꧁Part 13꧂

1.7K 199 317
                                    

بیر لەوە مەکەوە کە ڕۆژێک دێت تۆڵە لەو کەسانە دەکەیتەوە کە بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵکردوی دڵنیابە ئەوان دەمێکە پەشیمان بونەتەوە بەهۆی ئازاری دەرونیان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بیر لەوە مەکەوە کە ڕۆژێک دێت تۆڵە لەو کەسانە دەکەیتەوە
کە بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵکردوی دڵنیابە ئەوان دەمێکە
پەشیمان بونەتەوە بەهۆی ئازاری دەرونیان
....




••••


جۆنگکوک ماچەکەی بچڕاند و سەیری ڕوخسارە تەڕەکەی سایڵینی کرد
بە بزەوە سایڵین بەردەوامبوو لە هەوڵدان بۆ دورخستنەوەی
جۆنگکوک سەیری ئەو فرمێسکانەی دەکرد کە بەخێرایی یەک لە دوای یەک دێنە خوارەوە دەستەکانی دورخستەوە و پاشان بە تەواوەتی
دورکەوتەوە لە سایڵین و لەسەر سۆفاکە دانیشت وەک ئەوەی هیچ نەبوبیت


سایڵین لێوی سڕی کە تەڕبوو بەهۆی ماچەکانی جۆنگکوک پاشان ڕوخساری سڕی کە تەڕبوبو بەهۆی فرمێسکەکانیەوە


جۆنگکوک: گرینگ نییە چۆن بیرم لێ دەکەیتەوە سایڵی تەنها
ئەوە گرینگە کە من تۆم خۆشدەوێت وە خۆشەویستی من بەشی هەردوکمان دەکات دڵنایبە ئەم ڕەقەی تۆ بەردەوام نابێت بەڵکو لەناودەچێت ئەگەر بەیانی نەبێت ئاوا دوو بەیانی دەبێت یاخود مانگێکی یاخود سایڵێکی تر
هەر لە کۆتایدا منت خۆشدەوێت
(بە بزەوە)


سایڵین: زۆر ڕەقم لێتە پیاوی درۆزن
(بە هاوارەوە)


بەخێرایی ڕامکردە سەرەوە نەمویست لەوە زیاتر بیبینم
کە بزەدەکات و بە تیژی سەیری ڕوخسار و جەستەم دەکات
ڕەقم لە بزەکانیەتی کە هەمووکات لەسەر ڕوخساریەتی بە بەردەوامی
چونکە ئەو هەمووکات ئەو کەسەیە کە سەردەکەوێت


درگاکەم بە توندی کە دواوەی خۆم داخست و چومە سەربێدەکە
و دانیشتم دەبێت قسە لەگەڵ باوکمدا بکەم نابێت هەرگیز نابێت ڕێگەبدەم
ئەو هاوسەرگیریە ڕوبدات ژیانم وێران دەبێت
دەبێت تا کۆتایی ژیانم لەگەڵ پایوێکی پیردا بەسەرببەم
ئەستە هەرگیز ئەوە ناکەم جۆنگکوکی نەفرەتی


~هەڵەمکرد~ Where stories live. Discover now