13

603 115 12
                                    


سوراوەکەت..!
















ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیە من نامەوێ بچم چونکە قسەکانی جونگــــکووکم لە مێشکما مابۆوە
ئەوەی سەیرە من ئەمشەو نەخەوتم بیرم لە تێکەڵ. بوون ئەکردەوە لەگەڵ ئەو خەڵکانەی دەرەوە لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتووم تەنها چاوەکانم داخستووە چونکە خەو ماڵئاوای لە چاوەکانم کرد لە سترێسیا
دەرگای ژورەکەم کرایەوە بۆنێک هات بۆ لوتم کە ناسراو بوو هێشتا چاوەکانم نایانەوێ بکێرنەوە
دەرگاکە داخرایەوە و لەسەر سیسەمەکە دانیشت
جونگــــکووک : خانمی بچووک ناتەوێ هەڵسی
دامس هێشتا بێدەنگ بوو لە جونگــــکووک وایە خەوتووە
جونگــــکووک دەستی بەرز کردەوە بۆ ناو قژی
جونگــــکووک : چاوەکانت بکەوە بێ ئارامم بۆ بینینیان وە ئەمڕۆ بۆتۆ گرینگە
دامس چاوەکانی نەکردەوە بەڵام پەپولەکان وا ئەیخۆن لە ناوەوە ئەو قسەیە زۆر کوژەر بوو بێئارام بوون ئەیویست بقیژێنێت بەڵام ئەو ئاکتی خەوتوو ئەکات
جونگــــکووک کە هێشتا دەستی ئەجوڵاند لەناو قژە نەرمەکەی بەردەوام بوو لە قسە کردن:بەڵێن بێت هەموو خەونەکانت بهێنمە دی دامس چونکە منت چاک کردەوە و ئەو ڕەشبوونەی دڵمت لابرد هەستت بۆ گەڕاندەوە هەستی خۆشی و خەم هەست کردن بەوەی کە خێرا لێ ئەدات کە تۆ ببینێت هێواش بجوڵێت کاتێ بیرت ئەکات وەک ئێستا هههه زۆر باوەڕپێنەکراوە ئەم قسانە لە منەوە خۆت بینیت مایکڵ چ کاردانەوەیەکی هەبوو جا وەرە ئەم قسانە ببیستێ
ئەو شەوە کە ئەو قسانەت کرد من جۆرە هەستم هەبوو کاتێ وتت قسەکەی بە مایکڵ و پیاوی شیر فرۆشەکەت وت ئەبوو بە ڕاست هەستم بەوەئەکرد دڵم باز ئەیات و ئەیەوێ لە سنگم بێتە دەرەوە وە دواتر کە باسی پیاوەکانت کرد شتانێکی زیاتر هاتنە بەرچاوم کە تۆ لێی ناگەیت وە کە ناومت نەهێنا لەو کەسانەی کە وانەبوون دڵم ورد بوو خۆشم پێم سەیر بوو کە شکا لەویایا چاوەکانم ئامادە بوون بۆ گریان وەک ئەوەی بوکەڵەکەم شکابێ بەڵام وەستام و پارچەکانی دڵم یەکی گرتەوە کە وتت تۆ جیاوازی لەوان نازانم مەبەستت چی بوو هەموو ئەو شەوە بیرم. لێ ئەکردەوە بەڵام نەگەیشتم بە هیچ بەڵام دڵنیام کە من خراپەکە نیم ئەمە جوانە خاتونەکەم
دامس بڕیاری کردنەوەی چاوەکانی یا
و سێری چاوی جونگــــکووکی کرد جونگــــکووک دەستی لەناو قژی دەرهێنا و شڵەژا
دامس نەیویست نائاساودەی بکات و وتی:جونگــــکووک زۆر خراپی ڕێگەت نەیا بخەوم و قژمت ڕاکێشا
جونگــــکووک حەسانەوەیەک بە ڕوخساریا دەرکەوت بەوەی وای زانی دامس گوێی لە هیچ نەبووە وە دواتر شۆک بوو
جونگــــکووک :چیی قژتم ڕاکێشا؟
دامس:بەڵێ
وتی کاتێ هەڵسایەوە و لەسەر جێگاکەی دانیش و ڕێک بەرامبەر جونگــــکووک بوو
جونگــــکووک :داوای لێبوردن ئەکەم دامس مــ من نەمئەویست ئازارت بەم
زیاد لە پێویست شڵەژا بوو دامس هەستی بەوە کرد و دەستی لەسەر ڕوومەتی جونگــــکووک دانا
دامس:کێشە نییە من باشم
جونگــــکووک ئارام بۆوە و هەڵسایەوە
جونگــــکووک :بە هەر حاڵ خۆت ئامادە بکە و ئێمە لە خوارەوە چاوەڕێتین یەکسەر ڕۆیشت
دامس کە هەڵسایەوە و لەبەردەم ئاوێنەکە وەستا بیری لە قسەکانی جونگــــکووک ئەکردەوە زۆر زۆر بە قوڵی
وە وتی:واتە خۆشیئەوێم؟



دامـــسWhere stories live. Discover now