chapter ~ 3

160 27 5
                                    


Let's go

___________________________________________

Pov Aka

نزیکی هەفتەیەک بەسەر کڕینی خانوەکەم تێپەڕیوە ئێستا منو تسوکی پێکەوە دەژین . وە نیسوش قبوڵیکرد کارەکە ئێمە بەیانیان کە کاتی خوێندنە دەچینە خوێندنگە و نیوەڕوانیش دەچینە سەر کار . ماندوکەرە بەڵام خۆشیشە . وە ئێستاش لەگەڵ تسوکی لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتوین و نیسو وتی کە ئەمڕۆ باوکی دەیباتە خوێندنگە هەندێک کاری هەیە . بۆیە زوتر دەچێت .

تسوکی : سورە. 

ئاکا : هم ( کاتێک خواردنەکەم لە دەم بوو )

تسوکی : سورە ئایا هیچ هاوڕێیەتیەک لە نێوان تۆو ئیچیرۆ دروست بوە. 

ئاکا : نا . ئەو ئەو تەنانەت قسەش ناکات . ئێمە یەک وشەش قسەمان پێکەوە نەکردوە .

تسوکی : خۆتی لێ بەدوور بگرە .

ئاکا : هەرخۆی بەهۆی ئەوەی لە نزیک ئەو دادەنیشم کچەکان هەڕەشە ئەکەن و گاڵتەم پێ ئەکەن .

تسوکی : بمبورە کە هیچم پێنەکرا .

ئاکا : کێشە نیە گیانەکەم من ئاوها دڵخۆشم ( خەندەم کرد من ڕاست ئەکەم من دڵخۆشم )

دوای نانی بەیانی هەستاین و دەرگامان داخست و بەرەو قوتابخانە بەڕێ کەوتین .

ئاکا : تسوکی ئەرێ پرسیارێک .

تسوکی : هم

ئاکا : دوێنێ شەو لە خەونت وڕێنەت دەکرد .

تسوکی : وڕێنە !؟

ئاکا : ئمهم . هەر دەتوت هیرۆشی هیرۆشی . ( بە ئاسای )

تسوکی کوڵمەی سور سور بویەوە لە شەرمان . وەستا لە ڕۆشتن .

ئاکا : چیبو بۆ وەستای ؟!

تسوکی : بزانە خەیاڵت کردوە . ئەگینا من بۆ ناوی ئەو سەرسەری گەمژەیە بهێنم . ( خۆی جدی کردەوە )

ئاکا : دەزانم دەزانم ( بە توانجەوە )

تسوکی : ئەرێ سووورە خۆ من درۆ ناکەم . ( کێشای بە شانمدا )

ئاکا : درۆزن سوربویتەوە . ( وتم بە کیوتی )

پاش ماوەیەک گەشتینە قوتابخانە و نیسومان بینی ڕاست هات بۆلامان و چوینە پۆل

ئاکا : ئیچیرۆ نەهاتوە هێشتا . ( ئیچیرۆ دیار نەبوو جا بە من چی . لەبەر خۆمەوە قسەم ئەکرد )

ئاکا : کچینە ئەمڕۆ کاری گروپیمان هەیە ؟!

کچێک : ئاکا ( بانگی کردم )

ئاکا : بەڵێ. 

کە ئاوڕم دایەوە کچەکە دەبەیەک ئاوی کرد بە ڕوخسارم دا .

ئاکا : هاااااا ( دەمم کردبۆوە نەفرەت زۆر ساردە . )

تسوکی : ئاکا ( هاتە نزیکمەوە )

Lost ~ ونبوو Where stories live. Discover now