chapter 7

699 100 37
                                    

یەاللە بۆناو چیرۆک .

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

Pov rin

چومە ژورەکەم و سەرو قژمم ڕێک کرد وە موبایلەکەی ڕودیم برد و بۆ خوارەوە بەڕێ کەوتم .

ڕین : لوکاس . لوکیییی . لوووووک ( بانگی لوکاسم کرد بەڵام کەس دیار نەبوو بۆیە منیش وتم ڕەنگە بەڕێز ڕودی زەڕور بێت بە مۆبەکەی زۆربەی جار پێیەتی بۆیە خۆم ڕێگەم گرتە بەر بۆناو دارستانەکە تا مۆبەکەی بۆ ببەم )

ڕین : دەی بەڕێز ڕودی توڕە نابێت دەبێت دەستخۆشیش بکات من مۆبەکەی بۆ دەبەم . ئااااا تەلەفونە . ( تەلەفونەکەم هەڵگرت و دەنگێکی ناسراو بوو وتی

****** : ڕودی برام لە کوێی کەسەکەمان گواستەوە بۆ کابینەکەی بەشی خۆر هەڵات تەنها ماوە تۆ بێیت دوا کەوتی وتم ڕەنگە نەزانێت بۆیە پەیوەندیم کرد دەی خواحافیز ئەزانم جوابم نادەیەوە دەی خواحافیز . ( دوای قسەکانی زوو دایخست . )

ڕین : هممممم نەیهێشت خۆ قسە بکەم . دەی ڕەنگە ڕودیش بچێت بۆ ئەوێ با منیش بچم . ( ڕێگەی خۆرهەڵاتم گرتە بەر و بە پەلە ڕۆشتم بە ڕاکردن )

( ئەم مەقتەعە زیاتر لە فلیمی تورکی ئەچێت . تۆسەیری ڕین چۆن زانی ڕودی بۆ کوێ ئەچێت 🤓)

نزیکی چارەکێک ڕێگەم کرد و گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو .

ڕین : ئەو دەنگە دەنگە چیە ؟! ئاااا ئەوە خۆ کابینەکەیە . با خێرا بڕۆم . ئۆۆۆ  ئەوە ڕودیشە دەچێتە ژورەوە ( بە ڕاکردن ڕۆشتم .)

End pov

پاش کەمێک .

ڕین شۆک ببو بەو دیمەنەی ئەوێ . وە ڕوبی قسەی کرد

ڕوبی : برام تێلیشم بۆت کرد .

ڕودی : تێل ؟! ئۆۆۆھ خۆ من موبایلم پێنیە .( بە زمانی ئاماژە)

ڕوبی : دەی کەسێک هەڵی گرت ئاخر .

جاک : ئێستا کاتی ئەوە نیە . ڕودی چی ئەکەی لەو بێنرخە . ئێمە ئەوەی لەسەرمان بوو کردمان . ( ڕودی دەست کێش و کڵاوەکەی دانا . وە بێ ئاگابوون لەو دوو چاوەی کە سەیری ئەوان ئەکات بە دزیەوە )

ڕودی زۆر زۆر بە خێرای ڕۆشت و گازی لە ملی ئەو پیاوە دەدا و هەموو خوێنی جەستەی خواردەوە تا وشک بویەوە . ڕینیش لە ترسان فرمێس بە چاوی دەهاتە خوارەوە هەر بەڕاست ئەوە مرۆڤ نیە . ڕودی زۆر بە خراپی پێدەکەنی . لەو کاتەدا پەیوەندی بۆ موبایلەکەی ڕودی هات و هەمویان ئاوڕیان دایەوە  ڕودیش ئاوڕی دایەوە بە چاوە سورەکانی . کە ڕەنگی خوێن بوو وە کەڵبە تیژەکانی وە نینۆکە تیژەکانی دەستی کە هیچ لە مرۆڤ نەدەچوو . ڕین کە ئەوانەی بینی زۆر زۆر ترسا . یەکسەر ڕایکرد . ڕودی زۆر زۆر توڕەبوو . دەست کێش و کڵاوەکەی کردەوە دەست و سەری و وە کەوتە شوێن ڕین وە زۆر زۆر بە ئیسراحەت دەڕۆشت وە گەشتە دەرەوەی کابینەکەو باڵەکانی کردەوە . وە لە سەرەوە چاودێری ڕینی دەکرد کە ڕای ئەکرد 

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now