پلیس کۆمێنت لەدێڕەکان جێبێلن حەزم لێیە بزانم کام بەشەتان بەدرە ئێهـ🥺❤
ئێوارە
کۆشکەکە بەتەواوی بێدەنگە هەمووان لە ژوورەکانیانن بەهۆی ئەوەی لەشەودا
هیچ کەسێک نایەت بۆ دەرەوە بێجگە لە دڕندەکانی دەوروبەری کۆشکهۆسیۆک لە ژوورەکەیدا بەبێزاری دانیشتبوو نەیدەزانی چی بکا و هیچ بیرۆکەیەکیشی نەبوو بۆ ئەم کارە
هێشتاکە چاوەڕێی تای دەکا بۆ ئەوەی بێت و بزانێت ئاخۆ تاوەکو چەند پێویستە چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی چارەسەرەکەی پێ بڵێت
لە هەمان کاتیشدا زۆری برسی بوو
بەهۆی ئەوەی لە بەیانیەوە هیچ شتێکی نەخواردووەبەبێزاری هەڵسایەوە و ڕۆیشتە لای دەرگاکە
بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە و کەمێک سەری لە دەرگاکە دەرهێنا و سەیرێکی دەوروبەری کرد کاتێک زانی هیچ کەسێک لەم دەوروبەرەدا نیە ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگای ژوورەکەی لەدوای خۆیەوە داخست
بەهێواشی و بێ ئەوەی دەنگی پێیەکانی بێت بەڕێکەوت بۆ ژووری جین کە چەند ژوورێک لەهی خۆیەوە دوورتر بوو
لەکاتێکدا خەریک بوو ئەڕۆیشتە ژوورەکە بەڵام لەناکاو بەخێرایی قۆڵی گیرا و بە دیوارەکەوەنرا
بەر لەوەی هاوار بکات دەستێک کەوتە سەر دەمی ڕێگری کرد
تای: "شش نەکەی هاوار بکەی"
بەچپەوە گوتی و سەیری کرد کاتێک هۆسیۆک چاوەکانی داخستووە و بەتوندی دەستەکانی لەسەر دەستی داناوەهۆسیۆک لەکاتێکدا زۆر ترساو بوو بەهێواشی چاوەکانی کردەوە و سەیری ئەو کەسەی بەرامبەری کرد
تای زۆر نزیک بوو لێیەوە بەشێوەیەک هەناسە گەرمەکانی هۆسیۆک بەر سینگی تای ئەکەوت...کەمێک سەری بڵند کرد بینی تای لە بەرامبەریدا وەستاوە بە چاوە مەستبوەکان سەیری دەکات
تای: "چی دەکەیت لەدەرەوە؟"
گوتی لەکاتێکدا بەهەمان شێوە سەیری دەکرد و دەستەکانی هێشتا لەسەر دەمی بووهۆسیۆک لەکاتێدا هێشتا سەیری دەکات سەرسامە بەم هاتنە لەناکاوەی کە بە چرکەیەک چۆن هاتە لای بێ ئەوەی ئاگادار بێت تەنانەت وەڵامی پرسیارەکەشی نەدایەوە
تای: "بۆچی بەمشێوەیە سەیرم دەکەی؟"
بەهەمان شێوە گوتی
هۆسیۆک بەهێواشی ئاماژەی بە دەستی تاییدا کە هێشتاکە دەستی تای لەسەر دەمیەتیتای کەمێک وەستا و دەستی لەسەر دەمی لادا کە وایکرد لێوەکانی کەمێک
لێک بترازێتای: "ئێستاش پێم بڵێ بەم شەوە چی دەکەیت لەدەرەوە؟"
بەساردیەوە گوتی و سەیری کرد
CITEȘTI
Magic Flower
Fantezieچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...