꧁Part 1꧂

2.1K 222 64
                                    

بۆ هەموو پیوەندیەک پێویستە سونرێک هەبێت/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\•••••

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بۆ هەموو پیوەندیەک پێویستە سونرێک هەبێت
/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\




پۆڤ سایڵین
لەناو ئۆتۆمبێل داین بەرەو ماڵی مامە جۆنگکوک دەڕۆین ئەو تازە لە فەڕەنسا گەڕاوەتەوە ئەمە دەبێتە یەکەم جار کە بیبینم پێتان سەرینەبێت
لەدواوە دانیشتوم و گوێ لە گۆرانییە دڵخۆزەکەم دەگرم لە کاتێکدا دایک و باوکم قسەدەکەن سەبارەت بە کارەکانیان جەوی دەرەوە زۆر خۆشە
ئێمە لە وەرزی بەهارداین خۆشترین وەرز جلێکی ئاسایی لەبەرکردوە
کە پێکهاتووە لە پانتۆڵێکی ڕەش و بۆدیەکی سپی وە قژە درێژەکەم بەستوە بە بەرزی تەنها سوراوێکی کاڵم کردوە سەیری دەرەوەم کرد دیمەنێکی زۆر جوانە بەتەواوی ڕەنگی سەوز سەرزەوێکەی داپۆشیوە و گەڵای درەختەکان زۆر جوانن

هەرلەگەڵ تەواوبونی گۆرانیەکەم هەستم کرد ئۆتۆمبێلەکش وەستا
سەیری مۆبەکەم کرد و لابرد لەسەر گۆرانیەک و کوژاندمەوە و خستەمە گیرفانمەوە و لەگەڵ دایک و باوکم دابەزین سەیری خانوەکەم کرد

خۆشە بە تەواوەتی ڕەنگی سپپیە و زۆر گەورە نییە و زۆریش بچوکنییە
باخچکەی وادەردەکەوێت تازە ئاو درابێت

باوکم دەستی بەرزکردوە و دای لە درگاکە

گوێم لە کردنەوەی درگاکە بوو بەڵام نەمتوانی کەسەکە ببینم چونکە لەدوای دایک و باوکم وەستابووم گوێم لە بەخێرهاتنەکەی ئەو کەسە دەگرت کە کەمێکی تر پێی دەڵێم مامە سەیرم کرد باوکم چووە ژورەوە و پاشان دایکم لەکۆتایدا من مامەوە خەندەیەکم و نزیکی ئەو پیاوەی پێشم بومەوە
دەستەکانم بەرزکردەوە بە مانای سڵاوکردن

سایڵین:سڵاو مامە جۆنگکوک (بە خەندەوە)
ئەو وەستابوو سەیری دەکردم بە چاوەکانی هەستم کرد چاوەکانی بچوککردەوە و لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری دەکردم پاشان ڕوخساری گۆڕا و خەندەیەکی کرد دانەکانی دەرکەوتن بەڕاستی مام کەروێشکە

جۆنگکوک:سڵاو ئازیزم سایڵین وەرە باوەشم (بە بزەوە)
بێ ئەوەی ڕێگەم بدات هەنگاوبنیم هات نزیکمەوە دەستە گەورەکانی لەکەمرم گرێ دا و لوتی نا بە ملمەوە باوەشێکی زۆر سەیر بوو
گرینگی نادەم لەوانیە هەموو مامێک وابێت هەم دیارە منی خۆشدەوێت

~هەڵەمکرد~ Where stories live. Discover now