیکەمەوە ڕۆشتم کردمەوە تایهیۆنگم بینی لەگەڵ ئەو دزە ئاهـ هێشتا پاوانەکەم لای ئەوە بە مۆنی سەیری جۆنگکووکم کرد ئەویش هەروا

"ناهێڵی بچینە ژوورەوە"تایهیۆنگ گوتی کاتی بە بێزاری سەیریمی دەکرد منیش ڕێگاکەم بۆ کردنەوە تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە دوای ئەو جۆنگکووک ویستی بێ بەڵام ڕێم لێی گرت ئەویش بە سەیری سەیرمی دەکرد منیش بە ئاسایی دەستم لە بەردەمی ڕاگرتو گوتم

"پاوانەکەم"بە کەمێک توڕەییەوە گوتم ئەویش بە بێزاری چاوی سوڕاند ویستی تێپەڕێت بەڵام دووبارە ڕێم لێی گرت"تێناگەیت دەڵێم پاوانەکەم"بە توڕەییاوە گوتم ئەویش کەمێک توڕەبوو

"هەرکاتێ فێری ڕێز بویت ئەوکاتە پێتی دەدەمەوە"بە توڕەییەوە گوتی

"ئەوەی کە دەبێت فێری ڕێزبێت تۆیت نەوەک من تۆ پاوانەکەمت دزی"بە بێزاریەوە گوتم ئەو دزەش کەمێک توڕە بوو

"چەند جارم پێ گووتی کەوا من نەمدزیوە بۆ تێناگەیت"بە توڕەییەوە گوتی

"ئەی گەر نەتدزیبێت چیدەکات لایتۆ؟"بە توڕەییەوە گوتم بەڵام توڕەییکەم دەرنەدەخست

"من ئەوەم لەبەردەم دەرگای کۆمپانیا دۆزیەوە دواتر من بۆچی پاوانی کۆیلەیەکی بێ دەسەڵات جادە بدزم تەنانەت هێندە بێ دەسەڵاتیشی نەتتوانی لێمی ببەی لەکاتێکا لەدەستما بوو خۆت دەتوانی بیبەیت وادیارە تۆ فێری هیچ شتێک نەکراویت داکو باوکت لەکوێبوون؟هەتا فێری ڕێزیشیان نەکردویت"بە قێزەوە قسەیدەکرد قسەکانی وەک تیرێک وابون بۆ دڵم دڵم پڕ بوو چاوەکان پڕبوون لە فرمێسک نەمویست لەبەردەمی بگریم بۆیە بێ هیچ قسەیەک ڕۆشتمە ژوورەکەم دەرگاکەم لەدوای خۆم داخستو پشتم بە دەرگاکە دە هەرزوو فرمێسک ڕێچکەی خۆی گرت دانیشتم دەست خسە سەر ڕوخسارم گریانێکی بێدەگ گریام تا ئەوکاتە دڵم بەتاڵ بویەوە فرمێسکم سڕیو ڕۆشتمە سەر بێدەکە لەوکاتە دەرگاکە کرایەوە نۆلی دەرخست

"بەڕێز جیمین دەڵێت کەبێن نان بخوات"لەلای دەرگاکە وەستابوو

"بۆمناخورێ"بە ساردیەوە گوتم

کۆیلەی پاڕک جیمین(بەردەوامە)🔞Where stories live. Discover now