ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم پرۆژەیەکی خانووبەرە راگرت کە بەشێکی خانووەکان تەواو نەکرابوون و هێشتا کاریان لەسەر دەکرا  وە بەشێکی دیکەیان تەواو کرابوون و خەڵکی تێدا بوو

لیانا :ئۆشین ئێمە چی دەکەین لێرە؟

ئۆشین :تۆ وەرە ئازیزەکەم ماڵم لێرەیە دەمەوێ ماڵەکەمت پێ نیشان بدەم

لیانا :بەڵام ئاخر نابێت

ئۆشین :بۆچی نابێت؟ لەکۆتایدا تۆ خۆشەویستمی مەترسە ناتخۆم تەنها دەمەوێ ماڵەکەم ببینی باشە تاقانەکەم؟

لیانا :باشە (زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و بەیەکەوە دابەزین)

ئۆشین :دەستت بێنە

کاتێک دەستی راکێشا تا لیانا بیگرێت..دەستی یەکیان گرت و بەدوای هەنگاوەکانی ئۆیشن دا دەڕۆشت کە بەرەوە یەکێک لە خانووەکان دەڕۆشت کە تەواو کرابوو بەڵام چواردەورەکەی چۆڵ بوو هێشتا تەواو نەکرابوون..

ڕۆشتنە ژوورەوە لیانا لەسەر قەنەفەکە دانیشت و سێری ماڵەکەی ئۆشینی دەکرد

ئۆشین :جوانە؟

لیانا :بەڵێ دیزاینێکی ناوازەی هەیە رەنگەکان لەگەڵ یەک دەگونجێن

ئۆشین :هەر تۆ بە دڵت بێت بەسە خاتوونی دیزاینەر (بە پێکەنینەوە)

لیانا سێری ئۆشینی کرد و پێکەنی.. لە لیانا نزیک بوویەوە پەڕۆیەکی ڕەشی پێ بوو لەبەردەمیدا وەستا و چاوەکانی پێ بەستەوە..

لیانا: چ چی دەکەی ئۆشین؟ (بە شڵەژاوی)

ئۆشین : تاقانەکەم ئەی پێم نەوتی سوپرایزم هەیە بۆت؟ کەواتە چاوەڕێ بکە مەشڵەژێ ئەوە وادەکات نیگەران بم

وتی کاتێک تەواو بوو لە بەستنەوەی چاوەکانی لیانا و سێری ڕووخساری دەکرد

لیانا :بەڵام بۆچی چاوەکانم دەبەستی؟ م...

ئۆشین :ششش دەی وەرە لەگەڵم

کاتێک دەستی لیانای گرت و ڕێنوێنی دەکرد تا ئاگادار بێت و نەکەوێ لەکۆتایدا لە شوێنێک وەستان کاتێک هێشتا دەستەکانی لەنێو هی ئۆیشن دا بوون..پەرۆکەی چاوی لیانای لێ کردەوە کاتێک لە دواوەی وەستابوو...

دەستی بە چاویەوە گرت تا تەڵخیەکەی چاوی نەهێڵێ و پاشان سێری سەر مێزەکەی کرد شۆک بوو..

لیانا :ئ ئۆشین

ئۆشین زەردەخەنەی بۆ کرد و دەستەکانی ماچ کرد وەک شازادە و خاتوونەکەی...

Crazy On The Street Where stories live. Discover now