Chapter ~ 15

114 23 5
                                    


وەبیر هێنانەوەی
چاپتەری ڕابردوو .

ئاکا : ت تۆ کێی . ئیچیرۆت چ چی لێکرد ( بە ترس و توڕەیەوە وتی )

کەسەکە : کەواتە هاتی همم ؟! . ( پیاوێکی بەتەمەن بوو )

ئاکا : تۆ تۆ . ئەم دەنگەم پێشتر بیستوە . ( بە ترسەوە وتی )

کەسکە : ئیچیرۆ ببەن ( وتی و دوای ئەو دوو قسە پاسەوانێکی ماسکدار ماسکێکی ترسناکی لە ڕوخسار بوو هاتە ژورێ و ویستی ئیچیرۆ ببات )

ئاکا : هەرگیز ڕێگەتان پێنادەم ( بە هاوارەوە بەڵام هەستی کرد پێش چاوی لێڵ ئەبێت )

پاشان ئاکا ئاگای لە خۆی نەما و بوراوە .

___________________________________________

New chapter

Let's go

___________________________________________

ئاکا لەناو خەونە قوڵەکەی بەخەبەر هات و یەکەم شت کە بینی سەقفی ئەو ژورەبوو کە لێیەتی .
پاشان سەیری چواردەوری کرد و سوچ بە سوچی ئەو ژورەی ئاکا لێیبوو ڕەنگی سپی بوو .
ئاکا کەسێکی بینی . ئافرەتێک کە وەک پەرستار یان خزمەتکار وابوو . کە ماسکێکی لە دەم بوو .

خ/ز : ئااا خانمەکەم تۆ هەستای ( بە خەمخۆریەوە )

ئاکا : من من لەکوێم ( بە شڵەژانەوە )

خ/ز : خانمەکەم تۆ بریندار بووی . گەورەم فرمانی کرد کە چارەسەرت بۆ بکەین .

ئاکا : بریندار ؟؟! ( لەگەڵ ئەو قسە بیری کردەوە کە ئیچیرۆ زۆر بە قوڵی چرنوقی لە پشتی ئاکا دابوو . )

ئاکا : ئیچیرۆ . ئیچیرۆ لە کوێیە ؟! ( کە بیری هاتەوە لەگەڵ ئیچیرۆبوو زۆر شڵەژا یەکسەر لەسەر جێگاکە هەستایەوە  )

خ/ز : ببورە خانمەکەم ئاگاداری زیاترم نیە . ( لەگەڵ ئەو قسە ئاکا هەستایەوە و کانولاو ئەو شتانەی بە دەستیەوە لابرد )

خ/ز خانمەکەم چیدەکەی ( شڵەژا )

ئاکا بەرەو دەرگای چونە دەرەوەی ژورەکە ڕۆشت . بەڵام کەسێک دەرگاکەی کردەوە .

کەسەکە : پێم وانەبوو زوو هەستیت ( بە دەنگێکی ناسک و میهرەبانی )

ئاکا : ت تۆکێی . ئیچیرۆ ئیچیرۆ لە کوێیە ( بە ترسێکی زۆرەوە وتی )

کەسەکە : پێویست بە شڵەژان ناکات ئەو لەژێر چارەسەری سروشتیدایە . گەر ئامادەی گەورەی چاوەڕێی تۆیە تا بتبینێت ( بە خەندەو میهرەبانی وتی )

Lost ~ ونبوو Kde žijí příběhy. Začni objevovat