Part 3

100 31 12
                                    

« ڕقم لەوەیە ببمە کەسێکی جێگرەوە »
....
Victorya pov
گەڕامەوە سەر مێزەکە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێم بەڵام لام سەیر بوو کەوا سۆنگهوون لەوی نەبوو هەروەها لینۆش ... لەم بیرکردنەوانە دەرچووم بەهۆی دەنگی بەڕێوبەر

بەڕێوبەر : ڤیکتۆریا سۆنگهوون لەکوێیە .. من وامزانی دێتە لای تۆ ..؟

ڤیکتۆریا : چیی ( هیوادارم ئەو شەرمەزاریەی نەبینیبێت چی ئەگەر لەگەڵ لینۆ بێت ئێستە ) هەموو ئەم قسانەی لەدڵی خۆی کرد

ڤیکتۆریا : ئێستا دەڕۆم دەیدۆزمەوە من ئەوم نەبینی ( دوای ئەوەبەبێ ئەوەی گوێم لە قسەی بەڕێوبەر بێت ئەوێم بەجێهێشت )

- هیواخوازبووم لەگەڵ لینۆ نەبێت ...!!
دوای ماوەیەی نیو کاتژمێر ئەو گەمژەیەم دۆزیەوە لە یانەی هۆتێلەکە

ڤیکتۆریا : گەمژەە .. من چەند کاتژمێرە بەدوات ئەگەڕێم ( بەرەو ڕووی ڕۆشتم بە تورەیەوە )

ڤیکتۆریا : چییی ئەکەیت لێرە بەڕيز سۆنگهوون .. ئەزانی من چەند گەڕام بەدوات ( بەڵام دیاربوو هیچ لەسەر خۆی نیەو سەرخۆشە بەتەواوەتی و ئاگای لە قسەکەی من نەبوو )

ڤیکتۆریا ئاهێکی هەڵکێشاو بەزۆر سۆنگهوونی لەوێ بردە دەرەوە سۆنگهوون تاوەکو بەردەم ژورەکە بەردەوام بوو لە بۆڵە بۆڵ کردن کە بۆچی نەیهێڵاوە بخواتەوە

- ڤیکتۆریا : ئەی بۆچی هێندە قورسی بوەستە لەگەورەکردنی ماسولکەکانت ..( کاتێ گەیشتنە بەردەم ژورەکە )
-
" ڤیتۆریا سۆنگهوونی بردە گەرماو تاوەکو کەمێک هێمنی بکاتەوە چونکە بەیانی ئەگەر هەڵبستێت سەری زۆر ئازاری ئەبێت "

- ڤیکتۆریا کاتێک خەریکی هێمنکردنەوەی سۆنگهوون بوو بە ئاوە ساردەکە لە بێبەختیا قۆڵی بەر ئاوی دوشەکە کەوتو هەموو گیانی بووە ئاو لەگەڵ سۆنگهوون (ئەڵا لەو ڕۆمانسیەتە 😔)

- ڤیکتۆریا : هەموو ئەمانە بەهۆی تۆوەن ئایا ئەزانی ( ڕوی کردبوە سۆنگهوون بە قژە تەڕەکەیەوە بەتوڕەیی )

- سۆنگهوون جگە لە سێرکردنی ڤیکتۆریا هیچی تر نەئەوت
ڤیکتۆریا : چیبووە ... ئایا باشیت ( ئایش وازبێنە لەسەیر کردنم تکایە )

ڤیلتۆریا : ( هەوڵم ئەدا خۆم لەو نیگایانە ڕزگار بکەم )

"لەکۆتاییا کەمێک باشتر بوو بۆیە جلم بۆ برد تاوەکو بتوانێت خۆی بگۆڕێت و نەخۆش نەکەوێت وە دەربارەی من هەر بەو جلە تەڕانەوە چاوەڕێیم ئەکرد "

ڤیکتۆریا : لەکاتی چاوەڕوانی کردنی هەستم کرد دەنگی گریان دێت ( چیی سۆنگهوون دەگری ..؟)

The spiders web - تۆڕیی جاڵجاڵۆکە Where stories live. Discover now