ڕوبی کێیە

235 25 0
                                    


سڵاااو . نوسەر ئایانام .

سەرەتا ئەمەوێت سوپاستان بکەم . بۆ گەیاندنی چیرۆکەکەم ( یەکەمجار بە گریانەوە ~ sobfirst ).     بە 500 vote .

ئەمڕۆ باسی کەسایەتی ڕوبیتان بۆ ئەکەم .

Let's go

___________________________________________

ڕوبی کێیە ؟

ڕوبی کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمە .

چیرۆکی ( یەکەمجار بە گریانەوە ~ sobfirst )

ناوی تەواوی ڕوبی :

Regan . ڕیگان

واتا ڕوبی تەنها نازناوی کەسایەتیەکەیە بە ناوی ڕیگان .

ناوی ڕیگان بە واتای نەوەی پاشا دێت .
کە لێرە زۆر ماناو مەبەست لە خۆ ئەگرێت . بە حوکمی ئەوەی خانەوادەی ڕوبی یەکێکن لە پێنج شانشینەکەی جیهانی خوێنمژەکان . بۆیەش ڕوبی ناوی ڕیگانی پێبەخشرا . ئەمەش وەک ئەوەی کە کوڕی سێیەمی خانەوادەی کیرایە .

نازناوی خێڵی ڕوبی کیرایە . کە لە چاپتەرەکانی سەرەتا باسم لە ماناو مەبەستی کیرا کردوە .

ڕیگان نازناوی ڕوبی وەرگرت چونکە . کەسێکی دڵ ناسکە و کەسایەتیەکی نەرمی هەیە . وە ئەو ناوە زاڵ بوو بەسەریدا لەبەر ئەوەی ڕوبی ئاشقی یاریە ئەلیکترۆنیەکان بوو وە بەشێکی هێزەکەی بوو . وە کەسێکبوو زۆر جار جدیاتی لەیاد دەکرد و حەزی بە سوعبەت بوو . هەرچەنە ئەویش سنوری خۆیی هەبوو کە زۆرجار لە کەسایەتی ڕوبی دەردەچوو وە دەبوە ڕیگان . وەک ئەو کاتەی چوە ژوری ڕین و لێپرسینەوەی لێکرد بە توڕەی کە گوایە چی لەژێر سەری ڕین و ڕیتایە . وە لە کاتی شەڕکردنیش .

ڕوبی تەمەنی لەنێوان ١٥٠ بۆ ١٨٠ ساڵە و بەڵام وەک گەنجێکی تەمەن منداڵ دەرەکەوێت .

وەک وتم خوێنمژەکان هێزی تایبەتی خۆیان هەیە . بە هەمان شێواز هێزی ڕوبی شەپۆلە دەنگیەکانە . کە ئەتوانێت زۆر بە ئاسانی بچوکترین دەنگ ببیستێت وە ئەتوانێت بە نزمترین شێواز دەنگی خۆی یان هاوڕێکانی یان هەر کەسێکی دیکە بۆ کەسێکی دیاری کراو بگوازێتەوە وە دەتوانێت دەنگی زۆر بەرز و بێزارکەر دروست بکات کە بە ئاسانی زیان بە کەسانی بەرامبەری بگەیەنێت . واتا هێزی یەکەمی هێزی دەنگە . ئەمە جگە لەوەی ئەو توانای ئەوەی هەیە بەهۆی یاریە ئەلیکترۆنیەکەی . یاری بە کەسانی دیکە بکات ئەویش بەهۆی دەستت دان لە دڵی کەسێک بۆ ماوەی ١٠ سانیە . پاشان ئەتوانێت وەک بەشێک لە یاری ئەلیکترۆنی کاری پێ بکات هێزی دووەمی هێزی یاری کردن بە کەسانی دیکە . جگە لەوەش ڕوبی هێزێکی باشی جەستەی هەیە واتە دوور لە خوێنمژی . ئەویش وەک براکانی وە وەک پیاوێک بەهێزە .

خۆشەویستەکەی ڕوبی ناوی لینایە ، کە کارەکتەرێکی سەرەکی چیرۆکەکە نیە و هیچ ڕۆڵێکی نیە . بەڵام لە کۆتاییەکانی چیرۆکەکە ئەوەم ئاشکرا کرد کە دوای ئەوانەی ڕویدا ڕوبی کچە خۆشەویستەکەی خۆی دۆزیەوە و ڕونبوو کە ئەو مرۆڤ بووە. لەبەر ئەوەی ئاماژەم پێدا کە بە ویستی ڕوبی بوە خوێنمژ

ڕوبی کوڕی سێیەمی خانەوادەی کیرایە و دوو برای لە خۆی گەورەتری هەیە بە ناوی ڕودی کە جێگرەوەی بنەماڵەی کیرایە کوڕی یەکەمی بنەماڵەکەیە و کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمە . وە ڕۆک کوڕی دووەمی بنەماڵەی کیرایە و ئەویش بە هەمان شێواز کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمە. وە هیچ خوشکێکیشیان نیە .

وەک بیر هێنانەوەیەک
ئەمە ڕوبیە 👇🏻

وەک بیر هێنانەوەیەکئەمە ڕوبیە 👇🏻

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئەنجا ئەمەش ئەم کەسایەتیە .

گەشتمە کۆتای .

ئەوەی گرنگ بوو وتم .

پێتان باشە جاری داهاتوو کێ بناسێنم ؟!

Watashi wa min'na o aishiteimasu

Sayonara

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now