ڕین : ها فەرموو شتێکت پێویستە کاکە ڕوبی ( بە ترس و شڵەژانەوە )

ڕوبی : لە چی دڵنیای ڕین باسی ناوی چی ئەکەی ( کەمێک بە توڕەی کاتێک برۆیەکی بەرز کردەوە بە ئاماژەی تێنەگەشتن وە ویستی بچێتە لای ڕین )

ڕیتا : چیتە ڕوبی تۆ چیت لە ڕین ئەوێت . ئێمە تەنها سەیری فیلم ئەکەین وە بەدوای ئەو فیلمە ئەگەڕێین کە ڕین ئەیویست لەگەڵ ڕودی سەیری بکات . ئەی وانیە ڕین ( ئەو قسانەی کرد و لە ئەخیرا ئاوڕی بۆ ڕین دایەوە بینی ڕین چاوی پڕ ئاو بوە و خەریکە بگریە )

ڕین : کاکە ڕوبی تۆ زۆر خراپی هەرگیز ناتوانی لە هەستی من تێ بگەی چونکە هیچ کەسێکت وەک خۆشەویستێک خۆش ناوێت چونکە ئاشقی هیچ کەسێک نیت . بڕۆ دەرەوە ( وای وت و چو بەرەو ڕوی ڕوبی و بە دەست ئیشارەتی بە روبیدا تا بڕواتە دەرێ وە پاڵی بە ڕوبیەوە نا زۆر زۆر بە توڕەی و ئازارەوە ئەگریا )

ڕوبی : هێی ڕین ببورە بمبورە من وامزانی ،( قسەکەی تەواو نەکرد چونکە ڕین بە گریانەوە دەرگاکەی لەسەر داخست . )

ڕوبی لەبەر خۆیەوە : ئەمە تەواو نیە ( وای وت و ڕۆشت .)

[ نووسەر : ڕوبی گیان شایەتیو بۆ ئەیەم 🙂💊 ]

لای ڕین و ڕیتا .

ڕیتا : وااااااو ڕین بەڕاستی چاوەڕێ نەبووم ئەوەنە ئەکتەرێکی لێهاتوو بیت بەڕاستی سەرسامت کردم ( وای وت و وەستا کاتێک گوێی لە هەنسکەکانی ڕین بوو )

ڕین : بەڵام من من ڕۆڵم نەگێڕا ( وای وت و هەنیسکی زۆر بەرزی دەکرد وە دانیشت و سەری داخست ڕیتا چوو بۆلای و وتی )

ڕیتا : ڕین بمبورە من من وامزانی بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبیت گریای ببورە گیانەکەم ( وای وت و سەری ڕینی بەرز کردەوەو باوەشی لە ڕین دا )

ڕین : من زۆر بیری ڕودی ئەکەم زۆر زۆر . تخوا خوایە گیان زۆر بیری ئەکەم من کەی و چۆن ئەوەنەم خۆش ویست . 😭😭 تکایە خوایە گیان چیبکەم بە هانام وەرە تخوا خوایە گیان . ( وای وت بە گریانی زۆرەوە گریانێکی جەرگ بڕ )

ڕیتا : تەواو تەواو ڕین ئارامبە تەواو ئازیزم ئێستا کاتی ئەوەیە ڕودی بدۆزینەوە تکایە ( بە قسەکانی هەوڵی ئارامکردنەوەی ڕینی دا و ڕین چوو دەستو دەموو چاوی شت و هاتەوەو ڕیتا لەسەر لاپتۆپەکە دانیشتبوو )

ڕیتا : گیانەکەم هاتی . وەرە بزانین چیبکەین .

ڕین : ببورە ڕیتا تۆم خستە بارودۆخێکی نالەبار

ڕیتا : کێشە نیە تەنها پەلە بکە . هەرچی زوو ڕودی بدۆزینەوە کەمە .

ڕین : باشە سێرچت بۆ ئێڵ ئێم جی کرد ؟!

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now