꧁part 10꧂

1.7K 205 318
                                    

🌸🐰정국 🐰🌸

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

🌸🐰정국 🐰🌸

|
|
|
|
<>
|
|
|
|
|
|

——————————————————————

🖤

جۆنگکوک سایڵینی دانا لەسەر بێدەکە و جلی بۆ لەبەرکرد
پاشان چووە دەرەوەی ژورەکە و بەڕێکەوت بۆ هۆڵەکە
بە دڵخۆشی لەسەر سۆفاکە دانیشت پەنجەیەکی خستەسەر لێوی
بیری دەکردوە لەوە دوای چەندڕۆژێکی تر سایڵین دەبێت بە هاوسەری
پەنجەی لەسەر لێوی دەجوڵاند و بزەی بچوکی دەکرد چاوەکانی
لەسەر سۆفاکەی بەرامبەری بوو ئەو شوێنەی کە سایڵین زۆربەی کات
دادەنیشێت و یاخود ڕادەکشێت بزەکەی گەورەتر بوو کاتێک بیری لەوە دەکردەوە کە ئەو سمتەی لەسەری سۆفەکە دادەنێت کەمێک پێش ئێستا تامی دەکرد پەنجەی دورخستەوە لە لێوی دەستی ڕاستی بەرزکردەوە کەمێک دەستی بە قژیدا هێنا لەناکاو وەستا کاتێک گوێی لە دەنگی درگاکەبوو

جۆنگکوک: دیارە براکەم دەیەوێت هاوسەرگیریەکە
زوو ئەنجام بدرێت
(بە بزەوە)

هەستایەوە لە شوێنی خۆی هەنگاوی نا بۆ لای درگا ڕەشە گورەکە و کردیەوە ڕوخساری ساردبویەوە بە بینینی ئەو کەسە بەڵام دوبارە
دەستی کردوە بە بزەکردن وەک هەمووکات

جاکسۆن:سڵاو کەروێشکە خوێڕیکە
(بە خەندەوە)

جاکسۆن هەنگاوی نا بۆ ژورەوە باوەشی لە جۆنگکوکدا
زەرفێکی پێ بوو بێ ئەوەی دوربکەوێتەوە لە جۆنگکوک
زەرفەکەی دانا لەسەر زەوێکە و زیاتر خۆی بە جۆنگکوکەوە نوساند

جۆنگکوک: سڵاو چێشتلێنەرە ئاقڵەکە
(بە بزەوە)

باوەشەکەی توندترکرد و پاشان لەیەک جیابونەوە
جاکسۆن زەرفەکەی جێ هێشت و چووە ژورەوە بە هیوای ئەوەی سایڵین دانیشتبێت وە جۆنگکوک درگاکەی داخست و سەیری زەرفەکەی کرد

جۆنگکوک: دوبارە خواردن بۆ بچکۆلەکەم
(بە ئاسایی)

زەرفەکەی هەڵگرت و چووە هۆڵەکە بۆ لای جاکسۆن
زەرفەکەی لەسەر مێزە بچوکەکەی بەردەم سۆفاکە دانا

~هەڵەمکرد~ Where stories live. Discover now