16

641 115 107
                                    

سەمایەکی بێدەنگ~'!



















چەند هفتەیەک ڕۆیشت هەرگیز پرسیاری خاڵە سفانم نەکرد دیارە چارەیان کردووە هەر خۆی نامەوێ هیچ لەسەر ئەوان بزانم ئێستا گەڕامەوە لە قوتابخانە ئەمڕۆ جونگــــکووک یەتەوە
وا نزیک سێ هەفتەیە ڕۆیشتووە دڵم لێی ئێشاوە چونکە ماڵئاوایی لەمن نەکرد وە بیری ئەکەم ئێمە زۆر لە یەک نزیک بووین ڕۆژەکانم لەگەڵ ئەو بەڕێ ئەکرد سێ هەفتەیە بەتەنهام وە تای و جیمین کاریان زۆر بووە تەنها خۆم و هاسکین



دەرگای ماڵەوەم کردەوە هاکسی بەرە و ڕووم ڕای کرد
دامس:سڵاو هاوڕێکەم ڕۆژەکەت چۆن بوو
ههه وەک بڵێی شێت بوومە لەگەڵ سەگێک قسە ئەکەم
بەڵام هاکسی بە کەڵبەکانی جلەکانمی ڕاکێشا و بەرە و هۆڵەکەی بردم منیش چووم بەڵام سڕ بووم وە لە هەمان کاتا دڵخۆش بووم
دامس:جونگــــکووک
یەکەسەر چاوی بەرز کردەوە لەسەر موبایلەکەی چوومە لای و لەباوەشم گرت بەڵام ئەو وای نەکرد وەک کاتەکانی تر نەبوو هەستم بە بەتاڵی ئەکرد و دەستم لە کەمەری لابرد و دوور کەوتمەوە لێی و سێرم کرد
دامس:بەخێر بێیتەوە
زەردەخەنەم بۆی کرد بەڵام ئەو بە بێهەستی سێری ئەکردم
دامس:چی بووە جونگــــکووک تۆ باشی
جونگــــکووک :هیچ پەیوەندی بە تۆوە هەیە؟
نەمتوانی هیچ بڵێم زۆر ڕەق بوو ئەو قسەیە دووبارە چییەتی
بێ وتنی هیچ قسەیەکی تر پشتم لێی کرد و چوومە سەرەوە جلەکانم گۆڕێ بێ ویستی خۆم ڕوومەتەکانم تەڕ بوون بە فرمێسکەکانم هەنسکێکم لە لێوم دەرچوو وە گریانەکەم زیای کرد دەستم گرت بە چاوەکانمەوە و لە ئەرزەکە دانیشتم
بۆچی ئەبێی هەموو ژیانم ئاوا بێت



بینیم کە لەبەردەمم چۆن دڵی شکا ئەمویست لە باوەشی کەم و تامەزرۆیی ئەم کاتانە نەمێنێ بەڵام نەمتوانی چاوە ڕەشەکانی پڕ بوون و پشتی لێ کردم و چووە سەرەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتمەوە سێری هاکسیم کرد کە سێری ئەکردم
جونگــــکووک :وەرە ئێرە هاکسی
بەڵام ئەو نەهات و چووە شوێنەکەی خۆی دانیشت ئەو هاوڕێی و شایەدی من و دامس بوو ڕۆژانە ئێستا ئەویش ڕقی لێمە
جونگــــکووک :هاسکی گەر وام نەکردایە تای ئەوی لێ دوورئەخستمەوە
ئەو قسەیەی کرد و پاڵی یایەوە و چاوەکانی داخست و وتی:هەرگیز باوەڕم نەئەکرد ئەوەنە لە لەدەستدانی کەسێک بترسم وە سێرکە چاوەکانم خۆیان فرمێسک ئەڕژن
هێشتا چاوەکانی داخرابوو دەستی بەسەر سنگیەوە گرتبوو




گەڕانەوە بۆ ئەو شەوە

تای:تۆ دامســـت خۆشـــئەوێ؟
جونگــــکووک :ئەم پرسیارە چییە تای ئەمە لە کوێوە هات؟
تای:جونگــــکووک ئێمە مناڵ نین و دوو کەسی گەورەین ناتوانی فێڵم لێ بکەی
زۆر بە ئارامی وتی بەڵام جونگــــکووک تاسابوو
جونگــــکووک:گەر وابێت چی؟
تای:وایە جونگــــکووک
جونگــــکووک :تای من یاری بەو ناکەم من ئازاری نایەم من من ئەوم خۆشئەوێ چونکە توانی دەست لە ڕوحم بدات و ڕزگارم بکات لە بوون بە دڕندە
تای:جونگــــکووک ئەمە نابێت لە مێشکی خۆت بیسڕەوە خۆشت باش ئەزانی دامس ڕقی لەو پەیوەندیانەیە ئەگەر ئەوەبزانێ ئەڕوخێ و متمانەی پێمان نامێنێ
جونگــــکووک :تای چی ئەگەر ئەویش هەستی بەرامبەر من هەبێ؟
تای:نایمێنێت سێرکە جونگــــکووک ئێمە براین هاوڕێی تا ئەبەدین لەبەر تۆمە ئینجا دامس چونکە تۆ هەر جونگــــکووکیت
جونگــــکووک بەو قسەیە زۆر شکا مستی توند کردبوو گەر تای هاوڕێ و برای نەبوایە لەویا ئەیکوشت
تای:سێرکە مستەکانت توند بووە ئامادەی بۆ کوشتنم
جونگــــکووک سێری دەستی خۆی کرد و دواتر تای
تای:لێی بکشێوە جونگــــکووک ئەگەرنا ناچار ئەبم خۆم لێتی دووربخەمەوە
تای دوای ئەو قسەیە هەڵساو چووە ژوورەوە جونگــــکووکی لە ئازارا بەجێ هێشت
ئەو گریــــا چونکە دڵی وورد بوو ئەمەش بەئازارترین هەستە
وە بە قسەکەی تای ڕازی بوو لێی ئەکشێتەوە گرینگ ئەوەیە لەبەر چاوی بیت و ئاگای لێی بێ بۆ بەیانیەکەی بێ بردنی هیچ چوو بۆ ئەمریکا و خۆی بە کارەوە سەرقاڵ کرد

دامـــسWhere stories live. Discover now