Chapter ~ 18 ( The end _ The first season )

184 27 29
                                    


بیر هینانەوەی
چاپتەری ڕابردوو

ئاکا : ئیچی . تۆ باشی . ( ئیچیرۆ زۆر بێهێز بوو )

ئیچیرۆ : ئاکا نامەوێت دەستم کراوەبێت . ( بە بێهێزی )

ئیچیرۆ : چ چی ئەگەر ئازارت بدەم . ئاکا ( بە بێهێزی )

ئاکا : هێی هێی . سەیرم بکە . ( ڕوخساریم بەرز کردەوە تا سەیرم بکات . بە هەردوو دەستم . ئاخر لە بێهێزیان سەری بەرز نەدەکردەوە )

ئاکا : تۆ ئازاری من نادەی . لەوە دڵنیام . ( بە خۆشەویستیەوە وتم پاشان باوەشم لێدا و ئەویش باوەشەکەی گۆڕیەوە .

___________________________________________


New chapter

Let's go

___________________________________________

مانگێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو کاتەی ئاکا چوو بۆ لای ئیچیرۆ و لەلای دەمێنێتەوە .

Pov Aka

من زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ ئیچیرۆم .
بەڕاستی ئیچیرۆم زۆر خۆشەوێت . بەڵام هەرچەنە خۆشم ئەوێت ناتوانم بە ڕونی بڵێم خۆشمەوێی .

ئیچیرۆ لەم دوایانە ئازاری کەمتر بووەتەوە . و ئەو ڕۆژانە دەبردرێت بۆ شوێنێک تا ڕاهێنان بکات .
هێشتا خێزانەکەی ئیچیرۆ نەهاتوون بۆ بینینی ئیچیرۆ . وە هیچیشیان لەبارەی خێزانەکەیەوە بە ئیچیرۆ نەوتوە . باپیرە ئۆجی دەڵێ ئەگەر بزانێت. ڕەنگە لایەنی هەست و سۆزی بە خراپی بەسەریدا زاڵ ببێت و دراگۆنەکان دەربکەون .
زۆر مەراقمە دوانەکەی ئیچیرۆ ببینم . مەبەستم براکەیەتی جیرۆ .
نازانم ڕەنگە لە ئیچیرۆ بچێت .
ئێستاش ئیچیرۆ دوبارە دەبێت بچێتەوە بۆ شوێنی ڕاهێنان . منیش لەگەڵی دەچم . باپیرەش دێت بۆ تێڕامانی ئیچیرۆ وە بۆ چاودێری کردنی نەکا شتی هەڵە ڕوبدات . ئیچیرۆ زۆر ئازار ئەچێژێت لە کاتی ڕاهێنان . بەڵام ئەو دەبێت ڕۆحی دراگۆنەکان بەدەست بهێنێت . و بە ویستی خۆی و لە کاتی پێویست بەکاریان بهێنێت . ئەو دەبێت زاڵبێت بەسەر دراگۆنەکان . نەک دراگۆنەکان زاڵبن و هەرکات ویستیان بونی خۆیان دەر بخەن .
ئیچیرۆ هەرکات توانی زاڵبێت بەسەر دراگۆنەکان ئەوکاتە . ئەتوانێت بەبێ ئازار دراگۆنەکان لەکاتی پێویست بەکار بهێنێت .

ئیچیرۆ : ئازیزم . کاتی ئەوە هاتوە بڕۆین . پاسەوانەکان دەرگایان کردوەتەوە . ( ئاگاداری کردمەوە )

ئاکا : باشە با بڕۆین ( زەردەخەنەم کرد )

من و ئیچیرۆ بەڕێ کەوتین بۆ ژوری ڕاهێنان و ئیچیرۆ کۆت و زنجیر کراوە . هەمیشە وایە تا دەگەینە شوێنی ڕاهێنان .

من لەلای باپیرە ئۆجی لە سەرەوە دانیشتوم و تێبینی هەوڵەکانی ئیچیرۆ دەکەم .

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now