Part 4

100 32 19
                                    

« سۆنگهوون تەنها بۆ تۆڵەسەندنەوە گەڕاوەتەوە »
....
" ئێستا هەموو قوتابیەکان لە دارستانەکەن "
بەڕێوبەر : سەرەتا چادرەکانتان چاک بکەن ئینجا دەست دەکەی بەگەڕان و پیشاندانی شوێنەکە ( بەهاوارەوە وای وت تا هەموان تێبگەن )

" هەموان خەریکی بەستنی چادرەکانیان بوون تەنها سۆنگهوون و ڤیکتۆریا نەبێ کە نەیان ئەتوانی چادرەکانیان چاک بکەن"

ڤیکتۆریا : ئەمە چ نەفرەتیەکە .. ( بەتەواوی هیلاک بوبو لەهەوڵدان )

سۆنگهوون : من وتم دەستکاری ئەوانە مەکە خاتووی بەڕێز بەس تۆ کوا گوێچکەو هەبووە ( بە گاڵتەوە وای ئەوت و لاسای ڤیکتۆریایی ئەکردەوە )

ڤیکتۆریا : جاتۆ کەی گوێچکەو هەبووە ... نانا ( خەریک لاسای کردوەیی قسەکانی سۆنگهوون بوو لە توڕەییا )

... دواتر ...

-ئێستا هەمووان بەناو دارستانەکە دەگەڕێن -
لە ناکاو بەڕێوبەر شوێنێکی وەک " تاڤگە"ی پیشانی هەمووان دا

ڤیکتۆریا : وااا ..زۆر نایابە ( کاتێک بەتەواوی شۆک دایگرت بوو )

سۆنگهوون بەبێدەنگی مابویەوە وەک بڵێی پێشتر ئەم شوێنەی بینیبێت

" شوێنەکە پردێکی تێدابوو وە تاڤگەیەکی بەرز کە هەر کەس بکەوتایەتە خوارەوە یەکسەر نوقمی ئاوەکە ئەبوو نەئەدۆزرایەوە "

ڤیکتۆریا : سۆنگهوون .. هێیی خەیاڵت لەکوێیە ..؟ ( سێری سۆنگهوونی ئەکرد کە بەتوڕەیی بەرامبەر شوێنەکە وەستابوو )

سۆنگهوون : من باشم .. وازم لێبێنە( بەتوڕەیی جوابی ڤیکتۆریایی دایەوە )

پاش ئەوەی هەمووان شوێنەکەیان بەجێهێشت سۆنگهوون پێداگری کرد کەخۆیی و ڤیکتۆریا لەو شوێنە بمێننەوە

ڤیکتۆریا : ئایا باشیت ..؟ بۆچی داوات کرد بمینینەوە( بە پرسایرەوە سێری سۆنگهونی ئەکرد )

سۆنگهوون : ئایا ئەزانی خۆشەویسترین کەسی ژیانم لێرە کۆتایی بەژیانی هێنا ( کاتێک فرميسکەکانی دەکەوتنە خوارەوە )

ڤیکتۆریا بەسەرسوڕماویەوە پرسیاری کرد : چیی .. کێ ..؟

سۆنگهوون : دایکم...بەهۆی ئافرەتێک کە باوکم لەگەڵ ئەو خیانەتی لێکرد

- Flashback -
دایکی سۆنگهوون لەبەرزایە زۆرەکە لەسەر پردەکە وەستابوو

بەڕێزپاڕک : تکایە دایۆن ئەو کارە مەکە هیچ شتێک بەو شێوەیە نیە کەبیری لێئەکەیتەوە ( بەتکاوە داوای لێئەکرد کە هیچ نەکات )

The spiders web - تۆڕیی جاڵجاڵۆکە Where stories live. Discover now