بە گریان و هاوارەوە خەمەکانی ناخی دەردەبڕی کە چەندین ساڵە لە دڵە شکاوەکەیدا هەڵیگرتووە ئاخر زۆر ئازاری چەشت

زۆر بێناز بوو.... بێ نازی دایک! وە بێ نازی باوک!

ئاخر تەمەنی 22 ساڵە تا ئێستا نازانێ هەستی گرنگیپێدان و خۆشەویستی چیە..

ئۆشین :شششش نەکەی هاوار بکەی نەفرەتی (دەستی دایە ئەو چەقۆیەی کە لەسەر مێزی نان خواردنەکە بوو پاشان هەڵیگرتوو بە تووندی دای لە قۆڵی لیڤیا).... هههههههههه ئەوەش ئەنجامی دەم درێژی

بەجێی هێشت وەک ئەوەی ئەو کەسە هەر خوشکی نەبێ کە برینداری کرد!

لیڤیا کەوتە سەر زەویەکە و دەستی بە قۆڵە خوێناویەکەی گرت

لیڤیا :بە نەفرەت بی دڵنیابوومەوە کە تۆ شێتی هەر بەڕاست شێتی (بە گریان و ئازارەوە)

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

هەفتەیەک تێپەڕیوە و زانکۆ کۆتایی هات رەفتارەکانی ئۆشین تا دەهات لەگەڵ لیڤیا خراپ تر دەبوو،.. ئەمڕۆ لیڤیا دەیەوێت سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئینچۆن بکات

پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی سپی پۆشی قژی بە بەرزی بەست و پێڵاوە ڕەشەکانی لە پێکرد پاشان جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی

دەی بێگومان ئۆشین لە ماڵ نیە بۆیە بەو شێوەیە بە ئازادی رۆشت ئەگەر نا دووبارە لێپرسینەوە و ڕێگەگرتن لێی دەستی پێ دەکرد

دوای ماوەیەک گەیشتە فڕۆکەخانە و لەگەڵ هەندێک کارمەند دەستی کرد بە قسەکردن بە مەبەستی ئەوەی دەیەوێت ببێت بە فڕۆکەوان و بچێتە خولی فڕۆکەوانی

دوای ئەوەی سیڤیەکی دەرهێنا کە زانیاری تێدا بوو دەربارەی خۆی و لە چ بەشێک خوێندوویەتی

بە دڵخۆشی ئەو پەراوەی واژۆکرد کە دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بچێتە خولی فێربوون و بۆ ماوەی دوو مانگ راهێنانی فێربوون بکات

زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی لا نەدەچوو کاتێک بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی دەچوو..

دەبێت چی لەوە خۆشتر بێت کاتێک ئەو خەونەی لە منداڵییەوە هەتە وا دەجەنگیت بۆ بە دیهێنانی...

رەنگە رێگای زۆر قورسمان لە پێش بێت و رێگر بن لەوەی دەتەوێ بە دەستی بهێنی، بەڵام بەرگەگرتن و هەوڵدان باشترین چارەسەرن بۆ بە دیهێنانی ژیانێکی جوان لە داهاتوو!...

.................

شەوێکی باراناوی مانگی شۆخ و شەنگ لە پشت هەورەکانەوە خۆی حەشار دابوو کە دڵۆپە بارانەکان نمە نمە دەهاتنە خوارەوە بە هێواشی

Crazy On The Street Where stories live. Discover now