چاوەکانی یەکێکیان وەک شووشە دەدرەوشێتەوە بەهۆی زۆری فرمێسکەوە کە وەک ئەڵماسێکی سەوز و جوان وایە ئەوی دیکەیان چاوەکانی وەک هەڵۆیەکی دڕندە وایە بێ بەزەیی و ڕەش!

لیڤیا چرنوقێکی هێنا بە ڕووخساری جیۆن دا کە برینداری کرد بەهۆی نینۆکەکانیەوە

جیۆن دەستێکی بە رووخساریەوە گرت لە ئازاردا پاشان سێری لیڤیای کرد و بۆکسێکی توندی کێشا بە سکیدا

لیڤیا :ئاااااایییییییی (بە گریان و ئازارەوە کاتێک دەستی لەسەر سکی دانا)

پاشان چوویە سەری و دەستی لە قوڕگی ئاڵاند وەک مارێکی ڕەش کە بیەوێت زۆر بە خراپی و ئازارەوە بیکوژێت!

هەستی بە سووربوونی ڕووخساری لیڤیا کرد خەریکە بێ هەناسە دەبێت دەستی دوورخستەوە ویستی بە دەمانچەکە بیکوژێت بەڵام چاوەکانی چوونە سەر بەشێکی سنگی لیڤیا کە جلەکەی تێک چووبوو بۆیە کەمێکی دیار بوو.. زمانی بە لێوی دا هێنا و سەری نزم کردەوە بۆ سنگی و گازێکی بەهێزی لێ گرت.....

بەڵام لیڤیا هاواری نەکرد چونکە قوڕگی ئازاری زۆر پێگەشتبوو توانای هاوار کردنی نەبوو بەڵام خەریک بوو لە ئازاردا گیان بکێشێت بەهۆی ددانەکانی جیۆن لەسەر پێستی کە خەریکە گۆشتەکەی لێ دەکەنەوە

دەستی برد بۆ دەمانچەکەی جیۆن و هەوڵیدا لێی بسەنێت جۆنگکووک سەری دوورخستەوە لە سنگی لیڤیا کە شوێنەکەی خوێنی لێ هاتبوو شین ببوویەوە وەک ئەوەی ئاژەڵێکی دڕندە پەلاماری دابێت

شەڕی جیۆن و لیڤیا دەستی پێ کرد بەوەی کە هەردووکیان هەوڵ دەدەن دەمانچەکە ببەن بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ بردنی دەمانچەکە یەکێکیان بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت ئەوی دیکەیان بۆ ئەوەی بیکوژێت!

بەڵام هەردووکیان وەستان بەهۆی دەرچوونی فیشەکێک بۆ ئاراستەیەکی نادیار!

ماوەیەک وەستان و سێری یەکیان کرد بە هەناسە قورسەکانیان تا ئەوەی جیۆن بەخێرایی هەستایەوە کاتێک دەمانچەکەی لە دەست بوو

بەڵام چاوەکانی فراوان بوون لە شۆک دا کاتێک ئەو دیمەنەی بینی!

پیاوێک لەسەر زەویەکە کەوتووە لەگەڵ لێدانی فیشەکێک بۆ سەری......!

ئەو کاتەی کە جیۆن و لیڤیا لە شەڕدا بوون و ئاگاداری چواردەوریان نەبوون ئەو پیاوە بە مەبەستی ئەوەی لێکیان بکاتەوە هات تا یارمەتی لیڤیا بدات و ڕزگاری بکات بەڵام چارەنووسی تا ئێرە بوو تەمەنی کۆتایی هات کاتێک لێیان نزیک بوویەوە فیشەکەکە بەر ئەو کەوت...

هێشتا لیڤیا بە ترساوی و برینداری لەسەر زەویەکە کەوتووە هەناسەکانی زۆر قورس بوون چاوەکانی لەسەر جیۆنە و ناتوانێت سێری ئەو پیاوە کوژراوەی نزیکی بکات

Crazy On The Street Where stories live. Discover now