Comment
&
Vote
یەاللە بۆ ناو چیرۆک 💛🌻
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
پارتی یەکەمی پلانەکە
The Plan _ Part One
.
.
.
.
.
.
.
.دوای ئەوەی ڕین و ڕیتا دەستو دەموچاویان شت . ڕاستەوخۆ بەڕێ کەوتن بۆ ژورەکەی ڕین . وە لاپتۆپی ژورەکەی ڕینیان بەکار هێنا وە انتەرنێتی لەسەر بوو .
ڕیتا پرسی
ڕیتا : ئێستا چیدەکەین (بە مەبەستی ئەوەی چۆن دەست پێدەکەن )
ڕین : با بەر لەوەی دەست بە کار بکەین سەرەتا تۆ بناسم .
ڕیتا : جا ئەوە سودی چیە ئێستا ئێمە کاری گرنگترمان هەیە .
ڕین : ئەوەش بەشێکە لە کارەکە .
ڕیتا : ئااااا وایە .
ڕین : ئێستا من خوێندومەتەوە لە کتێبی ئەفسانەکان کە خوێنمژەکان خاوەن هێزی تایبەتی خۆیانن . ئەوە ڕاستە ؟! ئەگەر ڕاستە هێزی تۆ چیە ڕیتا.
ڕیتا : ئممم ڕاستە . ڕین من وەک خوێنمژێکی ئاسایی لە شەڕکردن بەهێزم وە هێزی تایبەتی من کۆنترۆڵکردنی کەسی بەرامبەرە لە ڕێگەی چەند دەرزیەکی تایبەت بە خۆم ، بەڵام کەسەکە نامرێت .ئەمەش کاتێک ئەبێت کە دەرزیەکە بچەقێنم لە جەستەی کەسەکە . باشترین شوێنیش پشتە ملی کەسەکەیە چونکە لەوێوە کەسەکە زۆر باش گوێرایەڵ ئەبێت ئیتر نازانم ئەو هێزانە سودیان دەبێت یان نا.
ڕین : بێ گومان سودی ئەبێت بەڵام با سەرەتا زانیاری کۆبکەینەوە لەبارەی( L.M.G ) (وتی و ڕیتا دانیشت لەسەر کورسی لای مێزەکە کە لاپتۆپەکەی لێبوو . لاپتۆپەکەی کار پێکرد وە چوە گۆگڵ بەشی سێرچی داگرت )
ڕیتا : چۆن دەست پێدەکەین ؟!
ڕین : بنوسە L.M.G
ڕیتا لە بەشی سێرچ نوسی L.M.G وە سێرچی بۆ کرد بەڵام هیچ شتێکی نەهێنا . هیچ شتێک .
ڕیتا : ڕین ئەوە هیچ نیشان نادات . دڵنیای ئەو ناوە بوو ؟! .
ڕین : ئائا ئەیچی دڵنیام . وەک ناوی خۆم لەیادمە . ( وتی کاتێک زۆر بە دڵنیای جوابی دایەوە )
لەو کاتەدا کەسێک هاتە ژورەوەو وتی .
ڕوبی : ڕییین . ( وتی و چوە ژورێ )
YOU ARE READING
sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە
אקשןSeason one 💛 وەرزی یەکەم کورتە : باس لە کچێکی بچووک ئەکات کە لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی دەژی و زۆر لە ئازاردایە . زیاتر ناڵێم خۆش وایە خۆتان بیخوێننەوە هەنگاو بە هەنگاو ژانەر : خەیاڵی _ خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن دەستپێک ~ 29/8/2023🍷🦇💛 کۆت...