جیمین: "چی من بۆچی؟...ئەسڵەن من لەهەردووکیان گەورەترم بۆیە گەر هۆسیۆک بڵێی ئەوە شتێکی ترە بەڵام من کەسێکی گەورە و پێگەیشتووم"
بەفیزیەوە گوتی

نامجون: "ببورە جیمینی بچوک بەڵام لەلای ئێمەوە تۆ بچوکتری وە لەلای ئەوانیشەوە هۆسیۆک بچوکترە بۆیە
لەئێستادا ئێوە هەردووکتان بچوکن"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "واز لەخۆشەویستەکەی من بێنن...ئەو بچکۆڵەی منە هیچ کەسێک بۆی نیە قسەی پێ بڵێ"
گوتی و پەلکێشی کردە نێو باوەشی خۆی جیمینیش بەشێوەیەکی کیوتیەوە
لەباوەشی گرت و سەیری نامجونی کرد

لەونێوەندەدا تەنیا هۆسیۆک بێدەنگ بوو
لەبەرئەوەی ئەو هیچ تاقەتی قسەکردن و گاڵتەوگەپی نەماوە تەنانەت لەگەڵ هیۆنگەکانیشی...هەمووان هەست دەکەن هۆسیۆک زۆر جیاوازتر بووە لە جاران بەتایبەت کاتێک تای ڕەتی کردەوە
ئەوە بەتەواوی وایلێکرد ببێت بە کەسێکی گۆشەگیر و قسە لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەکات تەنانەت ژەمەکانیشی زۆر بەکەمی ئەخوات ئەویش تەنیا بەهۆی هیۆنگەکانی کە زۆری لێدەکەن

جین: "نچ نچ نچ...سەیری ئەم دووانە چۆن وەکو دوو چۆلەکە بەیەکترەوە نوساون"
بەبێزاریەوە گوتی چاوەکانی سوڕدا

نامجون: "ئێمەش ئەتوانین وابین"
بەبێئاگاییەوە گوتی و ڕاستەوخۆ بەبێئاگاییەوە گوتی بەڵام ڕاستەوخۆ چاوەکانی فراوان بوون کاتێک زانی چی گوتووە وە لەهەمان کاتدا هەمووان بەشۆکەوە چاویان کەوتە سەر نامجون

نامجون: "ئێهـ مەبەستم ئەوەیە کە...
کاتێک ئێمە خۆشەویستێکمان دۆزیەوە ئەتوانین وەکو ئەوان بین"
بەشڵەژاویەوە گوتی و سەیریانی کرد
ئەوانیش لەدوای ئەوەوە ئاسایی بونەوە
و هیچیان نەگووت

دوای کەمێک هەمووان بۆ خوانی ئێوارە ڕۆیشتنەچێتشخانە لەدوایدا هەریەکە و بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی خۆی...جیمین و جۆنگکوک بۆ ژووری جیمین یاخود بڵێم ژووری خۆیان کە لەوەتەی بونەتە خۆشەویست هەموو شەوێک لەلای یەکترەوە ئەخەون...وە ئەوانی تریش هەریەکە و بۆ ژووری خۆی جگە لە هۆسیۆک کە بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشت و لەلایەکی ژوورەکەدا لەنزیک پەنجەرە شوشەییەکەوە دانیشت و سەیری باخچە جوانەکەی دەرەوەی ئەکرد

بیری ئەکردەوە ئاخۆ پێویستە تاکو کەی لەم حاڵەدا بێت...تاکو کەی نەتوانێت ژیانێکی دوور لەکێشە بژیت و ئاسودە بێت...لەهەمان کاتدا بیری لەتایهیۆنگ ئەکردەوە...لەوەی بۆچی ناتوانێت ببێت بەخۆشەویستی لەکاتێکدا ئەو پڕ بەدڵ خۆشی دەوێت؟...بۆچی لەهەستەکانی تێناگات و دەرفەتێکی پێنادات؟...ئایا بەهۆی ئەوەیە ئەو هێزێکی ڕەشی لەسەر و ئەترسێ؟...یاخود بەهۆی شتێکی ترەوە کە لێ ئەشارێتەوە؟

لەو بیکردنەوانەدا بوو لەکاتێکدا فرمێسکە نەبڕاوەکانی ئەهاتنە خوارەوە و دڵی ئازاری هەبوو

هەرگیز نەیدەتوانی پێشبینی ئەو ژیانە بکات کە ئێستاکە تێیدایە...ژیانێکی پڕ لە دەردەسەری و نەهامەتی...کە تاکو ئێستا ڕۆژێکی بێ کێشە بەسەرنەبردووە و بەردەوام ترس لەدڵیدا نیشتووە

Magic FlowerWhere stories live. Discover now